عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: دوو دیمه‌ن له دوو هه‌ڵوێستدا.
مه‌جید که‌ریم (غاندی ) بیرمه‌ند و رووناکبیرێکی خاوه‌ن ئه‌زموونی قوڵ و به‌ربڵاو له هه‌موو بواره جیا جیاکانی مه‌عریفەدا، فه‌رهه‌نگێکی تایبه‌تمه‌ند بوو، له بیر‌و بۆچوونی نوێی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی و کلتوریی.
نووسه‌رو رۆژنامه‌نوسێکی به سه‌لیقه‌ی به هه‌ڵوێست و ورد بوو، زمانی کوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و ئینگلیزی ده‌زانی، زۆربه‌ی وه‌رگێران و نوسینه‌کانی به زمانی عه‌ره‌بی له‌رۆژنامه‌ی (النور )، گۆڤاری ( روناهی )، (الثقافه)ورۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بڵاو ده‌کردوه.
لێره‌دا دوو هه‌ڵوێست، له‌دوو ئاراسته‌ی جیاواز له دووزه‌مه‌ن و دوو شوێنی جیاوازی مامۆستا غاندی ده‌خه‌ینه روو:
دیمه‌نی یه‌که‌م
ئه‌سعه‌د مه‌لا عه‌بدوڵڵا جاف ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوه:
– دوای ئه‌وه‌ی مه‌ڵا عه‌بدوڵڵای باوکم له خانه‌قینه‌وه رووی کرده بناری به‌مۆ و بوو به پێشمه‌رگه، ئه‌منی خانه‌قین دایان به‌سه‌رماڵه‌که‌ماندا و که‌لوپه‌لی ماڵه‌که‌مانیان تاڵان کرد. ده‌ستیان به‌سه‌ر دوکانه‌که‌ی باوکمدا گرت، من له پۆلی یه‌که‌می قۆناغی خوێندنی ناوه‌ندی بووم، ئه‌ندامی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان بووم، په‌یوه‌ندیم هه‌بوو به مه‌جید سه‌ید که‌ریم ناسراو به (غاندی).
دوای ماوه‌یه‌ک غاندی به په‌رۆشه‌وه پێی وتم: ئاگات له خۆت بێت، ناوت دراوه به ئه‌منی خانه‌قین، ئه‌منه‌کان به نیازن ده‌سگیرت بکه‌ن، هه‌وڵ بده روو بکه‌یته ده‌ره‌وه‌ی خانه‌قین، من و دایکم و خوشک و براکانم له خانه‌قینه‌وه روومان کرده ماڵی حاجی مه‌حموودی حه‌مه ئه‌مینی باپیرم له گوندی پێباز.
دیمه‌نی دووه‌م
مامۆستا موحسین عه‌لی ئه‌کبه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوه: هه‌ستم کرد مامۆستا غاندی نیگه‌رانه‌و کێشه‌یه‌کی ئالۆزی هه‌یه، رۆژێك پێی وتم: من ناتوانم له شار بمێنمه‌وه، ده‌مه‌وێت روو بکه‌مه شاخ و په‌یوەندی به هاوڕێکانمه‌وه بکه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م دڵه راوکێ و نیگه‌رانییه رزگارم ببێ.
ئه‌و کاته من له نه‌مه‌ڵ مامۆستا بووم، ئه‌و کاره‌م به یوسف حسین (هاوڕێ ئاری )سپارد، مامۆستا بوو له ئاماده‌یی کشتوکاڵی سلێمانی، کات و شوێنیان بۆ ناردنی مامۆستا غاندی بۆ ده‌ره‌وه دیاری کرد، من گه‌ڕامه‌وه بۆ نه‌مه‌ڵ.
ئه‌و رۆژه‌ی بڕیاربوو غاندی بچێته ده‌ره‌وه، گه‌رامه‌وه بۆ سلێمانی بۆ شوقه‌که‌م، هیچ شتێکی غاندی له‌وێ نه‌مابوو، دڵنیابووم کاره‌که‌یان بۆ جێبه‌جێ کردووه‌و گه‌یشتووه شاخ، رووم کرده ده‌ره‌وه ویستم یوسف ببینم، هه‌واڵی به‌رێکردنی غاندی لێ بپرسم، غاندیم له نزیک مزگه‌وتی دوو ده‌رگا له ئه‌سحابه سپی بینی، جلی کوردی له‌به‌ردا بوو، جانتایه‌کی به‌ده‌سته‌وه بوو، لێم پرسی ئه‌وه چییه بۆ نه‌ڕۆیشتوویت، به په‌ستیه‌وه وه‌ڵامی دامه‌وه: ئه‌وه رێکخستنه قه‌شمه‌ره‌که‌ی ئێوه‌یه له به‌یانییه‌وه به عه‌لاگه‌یه‌کی سووره‌وه پڕه له نامه، له به‌رده‌رگای مزگه‌وتی گه‌وره رایان گرتووم، ئه‌و هه‌موو چاوه‌ڕوانییه نازانم چۆن ئه‌منه‌کان هه‌ستیان پێ نه‌کردووم و نه‌یان گرتووم.
تۆزێک له‌مه‌و به‌ر پیان وتم : شوێنی یه‌کتریی بینین مزگه‌وتی گه‌وره نه‌بووه، مزگه‌وتی دوو ده‌رگابووه، وتیان: ته‌ته‌ره‌که له‌وێ زۆر چاوه‌ڕوانی کردویت. له به‌ر مه‌ترسی نه‌یتوانییوه زیاتر چاوەڕێت ببێت و رۆیشتووه، ده‌بێت چاوه‌روانبین بۆ هه‌لێکی تر.
شه‌وێک دوای ئه‌وه ئه‌من هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ئوتێل فه‌ره‌ح بۆ گرتنی مامۆستا غاندی، غاندی له‌وێ نابێ، له هاوڕێی ژووره‌که‌ی ده‌پرسن، غاندی له کوێ یه؟ ده‌ڵێ: نازانم؟
ده‌بوایه ئه‌و هاوڕێیه‌ی به خێرایی ئاگاداری مامۆستا غازی بکردایه، به‌ڵام بێ موبالاتانه ده‌چێت بۆ ده‌وامی خۆی، مامۆستا غازیش بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له هیچ بێت، بۆ به‌یانیه‌که‌ی رووی کردبووه ئاماده‌یی کاژاو، ئه‌منه‌کان له‌وێ ده‌سگیری ده‌که‌ن و ده‌یگه‌یننه ده‌زگای موخابه‌راتی گشتی له به‌غداد.
له دیمه‌نی یه‌که‌م دا سه‌ره‌تای شه‌سته‌کان غاندی قوتابی، چه‌ند په‌رۆشی ئه‌سعه‌دی هاوڕێیه‌تی، به خێرایی ئاگاداری ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌منی خانه‌قین ده‌سگیری نه‌که‌ن، رووبکاته شاخ.
له دیمه‌نی دووه‌م دا، له ساڵی 1979، رێکخستنه نهێنیه‌کان و ته‌ته‌ره‌کهی و هاوڕێی ژووره‌که‌ی مامۆستا غاندی له ئوتێل فه‌ره‌ح، چه‌ند بێ موباڵاتانه هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ کات و شوێنی ژیانی پڕ له مه‌ترسی مامۆستا غاندی دا ده‌که‌ن، ئه‌و خه‌م ساردییه ده‌بێته هۆی ده‌سگیرکردن و تراژیدیای له سێداره‌دانی مامۆستا غاندی.
سه‌رچاوه و په‌راوێز:
رێبوار حه‌مه تۆفیق: ژیان و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کانی مه‌جید که‌ریم (غاندی )، چ 1، 2021 ،ل155-156، ل197-200.
* له 23/1/1979ده‌سگیر کراوه‌و له 4 / 7 / 1979 له سێداره درا.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عەبدوڵا کەریم مەحمود: مه‌رگی خانه‌واده‌یه‌ک.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: قفڵی زمان و کلتور.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: زنجیری دەبابەکان – بەشی دووەم و کۆتایی.
- All Posts