عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ناکۆکییه چه‌ق به‌ستووه‌کان.
دوای 8 ساڵ جه‌نگی عێراق – ئێران و کاریگه‌رییه‌کانی ئالۆزییه‌کانی دوای جه‌نگ و نه‌هامه‌تی، دوای ئه‌نفال و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌و خاپوورکردنی ناوچه جیاجیاکانی باشووری کوردستان، له 2ی ئابی 1990سوپای عێراق کوێتی یان داگیرکرد و کردیان بهنۆزدههەمین پارێزگاری عێراق.
له 26. 1. 1991 هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان، سوپای عێراقیان له کوێت تێکشکاند، راپه‌رینی شیعه‌کان له خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق و کورد له باشووری کوردستان به‌رپا بوو. ئه‌مه‌ریکا بواریان بۆ سوپای عێراق ره‌خساند راپه‌رینی شیعه‌کانیان تێکبشکێنێن و کۆمەڵ کوژبکرێن، سوپای تێكشکاوی عێراق به هه‌ماهه‌نگی موجاهیدین و کۆپته‌ر په‌لاماری دوز خورماتوییان دا‌و به‌ره‌و که‌رکوک کشان و گرتیانه‌وه. ده‌یان که‌سیان له چیمه‌ن کۆمه‌ڵکوژ کرد و به‌ره‌و سلێمانی و هه‌ولێر کشان، چه‌ند ملوێنێک کورد کۆچ ورهویان به‌ره سنووره‌کانی ئێران و تورکیا کرد.
ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی هاوپه‌یمان داوایان له سه‌دام حسین کرد هاوکاری پشکێنه‌ره کانی چه‌کی کۆکوژی عێراق بکات، سه‌دام به سیناریۆی جیاجیا به‌ربه‌ستی بۆ پشكێنهرهکان دروست کرد، بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی خسته په‌راوێزه‌وه.
موخابه‌راتی عێراق به به‌رده‌وامی چه‌که کۆکوژه‌کانی له‌م لاو ئه‌ولا حه‌شارده‌دا، په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ رێکخراوی قائیده‌و رێکخراوه تیرۆریسته‌کاندا هه‌بوو، هاوکاری و پشتگیری یه‌کتریان ده‌کرد، مه‌ترسیان بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان دروست ده‌کرد.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری 1441 ی ده‌رکرد، به عێراقی راگه‌یاند: ئه‌گه‌رعێراق هاوکاری تیمه‌کانی پشکنین نه‌کات، رووبه‌رووی سزای توند ده‌بێته‌وه.
له‌سه‌ره‌تادا روسیا‌و چین و فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا له گه‌ڵ به‌کارهێنانی هێزدا نه‌بوون. ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان داوایان له‌سه‌دام کرد، خاکی عێراق به جێ بهێڵێ، سه‌دام دژی ئه‌و داوایه‌ش وه‌ستایه‌وه، ئهوکاردانهوهیه وای له ئه‌مه‌ریکا کرد، کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام بهێنرێت.
ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پشتگیری 49 وڵاتی بۆ جه‌نگی ئازادکردنی عێراق به‌ده‌ست هێنا. له سه‌عات 2.30 ی شه‌وی 19/ 20. 3. 2003 سوپای ئه‌مه‌ریکا به رۆکێتی دوورهاوێژ هه‌موو کۆشكه‌کانی سه‌دامی له به‌غداد داگرته‌وه، له‌و ساته‌دا هیزه‌کانی هاوپه‌یمان و هێزی ئاسمانی توانیان به‌نده‌ری ئوم قه‌سر بگرن، له‌وێوه روویان کرده به‌سره‌و گاردی کۆماری و فیداییه‌کانی سه‌دامیان تێك شکان و به‌سره‌یان گرت. خوارو و ناوه‌ڕاستی عێراقیان کۆنترۆڵ کرد. ئه‌و ئه‌فسه‌رو سه‌ربازانه‌ی سوپای عێراق له ئه‌نفاله‌کاندا چه‌ند دلره‌ق بوون به‌رامبه‌ر ژن و منداڵی کورد و گوله بارانیان ده‌کرد، به‌ڵام له کوێت په‌لاماری پۆستاڵی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی یان ده‌داو ماچیان ده‌کرد نه‌یانکوژن.
په‌رله‌مانی تورکیا بواریان به هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نه‌دا به خاکی تورکیادا تێپه‌ڕن، هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به په‌ره‌شوت له کوردستان دابه‌زین، به هه‌ماهه‌نگی هێزی پێشمه‌رگه، هێرشیان کرده سه‌ر باره‌گای گروپی تیرۆیستی پشتیوانی ئیسلام، له‌ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا هه‌موو باره‌گاکانیان ته‌فرو تونا کرد.
له 4. 4 . 2003 چه‌ند تانکێکی ئه‌مه‌ریکی گه‌یشتنه ناو شاری به‌غداد، ئه‌فسه‌ران و سه‌ربازانی عێراق چه‌که‌کانیان فڕێداو ته‌سلیم به هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوون، شه‌پۆلی خه‌ڵکی شار رژانه سه‌رشه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی به‌غداد، شادمانی خۆیان بۆ راماڵینی سه‌دام ده‌رده‌بڕی.
سه‌عات 4ی ئێواره‌ی 9. 4. 2003 تانکێکی ئه‌مه‌ریکی گه‌یشته مه‌یدانی فیرده‌وس، سه‌ربازانی تانکه‌که سه‌رقاڵی روخاندنی په‌یکه‌ره‌که‌ی سه‌دام بوون، فرۆکه‌ی جه‌نگی، سه‌ربازگه‌و بنکه‌ی سه‌ربازی حکومه‌تی عێراقیان له به‌سره‌و موسڵ و که‌رکوک ده‌وروبه‌ری به‌غدادا بۆردومان کرد، فرۆکه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی به‌غداد و پایته‌ختیان کۆنترۆڵ کرد.
له 10 نیساندا هیزه‌کانی هاوپه‌یمانان به هاوکاری هیزی پێشمه‌رگه کۆنترۆڵی شاری (تکریت و که‌رکوک و به‌سره‌یان کرد. سه‌دام و عوده‌ی و قوسه‌ی به نهێنی روویان کرده ده‌ره‌وه‌ی به غدادو خۆیان حه‌شاردا.
له مانگی 12ی 2003 عوده‌ی و قوسه‌ی و مسته‌فا قوسەی 14 ساڵ له خانویه‌کی گه‌وره له‌شاری موسڵ ئاشکرابوون، هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئابڵۆقه‌ی ئه‌و خانوهیهیانداو داوایان لێکردن خۆیان ته‌سلیم بکه‌ن، هه‌رسێکیان 6 سه‌عات رووبه‌رووی هێزه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا وهستانهوەو،کوژران.
ئێواره‌ی 13ی کانونی یه‌که‌می 2003 سه‌دامیان له ئۆ پهراسیۆنی (به‌یانی سوور )له کونێکا له نزیک شارۆچکه‌ی (دور) ی تکریت، ده‌سگیرکرد.
دوای تێكشکانی سه‌دام و کۆماری عێراقی سونه ئه‌وه 13ساڵه ده‌وڵه‌تی عێراقی شیعه به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه ناکۆکن، عێراقیان کردووه به وڵاتی کێشه ئاڵۆزه چه‌ق به‌ستوه‌کان، تاکی عێراق به هه‌موو نه‌ته‌وه‌و که‌مایه‌تی و ئاینی و مه‌زهه‌به جیاجیاکانه‌وه، تروسکه‌ی ژیانێکی ئارامیی و ئاشتی و ئاسایشی به‌دی نه‌کردووه.
* له 9. 4. 2003 عێراقییه‌کان په‌یکه‌ری سه‌دامیان بینی له مه‌یدانی فیرده‌وس روخا، سه‌دامیان بینی له کونێکا ده‌سگیر کرا، سه‌دامیان بینی په‌تی کرایه مل و له سێداره درا ، وایان ده‌زانی عێراقی دوای سه‌دام، ده‌بێ به نیشتمانی ئاسایش و ئاشتی و ئازادی و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کتر قبوڵکردن.
* گروپی تیرۆریستی قائیده به پلان و نه‌خشه‌ی کاره تیروریستیه‌کانی ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران هاوڵاتی عێراقیان تیرۆر کرد، شه‌ڕی تائیفی یان له ناوبهغدادو شاره‌کانی تر هه‌ڵگیرساند، ئه‌م زنجیره پلان و به‌رنامه‌و نهخشانان بووه هۆی ئه‌وه‌ی له 2014 دا داعش سه‌ری هه‌ڵدا، عێراقیان کرد به جه‌نگه‌ڵستان.
* له 27. 12. 1920 ده‌وڵه‌تی عێراق دروستکرا، تا ئێستا 11. 08. 2022، ئه‌وه 102 ساڵه عێڕاق به هۆی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی و مه‌زهه‌بیی و ئاینییه‌وه، له ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و کۆماری سونه و عێراقی نوێی دوای گۆرانکاری 9. 4. 2003 ی شیعه، عێراق وڵاتی یه‌کتر قبوڵ نه‌کردن و یه‌کتر سڕینه‌وه‌و کێشه ئاڵۆزه چه‌ق به‌ستوه‌کانی: گرتن و ئه‌شكه‌نجه و له‌سێداره‌دان و گوله باران و کۆمه‌ڵکوژی و زیندە به‌چاڵکردن و بێ سه‌روشوین کردن و گۆڕه بهکۆمهڵهکانە.
سه‌رچاوه:
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود، لاپه‌ره‌یه‌ک له پرۆژه‌ی زنجیره کتێبی ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی (سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م )، ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه دانراوه، چاپ نه‌کراوه.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عەبدوڵا کەریم مەحمود: مه‌رگی خانه‌واده‌یه‌ک.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: قفڵی زمان و کلتور.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: زنجیری دەبابەکان – بەشی دووەم و کۆتایی.
- All Posts