ڕێباز مام شۆرش: ژیان له‌ سایه‌ی ئارامی دا، ئایا ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان چۆن هه‌ڵبسه‌نگێرێت.

له‌ كۆمه‌ڵناسیدا، ئاسایش خاوه‌نی سێ رووخساره: مانه‌وه (توانای مانه‌وه)، گه‌شه‌كردن (ده‌رفه‌تی گه‌شه‌كردن)، و ئازادی ( ئازادی بیر و بڕیاردان).
كاتێك كه‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌ فه‌زای هاوكاری و كێبڕكێ ده‌رده‌چێت و ده‌ڕوات به‌ره‌و فه‌زای پیاهه‌ڵشاخان، نیشاندانی زه‌بر و ئه‌نجامدانی تووندوتیژی، ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م زیان به‌ركه‌وتن، و ئاسووده‌یی له‌ده‌ست ده‌چێت. به‌ دڵنیایی، تاچه‌ند ژماره‌ی مامه‌ڵه‌ كردنه‌كان له‌ شكڵی هاوكاری و كێیڕكێ ده‌رچێت و به‌ره‌و په‌یوه‌ندی تووندوتیژ بڕوات، ئاستی دابینكردنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌متر ده‌بێته‌وه.
له‌و رووه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵگه له‌ رێی هه‌ڵكردن، مامه‌ڵه‌كردن، و په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ و به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی خۆی و كۆمه‌ڵگه‌كانی تر، بنیادنراوه، له‌ رێی خوێندنه‌وه‌ی جۆری مامه‌ڵه‌كردنه‌كانی به‌رامبه‌ر یه‌كتر، ده‌توانی له‌ چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ تێ بگه‌یت.
كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه، ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵی كورده‌واری به‌رمه‌بنای فه‌زای په‌یوه‌ندی نێوان هێز و ئه‌كته‌ره‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، شیكردنه‌وه‌ی بۆ بكرێت. كاتێك ئاسایش بریتی بێت له‌ ژیان له‌ سایه‌ی ئارامی دا، ئایا ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان چۆن هه‌ڵبسه‌نگێرێت؟.
ئه‌گه‌ر ئاسایش بریتی بێت له‌ توانای زه‌مانه‌تكردن له‌به‌رامبه‌ر پێشهاته‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، گه‌یاندنی مرۆڤ بێت به‌و دۆخه‌ی توانای مانه‌وه‌ی هه‌بیٍت، و بتوانێت گه‌شه‌ بكات و ئاسووده بێت، ئایا ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان له‌ چ ئاستێكه، و ده‌سه‌ڵاتی كوردی تا چه‌ند له‌ دابینكردنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌له‌كه‌یدا، سه‌ركه‌توو بووه.

کتێبی نویدنیا. 2009. ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی