عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: زنجیره‌یه‌ک تراژیدیا/ بەشی یەکەم.
زه‌مه‌نی ویستگه جیاجیاکانی ژیانی ( دکتۆرسالار باسیره) له سه‌رده‌می منداڵییه‌وه تا ئێستا، پڕه له زنجیره‌یه‌ک دیمه‌نی مه‌رگه‌سات، له خوێندنه‌وه‌ی کتێبی (ژیانی من له نێوان به‌رداشی نیشتمان و تاراوگه دا )، چه‌ند دیمه‌نێکی تراژیدیای ویسگه جیاجیاکانی ژیانی ده‌خه‌ینه روو:
سالار حه‌مه سوور ناسراو به (سالار باسیره)، له 1955له خانویه‌کی قوڕی گه‌ڕه‌کی شێخانی شاری سلێمانی له‌دایک بوو، ست خاتونه‌که‌ی شار مامانی بووه، له 7 خوشک و 5 برا پێک هاتوون، حه‌مه سووری باوکی له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا، کراوه به‌سه‌ربازی لیڤی ئینگلیز، به لۆریه‌ک ره‌وانه‌ی فه‌له‌ستین کراوه. دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و له دوکانێکی قوڕی بچوکی کرێ، به‌رامبه‌ر سینه‌ما سیروان میوه‌و که‌ره‌سه‌ی به‌قاڵی و عه‌تاری و داوده‌رمانی فرۆشتووه.
خانه‌واده‌ی سالار له بنه‌ڕه‌تدا له رۆژه‌هه‌ڵاتی کوردستان ژیاون، له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق، به هۆی باری نائاسایی بژێوی ژیانه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه روویان کردوه‌ته باشووری کوردستان و له شاری سلێمانی گیرساونه‌ته‌وه.
له سه‌ردمی پاشایه‌تی و کۆماری عێراق و دوای گۆڕنکاری 9. 4. 2003 وه‌ک بێگانه‌و ئێرانی هه‌ڵسوکه‌وتیان له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌م خانه‌واده‌یه‌دا کردووه، له ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیهکهیاندا نوسراووه ( جنسیه ئێرانی ) شوێنی له‌دایک بوونیان به ئێران تۆمار کراوه.
ئه‌ندامانی ئه‌م خانه‌واده‌یه له هه‌موو مافێکی سه‌ره‌تایی هاوڵاتی نیشتمان، بێ به‌ری کران وه‌ک خوێندنی زانکۆ، هاوسه‌رگیریی فه‌رمی، ئیقامه، بواریان پێ نه‌ده‌دراوه وه‌ک موچه‌خۆر له دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێن.
خوشکه گه‌وره‌که‌ی دکتۆر سالار کاتی خۆی ئه‌و داویانه‌ی گه‌یانده سه‌دام، ئه‌ویش رووبه‌رووی یاسایی عێراقی کرده‌ووه، سڕینه‌وه‌ی مافی هاوڵاتی بوونیان بوو.
له سه‌ره‌تای هه‌شتاکان خانه‌واده‌ی ساڵار، به هۆی ته‌به‌عیه‌ی ئێرانییه‌وه، ده‌ست به‌سه‌ر کران له دائیره‌ی ئه‌منی سلێمانی زیندانی کران، به زیندانی گوێزرانه‌وه بۆ زیندانی به‌غداد، له گه‌ڵ شه‌پۆلێک له کورده فه‌یلییه‌کان ئاودیووی سنوورکران بۆ ئێران، له‌وێش پێیان ده‌وتن: ماڵه عێراقییه‌کان.
سالار له ئهلف و باکه‌ی ئیبراهیم ئه‌منین باڵداره‌وه، له قوتابخانه‌ی بێکه‌س عاشقی پیت وشه‌و رسته‌و زمان و کتێب و خۆشه‌ویستی مامۆستا‌و نیشتیمان بوو .
له یه‌که‌م ته‌زوی ئازاری راسته تونده‌که‌ی که‌ی ده‌ستی مامۆستاکه‌ی و توند‌و تیژی حه‌یزه‌رانی ئینزباته کڵاو سووره‌کانی (ئیزباتخانهی سلێمانی و فرقه‌ی سلێمانی و حامیه‌ی سلێمانی) یه‌وه فێری خۆراگریی وئیراده‌ی باڵاوههڵوێست بوو .
له شه‌سته‌کان دا باوکی و سه‌دان هاوڵاتی شاره‌که‌ی له ئینزیباتخانه‌ی سلێمانی، به‌رامبه‌ر قوتابخانه‌ی بێکه‌س بینی، چۆن ئه‌شکه‌نجه ده‌دران، ئه‌و ئینزباته عه‌ره‌به‌ی بینی به ته‌خته‌ی سندوقی بزماردارێژراو، سه‌روچاوی باوکی له دوکانه‌که‌یدا داگرته‌وه، چۆن خوین، به‌سه‌ری و جه‌سته‌یدا هاته‌خواره‌وه.
سالار به گریان و هه‌نسکی فرمێسکه‌وه پێوت: که گه‌وره‌بووم ده‌بم به پێشمه‌رگه و هه‌مووتان ده‌کوژم.
له ئامینه شه‌ریف سوڵتانی دایکییه‌وه ئاسمانێک سۆز‌و میهره‌بانی و خۆشه‌ویستی و دڵنه‌وایی بۆ نه‌داران و به‌ها باڵاکانی به‌خشنده‌یی هه‌ستی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی فێربوو.
سالار له مه‌رگه‌ساته‌کانی ژیانیدا، بێ ئه‌وه‌ی فرانس کافکا بناسێ، وه‌ک کافکا بڕوای به‌وه‌بوو: ژیان جه‌نگه، جه‌نگ له گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی تێدا ده‌ژیت، جه‌نگ له گه‌ڵ ئه‌و گه‌مژانه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌یان دروستکردووه. مرۆڤ له‌هه‌ر تێکشکان و ژێر که‌وتنێک ژیانیدا، به‌ته‌نیا خۆی له به‌شێکیدا به‌رپرسیاره، به‌شه‌که‌ی تری ئه‌و ژینگه‌و سیسته‌مه‌یه که تێیدا ده‌ژی.
له کۆتایی شه‌سته‌کاندا خانه‌واده‌ی سالار خانوویه‌کی دوو نهۆمیان له نزیک دادگای سلێمانی له گه‌ڕه‌کی کانیسکان دروستکرد، له منداڵییه‌وه له دوکانه به‌قاڵی و عهتارییهکهی باوکی دا هاوکاری باوکی کردووه.
ده‌رویش ئه‌مین ی باڵابه‌رزو قژ درێژ‌و رۆح سوک دراوسێ دوکانیان بوو، ماست و هێلکه‌و خه‌لوزی ده‌فرۆشت، چایخانه‌که‌ی مام عه‌لی چایچی له ته‌نیشت خه‌لفه ره‌شیدی که‌باب شیوعی بوو، دوکانی حاجی عه‌باس به‌رامبه‌ریان بوو، چوار دوکانی به ته‌نیشت یه‌که‌وه کردبوو به چاخانه‌یه‌ک، پێشی چاخانه‌که‌ی کردبوو به دارودرهختە، ناوه‌که‌ی مارو مێرووی مۆمیا کراو، له ته‌نیشت دوکانه بچوکه‌ی سه‌ی حه‌کیم ی ده‌لاک و ئه‌حه شێتی کوڕی، زۆربه‌ی نابیناکانی شار سه‌ریان لای ئه‌وان سفر ده‌کرد، دوکانی حه‌مه‌ی سه‌نده‌ویج له ته‌نیشت ده‌رگای دووه‌می سینه‌ما سیروان بوو.
قاله شێت و خوله بووزو عهبهشهکهنه و نوری برای قاله شێت و رینگۆ و ئه‌حه دۆڕانی و نۆزده‌ی قه‌ڵب و عه‌لی بولبول، به به‌رده‌وامی له‌و گوزه‌ره‌دا بوون.
دوکانه‌که‌ی ئه‌حه دێره‌یی له‌سه‌ره‌تای شه‌قامی سابونکه‌ران له به‌رده‌م ویستگه‌ی پاسه‌که‌دا بوو، منداڵان و خه‌ڵک لێیان ده‌پرسی: مامه پاسه‌که نه‌هاتووه؟
ئه‌ویش به‌و پرسیاره توڕه ده‌بوو، به جنێو‌و وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه، تا گواستییه‌وه بۆ لای دوکانه‌که‌ی حه‌مه ره‌ق و له‌وێ جگه‌ره‌ی ده‌فرۆشت.
شێتێکی تر هه‌بوو به( یاپراخ ) توڕه‌ده‌بوو، قه‌مه‌یه‌کی هه‌ڵگرتبوو، ده‌یوت: هه‌رکه‌سێ بڵێ یاپراخ ده‌یکوژم.
ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌لایدا تێده‌په‌ڕین ئه‌یان وت: سڵق … گه‌ڵامێو …بیپێچه‌ره‌وه
دوایی وای لێ هات ده‌یوت: ئه‌وه‌ی بڵێ بیپێچه‌ره‌وه ده‌یکوژم.
سه‌رچاوه:
خوێندنه‌وه بۆ کتێبی ( ژیانی من له نێوان به‌رداشی نیشتمان و تاراوگه )، له نوسینی دکتۆر سالار باسیره، بیره‌وه‌ری، له دیزاینی ئومێد محه‌مه‌د، چاپی یه‌که‌م. چاپخانه‌ی چوار چرا، تیراژی 500دانه .
وێنه‌یه‌ی یه‌که‌م/ دکتۆر سالار باسیره.
وێنه‌ی دووه‌م/ حه‌مه سووری به‌قاڵی باوکی ،
وێنه‌ی سێیه‌م/ ئامینه شه‌ریف سوڵتانی دایکی ،
وێنه‌ی جواره‌م/ کتێبی بیره‌وه‌ریی دسالار باسیره .
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: خەونەکانی دارای ئاسکە.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: درۆی رەنگاو رەنگ.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: له قۆچکه تاشییهوه بۆ حه‌فر – بەشی سێیەم و کۆتایی.
- All Posts