عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌شکه‌نجه/ بەشی دووەم.
هه‌ندێك له جه‌لاد ەکانی زیندان، ئه‌وه‌نده مل که‌چی ده‌سه‌ڵا بوون، داهێنانی نوێیان له شێوه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دان دۆزیه‌وه، ده‌زگاکانی لێکۆڵینه‌وه و ئه‌شکه‌نجه له زیندانه‌کانی عێراق مرۆڤی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان له‌و دیوی دیواره‌کانی زیندان به‌رهه‌م ده‌هێنا، دوور له مافی مرۆڤ و رای گشتی جیهان، تاوانه‌کانیان ئه‌نجام داوه.
مقدم عامر لبیو الناصری، یه‌کێک بوو له جه‌لاده‌کانی ناو زیندان، له گوندی ( عوجه ) له دایک بووە، له عه‌شره‌تی البو ناصریخزمی س و خزمی سەدام حسین بوو، به هۆی دڵڕه‌قی و بێ به‌زه‌ییه‌وه بوو به به‌ر پرسی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منی تایبه‌تی بوو، له ساحه‌ی (النور ) له به‌غداد. ئه‌م جه‌لاده شێوازێکی زۆر تۆقێنه‌ری هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئیعتراف به زیندانییه‌کان بکات. 10 زیندانی له جێگه‌یه‌ک کۆده‌کرده‌وه، 2 زیندانی لێدههێنانه ده‌ره‌وه، به هه‌موو هێزیه‌وه ئاسنێکی قورسی ده‌کێشا به میشکیاندا، مێشکی هه‌ردوو زیندانیه‌که‌ی له به‌رچاو 8 زیندانییه ده‌پژان، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌وای ئیراده وره به‌رده‌ن و تێک بشکێنێ و ئیعتراف بکه‌ن. هه‌ر ئه‌م دڵسۆزیهشی بوو وای له سه‌دام حسین کرد، لێکۆڵینه‌وه‌ی (دکتۆر ناجی تکریتی ) به‌و پسپێرێ، دکتۆر ناجی تکریتی له ساڵی 1993 هه‌وڵی کۆدهتایهکیدا، به‌ڵام سه‌رکه‌وتو نه‌بوو.
هه‌واڵه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن: مقدم عامر، دکتۆر ناجی تکریتی به زیندویی دەرخواردی چه‌ند سه‌گێکی برسی داوه‌و، سه‌گه‌کان جه‌سته‌یان پارچه پارچه کرد.
( شۆفڵی زۆڵ ) یه‌کێکی تر له جه‌لادی زیندانه‌کانی عێراق( محه‌مه‌د دلێمی ) بوو، له زیندانی ئه‌منی ناسریه. له به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌کی قه‌به‌و زلی هه‌بوو ناویان بوو(شؤفڵ )، شؤفڵ له کاتی ئه‌شکه‌نجه‌دانی زیندانه‌کاندا ده‌چووه سه‌ر سنگی زیندانه‌که‌و هه‌ناسه‌ی لێ ده‌بڕی، له کاتی لێداندا به زیندانه‌که‌ی ده‌وت: باوکت ناوی چی یه؟
کاتێ زیندانیه‌که وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه، یه‌کسه‌ر پێی ده‌وت: تۆ زۆڵیت زۆڵ، باوکت نی یه؟
محه‌مه‌د دلێمی شؤفڵ له ژنێکی به‌دره‌وشت له دایک ببوو، له هه‌موو به‌هایه‌کی په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی داماڵرابوو. له زیندان ته‌نیا کاری ئه‌شکه‌نجه‌دانی زیندانییه‌کان بوو، ناویان ناوه شؤفڵی زۆڵ.
ئەحمەد طەلقه، له زیندانی ئه‌منی ناسریه جه‌لادێک هه‌بوو، ناوی ئه‌حمه‌د دلێمی بوو، به ئەحمەد طەلقه ناسرابوو. له به‌ر ئه‌وه‌ی له کاتی ئه‌شکه‌نجه‌دانی زیندانه‌کاندا فیشه‌کی ده‌نا به‌پێ یا شانی زیندانه‌کانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌م ئازاره‌وه ئیعترافیان پێ بکات، هۆ کاری ئه‌م توندرهوییهی ئه‌حمه‌د دلێمی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌مارگیری توندی ئه‌و له دژی مه‌زهه‌بی شیعه به جۆرێک گرێی به‌ره‌ڵایی منداڵی و رق و کینه‌ی باوکی به‌وه پڕده‌کرده‌وه.
له عێراقدا سه‌دان مرۆڤی له‌م جۆره هه‌بوو، سه‌دان هه‌زار به‌ندیخانه‌ی نهێنی شاراوه له لایه‌ن ده‌زگا سه‌رکوت که‌ره‌کانه‌وه هه‌بوو، مافی ئه‌وه‌یان پێ درابوو، به ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیان، له سه‌رووی یاسا‌و رێسا‌و هه‌موو مافه‌کانی مرۆڤه‌وه بوو.
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی دووه‌م، چاپی دووه‌م، ل 263.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: له قۆچکه تاشییهوه بۆ حه‌فر – بەشی دووەم.
- -
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: له قۆچکه تاشییهوه بۆ حه‌فر.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: مه‌رگی خانه‌واده‌یه‌ک.
- All Posts