بورهان شێخ رەئوف: ئۆپێك بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی دا.
بڕیاری كۆمه‌ڵه‌ی (ئۆپیك+) به كه‌مكردنه‌وه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی خاو گه‌لێك كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به دوای خۆیدا هێنا، به‌تایبه‌تی هه‌موو ئاگاداری به‌رزبوونه‌وه‌ی كه‌م وێنه‌ی نرخه‌كانی سووته‌مه‌نین به هۆی جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیاوه.
یه‌كه‌م كاردانه‌وه له لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مریكاوه ده‌رچوو، كه كۆمه‌ڵه‌ی (ئۆپیك+) ی به لایه‌نگری روسیا تۆمه‌تبار كرد، هه‌ر تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌شه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن فه‌رمانی به وه‌زاره‌تی وزه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد كه مانگی داهاتوو بڕی (10) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له یه‌ده‌كی ستراتیجی وڵاته‌كه‌ی بخه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڕیاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی (ئۆپیك+) كه له 5/10/ 2033 له ڤییه‌نا كۆببوونه‌وه به مایه‌ی بێ هیوایی وه‌سفكرد له‌لایه‌ن سه‌رۆك بایدنه‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌یانی به كورتبینانه ناوبرد، چونكه ئه‌م بڕیاره گه‌وره‌ترین كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانه له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڤید 19 ه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م بڕیاره زیانی گه‌وره به‌و وڵاتانه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئێستا به هۆی قه‌یرانی دارایی جیهانییه‌وه به ده‌ست به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه ده‌ناڵێنن، به هۆی لێكه‌وته نێگه‌تیفه‌كانی هێرشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا هاتۆته گۆڕێ .
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه كه له ده‌رئه‌نجامی بڕیاره‌كه‌ی (ئۆپیك+) ، ئیداره‌ی سه‌رۆك بایدن له راوێژدایه له‌گه‌ڵ كۆنگریس له‌سه‌ر چۆنییه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ئامڕاز و میكانیزمی گونجاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت به‌سه‌ر نرخی نه‌وتدا، كۆشكی سپی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه سه‌رۆك بایدن جگه له‌وه‌ی فه‌رمانی كردووه، كه بڕی زیاتر له یه‌ده‌گی ستراتیجی بخرێته بازاڕه‌وه، به‌رده‌وامیش ده‌بێت له ئامۆژگاری كردن كه به‌گوێره‌ی پێویستی له‌و یه‌ده‌گه رابكێشن له پێناو ئاسایشی به‌كاربه‌ران و به‌هێزكردن و جێگیركردنی ئاسایشی وزه.
ئه‌مریكا نیگه‌رانییه‌كانی خۆی نه‌شارده‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی (ئۆپیك+) وته‌بێژێكی تری كۆشكی سپی وتی ئه‌مه لایه‌نگرییه بۆ روسیا، به‌رپرسانی ئه‌مریكاش رایانگه‌یاندووه كه ئه‌م بڕیاره هه‌ڵه‌یه و ده‌چێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی مۆسكۆوه.
جۆن كێربیش وته‌بێژێكی تری كۆشكی سپی وتی، پێویسته له‌مه‌ودوا ئه‌مریكا پشتبه‌ستن به نه‌وتی كۆمه‌ڵه‌ی (ئۆپیك+) و وڵاتانی تری به‌رهه‌مهێنی بیانی نه‌وت كه‌م بكاته‌وه ، دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو گه‌وره‌ترین بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی دا كه (2) ملیۆن به‌رمیله له رۆژێكدا له دوای 2020.
له‌به‌رامبه‌ر لێدوانه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌مریكادا، به‌رپرسێكی روسیا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی له‌به‌ر ئه‌وه داوه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لێكه‌وته نێگه‌تیفه‌كانی بڕیاری وڵاتانی خۆرئاوایی به دانانی رێژه‌و بنمیچێك بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی روسی، هه‌روه‌ها وتی كۆمپانیا روسیه‌كان نه‌وت نانێرن بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌یان داوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زیری وزه‌ی سعودیه‌ش له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند كۆمه‌ڵه‌ی (ئۆپیك+) وه‌كو هێزێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ سه‌قامگیری بازاڕی جیهانی ده‌مێنێته‌وه، بڕیاره‌كه‌ی به پارێزه‌ری به‌رده‌وامبوونی بازاڕی نه‌وت وه‌سفكرد و وتی، تا كۆتایی ساڵی 2023 ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه درێژه ده‌كێشێت.
شایانی وتنه دوای ئه‌م بڕیاره نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له جیهاندا گه‌یشته (93) دۆلاری ئه‌مریكی.