عەبدوڵا کەریم مەحمود: رووناکی دەکەن بە تاریکستان.
دانیشتوانی هەرێمی کوردستانی باشوور، لە ساڵی 1961 تا 1970، بە هۆی هەل و مەرجی نائاسایی شۆڕشی ئەیلوولەوە، لە لایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری عێراقەوە، رووبەرووی گرتن و کوشتن و بڕین بوونەوە، بەندیخانەکان پڕکران لە زیندانی، ئابڵوقەی ئابووری ژیانی هاوڵاتیان قورس و دژوارتر کرد.
لە 1964 سەرهەڵدانی شەڕی براکوژی مەلایی و جەلالی، دواتر بەیانی 11 ئازاری 1970 تا 11 ئازاری 1974 و هەڵگیرسانی شۆڕش و رێکەوتنی جەزائیر، لە 6ی ئازاری 1975 و ئاشبەتاڵ، خاپوورکردنی گوندەکان و دروستکردنی ئۆردوگاکان، ژیرخانی کەرتی کشتوکاڵی ئەم نیشتمانەیان تێکشکاند.
لە 1976 شۆڕشی نوێ هەڵگیرسا، هەزاران کەس دەسگیر و زیندان و لەسێدارەدران، ژیانی گوندانە، دەیان پێشمەرگەو فەرماندەیان لە زنجیرە شەڕە تراژیدیاکاندا لە یەکتریی کوشت.
لە 1980 جەنگی عێراق – ئێران هەڵگیرسا، جوغرافیای باشووری کوردستان، کرا بە بەرەی جەنگی ئەو دوو دەوڵەتە تا 1988، ئەنفال و جینۆسایدی کورد لە سەرقەڵای گەرمیانەوە تا دوا خاڵی سنووری زاخۆ، کیمیابارانی هەڵەبجەو ناوچە جیاجیاکان ئەم نیشتمانەیان کرد بە دۆزەخ.
لە مانگی 8 ی 1990 سوپای عێراق کوێتی داگیر کرد، دوای تێکشکانی سوپای عێراق و سەرهەڵدانی راپەرین و کۆچ و رەو دوو ئابڵۆقەی ئابوری، هاوڵاتیان رووبەرووی گرانی و قاتوقڕی برسێتی و نەهامەتی بوونەوە، گەنجەکان شەپۆل ، شەپۆل رووەو مەرگی دەریای ئیجەو هەندەران بوونەوە،پەرلەمان و حکومەتی هەرێم باری قورس و دژواری بژێوی هاوڵاتیان کەم نەکردوە، یەکێتی و پارتی بە گرێی ئاڵۆزی جەلالی و مەلایی شەستەکان شەڕیان بەرپا کردوە، دەیان ژنیان بیوەژن کرد، سەدان منداڵیان بێ باوک کرد.
سەرکردەکانی کورد ئەم جوگرافیا دیاری کراوەیان کرد بە دوو کەرتەوە، پەرلەمان و حکومەتی سلێمانی و هەولیریان دانا، دەیان دیلی یەکتریی و کەسی جیاجیان لە یەکتریی کوشت و شوین بزر کرد، ژیانی هاوڵاتیان لە دۆزخێکەوە گواستەوە بۆ دۆزەخێکی دژوارتر و ترسناکتر.
لە 2014 شەپۆلی داعش و جینۆسایدی یەزیدییەکان سەری هەڵدا، حکومەتی هەرێم، لەوکاتەوە تا ئێستا بە هۆی پاشەکەوتی موچەی هاوڵاتیانەوە، ژیانی نەهامەتی هاوڵاتیانیان قورستر و دژوارتر کردووە، ژیانی دەسەڵا تدارانی حیزب و حکومەت و بژێویان گران کردو بودجەیەکی ئەفسانەیی و خەیاڵی بێ سنوورەو، هەست بە ئازارو موعاناتی ژیانی نەداری خەڵک ناکەن.
حکومەتی هەرێم، دوای پاشەکەوتەی موچەی فەرمانبەران، هەموو ساڵێ 11 مانگ موچە بە فەرمانبەران دەدات، مانگێکی دەبەن بۆ خۆیان.
ئێستا بەپێی ئەم سیستەمە نوێ یە، بە نیازن کارەبای نیشتمانی بکەن بە کارەبای کەرتی تایبەتی، سەر بە دەسەڵاتدارێکی خۆیان، پارەی کارەبا بکەن بە کارت، ماڵ بەماڵ پارە لە هاوڵاتیان وەربگرن، گەر هاوڵاوتیان پارەی کارەبا نەدەن، کارەبای ماڵەکانیان دەبڕن.
حکومەتی هەرێم، ئێوە تا کەی واز لەم فێڵ و سیناڕیۆ بەتاڵانە ناهێنن، ئێوە قەرزاری فەرمانبەران و هاوڵاتیانن، هاوڵاتیان لە بەر هەڵوێستی نیشتمانیان و عیزەتی نەفسیان بێ دەنگن.
ئێوەی قەرزار، دەتانەوێت هاوڵاتیان قەرزاربار بکەن، رووناکی ماڵەکانیان لێ بکەن بە ترایکستان.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عهبدوڵا کهریم مهحمود: له قۆچکه تاشییهوه بۆ حهفر – بەشی دووەم.
- -
عهبدوڵا کهریم مهحمود: له قۆچکه تاشییهوه بۆ حهفر.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: مهرگی خانهوادهیهک.
- All Posts