شەماڵ بارەوانی: گێلە فەقێ/ بەشی حەوتەم.

مەلا تڕزل.!
گێلە فەقێ، حەیاتەکەم، خۆ خەڵک وەک تۆ کەر نییە، تۆ وەرە فەقێیەکی هێندە زیرەک بیت و لەو تەمەنەت، بە قەد هەموو مەلا نەخوێندەوارەکانی کوردستان، هەزاران کتێبت لە بوارەکانی فیهقه و ئایین و مەزهەب و شتەوە خوێندبیتەوە و هێشتایش بڵێیت هیچ نازانم!
بۆ وادەڵێیت کاکە؟ تۆ کەربوویتی، یان هەر بەڕاستی خۆت لە ئەسڵدا کرۆمۆسۆماتی کەرێت هەیه تۆ؟
ئاخر کاکە ناحەقم پێت بڵێم:کەر؟
باشە تۆ بۆ وا دەکەیت؟ فەقێ سەگانی، چییە دەتەوێت لاسایی سوقراتە لوت زل و قون ئەستووری بکەیتەوە؟ ئەو سوقراتە ناشیرین و ڕەزا گرانە، سەرەڕای ئەوەی ئەو هەموو مەعریفەت و فەلسەفە و شتەی دەزانی، کەچی سەگبابەی هێشتا دەیگوت هیچ نازانم !
کوڕه دەبڕۆ، بێ مروەتی بێ مۆڕاڵ، عەلاساس تەوازوعی هەیه.
گێلە فەقێ، وەڵاهی هەرگیز، وەک ئەو سوقۆ نابووتەی خۆت بچوک مەکەرەوە و مەردبە و دەست لە سینگت بدە و بڵێ بەو فەریکە فەقێیاتییەی خۆم، هێندەی هەموو مەلا مەندیل زل و بێ عیلم و بێ عەمەلەکانی کوردستان دەزانم.
هەرگیز نەکەیت هیچ جارێک بەناوی تەواز و وەرع و گوو خواردنەوە، لە ئاستی خۆت بهێنیتەخوار. بە قسەم بکە و هەرگیز، خۆت بچووک مەکەرەوە و گووی مەخۆ و مەڵێ: هیچ نازانم.
تۆ ئەو مەلا نەخوێنەوارانە دەبینیت، سەرەڕای ئەوەی زۆربەیان هیچ نەزان و نەخوێنەوارن و لە هەموو ژیانیان، کتێبێک ناخوێننەوە و ئیجا چەندە لوت بەرز و تڕ زل و خۆ بەزل زانن و خۆیان بە هەزار فەیلەسوف و عاریف و موفەکیریش ناگۆڕنەوە.
هێندە خۆیان لا موهیمە، یەک ڕەخنەیان لێ بگریت، لێت دەکەن بە قیامەت و خۆیان بە زانا ناو دەبەن و پێت دەڵێن غەیبەتی مەلایان مەکە (لحوم العلماء مسموم) و وا لە مێگەڵی کوردی نابیرکەرەوەی نا حاڵی دەکەن، کە تۆ مادام گوتت مەلا خۆخەتای من نییه، نەخوێنەوار و جاهیلن، یەکسەر بە کفر تاوانبارت دەکەن و دەتکەن بە کوڕی کەرێ و مۆری جەهننەمێ بە ناوچەوانتەوە دەڵکێنن و پێت دەڵێن ئێمە سێبەری ئاسمان و نوێنەرانی خودا و میراتگری پەیامبەران و تڕی کەرێ و نازانم چی و چین.
کوڕە هیچ منی نەکوشتییە، ئەوە نەبێت کە بەخۆیان دەڵێن:زانایان ! هاهاها زانایان ! یەکێ نەشارەزابێت دەڵێت دەبێت ئەو مەلا ئوممی و نەخوێنەوارانە لە چی بوارێکدا زانابن و چی داهێنانێکیان کردبێت و چی ئەتۆم و کارەبا و دۆزینەوە و خزمەت و داهێنانێکیان پێشکێش بە کۆمەڵ و مێژوو و مرۆڤایەتی کردبێت؟!
نیوتن و ئەنیشتاین و ئەدیسۆن و ستیڤن هۆكینگم ڕۆ.
لێم گەڕێ گێلە فەقێ
“دەروونم، تژییە، لە ناسۆر
دەترسم، تۆوبڕ بن،
بە چەشنی، دیناسۆر،
هەق وایە، خەڵکانی، خوێنەوار
وەک دەعبای، عەنتیکە و، شوێنەوار
هەندێکیان، بۆ مۆزە و
بۆ باخی، ئاژەڵان، هەڵبگرن،
لەو مەلا و، بانگخوازە، دڕانەی
پێ و پووزی، ژن دەگرن.”٭

کوڕه ئەوجە ئەو مەلا نەخوێنەوارانە چەند ناحاڵین!
بە دار و بەرددا هەڵدەشاخێن و حەقیقەت و موتڵەقگەرایی و دوایین تەفسیر و خەتمی خۆ بە هەموو شت زانی بە خەڵک دەفرۆشنەوە و بەهەشتیان تاپۆی خۆیان کردووە و وا دەزانن مولکی باوکیانە و بە میرات لە باپیرەی داپیرەیان بۆیان ماوەتەوە و هەرچی ئەنیشتان و ئەدیسۆن و هۆکینگ و گیڤارا و تڕۆتسکی و غاندی و مارکس و نیلسۆن و کێ و کێیتری عەبقەری و داهێنەر و شۆڕشگێڕ و خەمخۆری چینی پڕۆلیتەر و بەشمەینەت و چی و چییه، مادام لەسەر دین و مەزهەب و فیکر و فلتەر و ئەقڵییەتی ئەوان مەلایان نییه، مادام جوو و مەسیحی و بوودی و زەردەشتی و کاکەیی و شیوعی و عەدەمی و نهلیست و ئەتایست و لائیکە، با ژۆ بۆ دۆزەخ ! هاهاها
کوڕه عەلی کوڕی تالیبی قسەیەکی زۆر جوانی هەیه و لۆ ئەو مەلا تڕزلانە، ڕێک لە جێی خۆیەتی و پڕ بە پێست ە(ئەلتەکەبورو عەلا ئەلموتەکەبیری، تەوازوعون..
گێلە فەقێ با ئەوەشت پێ بڵێم، کوڕە بەخوای خۆت لەو مەلایانە گەورەتر نەبینیت پێت دەڵێم: نازناوت لە گێلە فەقێوە، دەگۆڕم بۆ فەقێ فسکەن، ئەوجە پێت خۆش بیت، یان نا، کەیف خۆتە و کێشەی خۆتە و سەرت دای لەبەرد.
گێلە فەقێیە، جا ئەو پیاوە ئایینیە نەخوێنەوارانە، چەندە ڕقیان لێیەتی پێیان بڵێیت پیاوی ئاینی هاهاها بۆ خۆ پیاوی فەلسەفە و فڕین و چوونە سەرمانگ و ڕۆبۆت دروستکردن و ئایفۆن دروستکردن نین بە قوربان.
بە خوا شەقیش بەرن، هەر پیاوی ئایینی و مەلاتان پێدەلێم و نەتان بینی، لە خەونیش هەرگیز، بە مامۆستا مامۆستا بانگتان کەم.
ئاخر پێم ناڵێیت مامۆستای چین؟
کوڕە دەبڕۆن، مامۆستای نەخوێنەواری و جەهل و خوڕافەت. ئەو مەلا کۆنە پەرستانەی هەموو خەڵکیان لا هەڵەیه و تەنها خۆیان بە ڕاست دەزانن!
ئەو مەلایانەی بێ ئەوەی یەک وشەی مانیفێستی کۆمۆنیستی مارکس و ئەنگلس و دوو یەسنا و گاتای ئاڤێستا و سێ لا ڕاپەڕەی ئینجیل و چوار دێڕی پەڕاوی ڕەش(موسحەفا ڕەش) و پێنج ڕستەی فەلسەفەی ئەخلاقی بوودا و لە نێوان ئەو سەدان و هەزاران بیرمەند و فەیلەسوفەیش، تەنها شەش فەیلەسوفی لە نموونەی کانت و هێگڵ و دیکارت و هایدگەر و درێدا و ڤۆلتێریان خوێندبێتەوە و پاشان بەراوردی بیر و باوەڕەکەی خۆیانیان کردبێتن، دێن و بە پێ خاوسی و بە بێ دەرپێ و نەزانانە و بە بێ زانیاری، هەموو فیکر و فەلسەفه و مەعریفە و بیر و باوەڕێکی دەرەوەی بازنەی ئایین و مەزهەب و ئیدەلۆژیا و بیرە دۆگماییەکەی خۆیان ڕەتدەکەنەوە و بە فەلسەفەی عینادی: بشفڕێ هەر بزنە و هەموو زانست و ئەقڵ و دنیا بڵێت: ئێوە هەڵەن و سەردەمی لوتبەرزی و ڕەهاگەرایی و حەکایەتەگەورەکان و ئایدیۆلۆژیا گەورەکان و تڕەگەورەکان و قوون گەورەکان و گون گەورەکان و گوو گەورەکان و خۆ بە هەموو شتزان و کۆتاشت زانەکان کۆتایی هات و ماوەی بەسەرچوو و، ئەو خودایەیش لەسەر دەستی نیچە جاڕی مەرگی درا، کە دژی زانست و ئەقڵانییەت و تولەرانس و پلورالییەت و پێکەوەژیان و ڕێژەیی بوون بوو.
خودای قەشە و مەلا و ئاخوند و کاهینەکان دەڵێم گێلە فەقێ، نەک ئێزدانی مەزن، ئەو ئێزدانەی من باوەڕێکی تەواوم پێیەتی.
ئینجا گێلە فەقێ، تۆ سەیری مەلا بیرکراوە و مونەوەرەکانی لە نموونەی مەلا گەوره و شێخ محەمەدی خاڵ و مامۆستا عەلائەدین سەجادی و ئیبنوئادەمی بالەکی و مەلای جزیری و خانی و پیرەمێرد و قانیع و نالی بکە، چەندە مێشککراوە و پلورارخواز و تولەرانس خواز و زانا و نەتەوە پەروەر و مرۆڤ دۆست و زانست دۆست و پڕی لە مەعریفە و فەلسەفه و ئەدەب و چەند ڕووناکبیر و خوێنەوار بوون.
سەیرێکی ئەو مەلا دەمارگیر و نەخوێنەوار و کۆنەپەرست و دواکەوتوانەی ئێستایش بکە، چەندە عەرەب پەرست و دژە زانست و دژە کرانەوە و دژە لێبووردەیی و دژە پێکەوە ژیان و دژە فرەیی و دژەکرانەوە و دژە مۆدێڕنێتەن !
بە تایبەتی ئەو مەلایانەی لە ئاخوڕی ئیخوان و چاڵەوێنی وەهابیەتدا ئالیک و ژەهر دەخۆن و دەخۆنەوە، چەندە جاشی بێگانەن و چ شەڕێکی خۆ تڕێن و گەوادانە بۆ کولتوور و مێژوو و زمان و هەموو شتێکی عەرەب دەکەن، لە دژی مێژوو و زمان و فەرهەنگ و هەموو شتێکی خۆیان و، له ناو بەرگی دین و مەزهەبدا، چۆن خەریکن، دایکی ناو و جل و بەرگ و هەموو شتێکی کوردانە و ڕەسەنانەی ئەو نەتەوە بەستەزمان و سادەلەوحەی خۆیان لاقە دەکەن و لە قنەوە دەیگێن.

ئاخ، لێمگەڕێ توخوا لێمگەڕێ فەقێی گێل، گێلە فەقێ، دڵم زۆر پڕه، زۆر.
ئاخخخخخخخخخ

……
٭چوار ساتیر بۆ یەک مەلا، حەمەسەعید حەسەن.