عەبدوڵا کەریم مەحمود: بۆمبە فسفۆرییەکان.
به‌یانی زوو له قزله‌ره‌وه روووم کرده به‌رگه‌ڵوو، بە شاخەکەی پشت قزلەردا سەرکەوتم، رۆمانسیەتی دیمەنی سروشتی جوانی دار‌و درەخت و چیا‌و باڵندەو پەرلەوەر، پڕ بوو لە خۆشەویستی رۆحی.
لەسەر لوتکەی چیاکەوە، بە تولە رێگا پێچاو پێچەکەدا، رووەو خوارەووە بەرەو چۆخماخ شۆڕبومەوە تا گەیشتمە ناو ئاوایی، رێگاکە دوور‌و درێژبوو،لە کاتی هەڵگژان بەرەو بەرزاییەکە، دیمەنی چیای ئاسنگەران ئەوەندە جوان بوو، رۆحی داگیر کردبووم.
لە بەرازییەکەی رۆژئاوای چۆخماخەوە شۆربوومەوە بۆنزمایی و دۆڵەکەی خوارەوە، بۆ ناو گوندی یاخسەمەر، بەهەورازەکەی نێوان یاخسەمەرو هەڵەدندا گەیشتمە هەڵەدن، لەوێوە رێگای سەرگەڵوم گرتە بەر. بە بەرزاییەکەدا هەلگژام، ئەو راجیمانەم، بینی دەیدا بەولاو ئەولای ئاوایی و ناوەڕاستی گوندکە، نزیک نیوەڕۆبوو، گەیشتمە سەرگەڵو.
لەوێوە رووم کردە بەرگەڵو، ئیش و کاره‌کانم جێ به‌جێ کرد، شه‌وه‌که‌ی له لای کاک ئازاد چالاک و کاک پشتیوان، له ئیستگه‌ی گه‌لی کوردستان مامەوە، هەواڵی کاک (هەڤاڵ کوێستان)یم پرسی وتیان: دەست بەرداری رادێو بووەو لە گەڵ کاک جەباری پورزایدا لە مەرگەیە.
به‌یانیه‌که‌ی لە بەرگەڵووەوە گه‌ڕامه‌وه بۆ سەرگەڵو، لەوێوە رووم کردە هەڵەدن، نیوه‌رۆکه‌ی له لای کاک ئاراس زڕگوێزی له یاخسه‌مه‌ر لامدا، له بارەگەکەی یاخسەمەر لە گه‌ڵ شەهید که‌ریم به‌گ و مارف و برایم ی کاشی و پێشمه‌رگه‌کان، نانمان ده‌خوارد. له ناکاو ده‌نگی چه‌ند فرۆکه‌یه‌ک ئاواییه‌که‌ی هه‌ژاند، به نزمی به سه‌ر ئاسمانی یاخسه‌مه‌ر، به‌ره‌و ئاراسته‌ی هه‌ڵه‌دن – سەرگەڵو تێپەڕین.
له ناکاو فرۆکه‌کان به نزمی گەڕانەوە، گه‌یشتنه سه‌رئاسمانی یاخسه‌مه‌ر، پێشمه‌رگه‌کان و پاکیزەخان بروسکه ئاسا، روویان کرده کونه ته‌یاره‌که‌ی پشت بارهگەکە، ئاراس به‌ڕاکردن خۆی کرد به کونه ته‌یاره‌که‌ی به‌رده‌م باره‌گاکه‌دا، منیش به دوای ئاراس دا، گه‌یشتمه به‌رده‌می کونه ته‌یاره‌که، هاژه هاژی فرۆکه‌کان و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌کان، له ناو ئه‌و زنجیره چیایه‌ی ده‌وری ئاواییه‌که، گوێ یه‌کانی کاس کردین، بۆ ئەوەی کەڕ نەبین دەمان کردەوە، لە ناکاو ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاره‌ها بۆمبی هێشووی فسفۆڕ، وەک تەرزە بە سەر ماڵەکانی ناو گونده‌که‌و باره‌گاکان و ئه‌و دهووبهرهدادا بارین.
بۆمبە هێشوییەکان پارچەی ئاسن و تێزاب و فسفۆڕی ئاگریی بوون، دەگەیشتنە هەموو کون و کەلەبەرێک و دەتوقینەوە، هەزارەها پارچەی لێ دەبوەو، دار‌و درەخت و بەرد و ماڵەکانی گڕ تێ بەردەدا و دەیسوتاند، یاخسەمەریان نوقمی تێزاب و ئاسن و ئاگر و دوکه‌ڵ کرد، دەنگی پاڕچەی بۆمبە فسفۆڕییەکان وەک تەرزە بەسەر کونە تەیارەکەماندا دەبارین. لە گەڵ ئاراس لە ناو ته‌پۆتۆز و دوكەڵی ناو کونه ته‌یاره‌که‌دا، خه‌ریک بوو ده‌خنکاین.
دەنگی فڕۆکه‌کان نەما، له ناو کونه ته‌یاره‌که هاتینه ده‌ره‌وه، هەموو گوندەکەو دەوروبەرەکەی نوقمی ئاگرو باروتی بۆمبی هێشووی و تێزاب و دوکه‌ڵ بوو، چه‌ند که‌سێک بریندار بوون.
(کەریم مەحمود کوردە ) پێشمه‌رگه‌یه‌کی لای کاک به‌کری حاجی سه‌فه‌ربوو، نامه‌ی کاک به‌کری هێنابوو بۆ بارەگای یاخسه‌مه‌ر، له‌و چرکه‌یه‌دا له نزیک میوانخانەی مزگه‌وته‌که‌ی یاخسه‌مه‌ر خۆی دابوو به زه‌ویدا، پارچهیەک فسفۆڕ هه‌ناسه‌ی لێ بڕیبوو.
کاک محه‌مه‌د موکری م بینی له باره‌گای یه‌کێتی نووسه‌ران، له رۆژهەڵاتی بەرزایی گوندەکەوە، بە خێرایی هات بە هانای بریندارەکانەوە، پارچه‌یه‌ک ئاسنی به‌ده‌سته‌وه بوو وتی: ئه‌مه پارچه‌ی بۆمبەکانە له نزیک باره‌گای یه‌کێتی نووسه‌ران که‌وتبوو.
پێشمەرگە کان و خەڵکی گوندەکە چوون بە هانای بریندارەکانەوەو هەوڵیاندا بڵێسەی گڕی ئاگری ماڵەکان بکوژێننەوە، چەندان مەڕو بزن و رەشە وڵاخ و مریشك و کەڵەشێر و پەلەوەری گوندەکە جەستەیان سوتابوو، لە خوینی خۆیاندا نوقم ببوو.
رێگەی گوندی چۆخماخم گرتەبەر، بە درێژایی رێگەکە دیمەنی تراژیدیای ئەو بۆمبە هێشویانە بە جۆرێک ناخ و هەست و نەستی داگیر کردبووم، هەستم بەجوانی سروشتی رۆمانسیەتی دەوروبەری خۆم نەدەکرد، کاتێ بە ئاگا هاتم، لە چۆخماخەوە بە شاخەکەدا سەرکەوتم، زەردەی ئەو ئێوارە ماتەمینەی لوتکەی پیرەمەگرون تێکەڵ بە دیمەنە تراژیدیاکەی نێو بۆمبە هێشویەکانی یاخسەمەر دەبوونەوە. گەر یەکەم چرکەی بۆردومانە، بەراکردن دوای کاک ئاراسی حەمە زرگویزی نەکەوتمایە، نەگەیشمایەتە بەردەمی ئەو کونە تەیارە، بۆمبە فسفۆرییەکان، دوا هەناسەیان لێ دەبڕیم.
* ئەم نوسینانە زنجیرەیەک یادەوەرین، ئەم نوسینەیان یادەوەری ژمارە یەکە، گەر تەمەن بوار بدات، ناو بەناو هەندێک لەو یادەوەریانە بە ئەمانەتەوە تۆمار دەکەم.
* هەڤاڵ کویستانی یەکێک بوو، لە نووسەرە بە تواناودیارە خاوەن ئەزموونەکانی رادیوی گەلی کوردستان، پێش ئەوەی دەستبەرداری رادێوی ببێ، رۆژێک بە دەم پیاسەکردنەوە، لە بەرگەڵوو پێی وتم: من عێراق چی نیم، بەڵام زۆربەی هاوڕیکانم ئاڵای شۆڕشن، ئەمانە گومان لە من دەکەن، ئاڵای شۆڕش بم، من ناتوانم لە مەزیاتر لە رادیۆ بمێنمەوە، ناتوانم دژی هاوڕیکانم وتار بنوسم، لە گەڵ جەباری پورزامدا، لە مەرگە دادەنیشم.
دوای وازهینانی کاک هەڤاڵ لە رادێو، رۆژێک کاک ئازاد چالاکی بەوەفا، لە کۆبوونەوەیەکدا، بە هاوڕێیانی رادیۆی گەلی کورستانی وتبوو: بێ هەڤاڵی و وتارە بە پێزو جوانەکانی کوێستانی بە رادیوە دیارە.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عەبدوڵا کەریم مەحمود: مه‌رگی خانه‌واده‌یه‌ک.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: قفڵی زمان و کلتور.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: زنجیری دەبابەکان – بەشی دووەم و کۆتایی.
- All Posts