فه‌رمان عزیز شه‌ریف: كورد له بودجه‌ی عێڕاقدا – به‌شی دووه‌م.
ڕۆلی پارتی له‌بودجه‌ی عێڕاق
پارتی وه‌ك هێزێكی سیاسی گه‌وره له‌ئاستی هه‌رێمی كوردستان زۆربه‌ی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی به‌ده‌سته‌وه‌یه و له عێڕاقیش ڕۆڵ و قورساییه‌كی زۆری هه‌یه له ئاستی سیاسی، به‌ڵام نه‌یتوانی ته‌واوی مافه ده‌ستوریه‌كان و شایسته دارایی یه‌كانی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عێڕاق جێگیر بكات، به‌هۆی ناكۆكی نێوان حیزبه‌كانی كوردستان و به‌تایبه‌تی ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی و ناته‌بایی ناوخۆیی.
دفؤاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێڕاق سه‌رۆكایه‌تی تیمی پارتی ده‌كرد له‌به‌غدا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو، زۆربه‌ی جار كۆبوونه‌وه سیاسی یه‌كان و كوتله و سه‌ركرده سیاسی یه‌كان له‌ماڵی دکتۆر فؤاد كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌نجام ده‌دا له‌به‌غدا و فڕاكسیۆنی پارتی له‌به‌غدا بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دکتۆر فؤاد هیچ بڕیارێكیان نه‌ده‌دا و ئه‌ویش بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌سعود بارزانی و مه‌سڕور بارزانی هیچ بڕیارێكی نه‌ده‌دا و به‌رده‌وام به‌ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵیان له‌سه‌رخه‌ت بوو، بۆ هه‌ر دانیشتنێكی په‌رله‌مان فراكسیۆنی پارتی له‌گه‌ڵ دکتۆر فؤاد كۆده‌بوونه‌وه.
ڕۆژی 9- 6- 2023 ڕێككه‌وتنێك كرا له نێوان دکتۆر فۆاد حسێن و هادی عامڕی ئه‌م ڕێككه‌وتنه بووه هۆی تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه له په‌رله‌مانی عێراق و جێگیركردنی داواكانی پارتی و ئه‌و بڕگه و مادانه‌ی پارتی ویستی له‌سه‌ر بوو ده‌ستكاری كرا.
له‌كاتی گفتوگۆ له‌سه‌ر یاسای بودجه له‌ڕۆژانی 8تاكو 12- 6- 2023 كه ڕۆژی په‌سندكردنی بودجه بوو چه‌ند پێشنیارێك هه‌بوو كه پارتی دژی بوو. یه‌كێك له‌و پێشنیارانه ئه‌وه‌بوو حكومه‌تی عێراق ڕه‌وانه‌ی كردبوو ئه‌وه‌بوو له‌كاتی دروست بوونی كێشه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بڕیاری كۆتایی لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بێ، وه پێشنیارێكی دیكه‌ی لێژنه‌ی دارایی هه‌بوو كه له‌كاتی دروست بوونی ناكۆكی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژ دوای دروست بوونی ناكۆكی ڕاسته‌وخۆ شایسته‌داراییه‌كانی هه‌رێم ڕابگیرێت. پێشنیارێكی دیكه ده‌سه‌ڵات درابوو به‌وه‌زیری دارایی عێراق، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری دارایی عێراق بی، ئه‌و پێشنیاره پارتی زۆر به‌توندی دژی وه‌ستایه‌وه تاوه‌كو له‌ژێر فشاری پارتی ئه‌و بڕگه‌یه له بودجه لابردرا و ئه‌و بڕگانه‌ی ده‌ستكارییان كرا.
بڕگه‌یه‌كی دیكه له یاسای بودجه كه پارتی دژی بوو مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌غدا بوو له‌گه‌ڵ پارێزگاكان، له‌كاتی دروست بوونی ناڕه‌زایی له‌ناو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پارێزگایه ده‌توانێ داوا له به‌غدا بكات ڕاسته‌وخۆ شایسته دارایی یه‌كانی له موچه و خه‌رجی دام و ده‌زگاكانی بۆ بنێرێت بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مه پێشنیاری یه‌كێتی بوو، بۆئه‌وه‌ی له‌ئه‌گه‌ری دروست بوونی ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی، پارتی نه‌توانێ له‌ڕێگای حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی سلێمانی ببڕێت، پارتی زۆربه‌توندی دژی ئه‌م بڕگه‌یه‌ش بوو له‌یاسای بوودجه، چونكه پارتی پێ وابوو ئه‌مه كه‌رت كردنی هه‌رێمه و كاركردنه بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوو قه‌واره‌ی هه‌رێم لاوازبكه‌ن و به‌ره‌و له‌ناوچوونی ببه‌ن.
هه‌موو هه‌وڵی یه‌كێتی ئه‌وه‌بوو له‌كاتی ناكۆكی بتوانێ بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ بودجه سلێمانی له به‌غدا وه‌ربگرێت. ئه‌م بڕگه‌یه‌ش هه‌ریه‌ك له (پارتی و نه‌وه‌ی نوێ )دژی بوون و پێ یان وابوو كه‌رت كردنی قه‌وراه‌ی هه‌رێمه.
دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێژه‌ی 10%ی مانگانه، ئه‌م بڕگه‌یه له پڕۆژه یاساكه‌ی حكومه‌تی عێراق نه‌بوو كه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردبوو، به‌ڵكو لێژنه‌ی دارایی زیادی كردبوو، به‌ڵام هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ناو په‌رله‌مان له‌سه‌ر داوای پارتی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی لادا به‌ڕێككه‌وتن له گه‌ڵ دکتۆر فؤاد حسێن، چونكه پارتی پێ وابوو ئه‌مه بارگرانی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم دروست ده‌كات و توانای دانه‌وه‌یان نیه، له‌به‌رامبه‌ر پارتی هه‌ریه‌ك له (یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ ) دژی بوون، كه‌چی دواتر له‌سه‌ر ویستی پارتی ئه‌و بڕگه‌یه‌ش له بودجه لابردرا و دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خرایه سه‌ر به‌غدا و بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له بودجه ته‌رخان بكرێت، وه هیچ میكانیزمێك دانه‌نرا بۆ دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له نێوه‌نده‌دا ته‌نها فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم زه‌ره‌رمه‌ندبوون .(1)
ڕۆژی 15- 6- 2023 مه‌حمود محەمەد وته‌بێژی پارتی ڕایگه‌یاند: یاسای بودجه له‌ئاستی خواسته‌كانی پارتی و هه‌رێمی كوردستان نیه، ئه‌وه‌ی له‌یاساكه‌دا هاتووه وه‌ك ئه‌وه نیه كه له‌ده‌ستور و ڕێككه‌وتنه سیاسی یه‌كان دا هه‌یه.(2)
سود و زیانه‌كانی بودجه بۆ كورد
له‌یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو به‌ته‌واوی كۆنتڕۆلی هه‌رێمی كوردستان كراوه، له‌ڕووی دارایی یه‌وه ده‌ست و پێی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری به‌ستووه، چیتر ناتوانن كۆمه‌ڵێك مامه‌ڵه‌ی دارایی بكه‌ن به‌تایبه‌تی له فرۆشتنی نه‌وت. گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
1- پێشتر پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراو به دۆلار ده‌گه‌ڕایه‌وه (RT) ی بانك له هه‌ولێر و دواتر دۆلاره‌كه‌یان ده‌گۆڕیه‌وه به‌دینار و مووچه و بودجه‌یان لێ دابین ده‌كرد كه قازانجێكی زۆریان له‌گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار ده‌كرد بۆ دینار، چونكه مووچه و خه‌رجی ناوخۆ هه‌مووی به دینار ده‌درێت.
2- ئێستا به‌گوێره‌ی یاسای بودجه هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی له‌فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌چێته وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیش پاره‌كه ده‌كاته دینار و شایسته دارایی یه‌كانی هه‌رێم به دینار ڕه‌وانه ده‌كات نه‌ك به‌دۆلار، چونكه پێشتر پاره‌ی زیاده له گۆڕینی دۆلار نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ حكومه‌ت و ده‌چووه گیرفانی (RT) ی بانك له هه‌ولێر. نرخی دۆلار له بودجه به 130هه‌زار دینار دانراوه له‌كاتێكدا له‌بازار نرخی دۆلار نزیكی 150هه‌زاردیناره و له ڕابردوو تاكو سه‌روی 170هه‌زار دیناریش به‌رزبوویه‌وه ئه‌و پاره‌یه پێشتر نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه حكومه‌ت.
3- به‌تێكڕا له‌یاسای بودجه‌ی عێراقدا هه‌رێم مانگانه بڕی 906 ملیار دیناری بۆ مووچه به‌رده‌كه‌وێت، له‌كاتێكدا به‌پێ دواین مانگ حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 912 ملیار دیناری بۆ مووچه خه‌رج كردووه له‌م حاله‌ته‌دا حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها له‌خه‌رجی مووچه‌دا 6 ملیار دینار كورتهێنانی هه‌یه، به‌ڵام به‌داهاتی ناوخۆ پڕده‌كرێته‌وه.
4- به‌پێی یاسای بودجه ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه له 50% ی داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان بۆ به‌غدا بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌و داهاته‌ش به 130 ملیار دیناری مانگانه خه‌ملێنراوه، 65 ملیار دیناری بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه داهاتی ناوخۆیی هه‌رێم له باج و ڕسومات مانگانه به 100ملیار دینار ده‌خه‌ملێنرێت، پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم زۆربه‌ی ئه‌و داهاتانه‌ی نه‌ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ به‌غدا، به‌ڵام ئێستا ده‌بێ ئه‌و داهاتانه‌ش هاوشێوه‌ی داهاتی نه‌وت بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكومه‌تی عێراق، ئه‌گه‌ر نا عێراق شایسته دارایی یه‌كانی هه‌رێم ده‌بڕێت.
5- به‌پێ ی مادده‌ی 12 بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوو ساڵانه 16تریلیۆن و 609ملیار دینار له‌لایه‌ن به‌غدا بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كرێت.
6- ترس له گرانبوونی دۆلار نامێنێت، چونكه دۆلار له بودجه‌دا به 130هه‌زار دینار خه‌ملێنراوه، واته تا سێ ساڵی دیكه دۆلار گران نابێ و بازاریش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار جێگیر ده‌بێت و تووشی هه‌ڵاوسان نابێت.
7- چیڕۆكی گرێبه‌ستی 50ساڵه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا كۆتایی دێت و نه‌وتی هه‌رێم كه‌وته ده‌ست (سۆمۆ)، چیتر له‌ده‌ستی هه‌رێم نامێنێت، ده‌زانرێت كه‌ی و چۆن و به‌چه‌ند فرۆشراوه؟ و داهاته‌كه‌ی چه‌ند بووه ؟(3)
هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم (داهاتی نه‌وت – گۆڕینه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت له دۆلار بۆ دینار – داهاتی ناوخۆ – داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان )و كۆمه‌ڵێك شتی دیكه‌ی لێ سه‌نراوه‌ته‌وه، به‌ڵام چه‌ند سودێكی دیكه‌ی پێ ده‌گات به‌گوێره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆی ته‌رخانكراوه، مانگانه حكومه‌تی هه‌رێم تریلیۆنێك و 526ملیار دینار له‌به‌غدا وه‌رده‌گرێت له‌به‌رامبه‌ردا تریلیۆنێك و 210 ملیار دینار بۆ به‌غدا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، واته بڕی 310ملیار دیناری بۆ ده‌مێنێته‌وه .(4)
په‌راوێز و سه‌رچاوه‌كان
1- ( كێشه‌ی كورد له بودجه‌ی 2023 ی عێراقدا- دره‌و میدیا 10-6-2023) https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=13078
2- ( مەحمود محەمەد: یاسای بودجه‌ی فیدراڵی له ئاستی خواسته‌كانی پارتی و هه‌رێمدا نییه – سپی میدیا 15- 6- 2023) https://www.speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=125095&Jor=1
3- ( كورد له‌بودجه‌ی عێراق دا قازانجی كرد یان زیان؟ عه‌دنان سه‌ید حسێن – NRT 13-6-2023) https://nrttv.com/detailwtar/689
4- (دۆخی دارایی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراقدا دره‌و میدیا 12- 6- 2023) https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=13092