عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: نان له گه‌رووی مه‌رگدا بوو – دیمه‌نی پێنجەم.
کورد لە پێش راپەڕین و دوای راپەڕین لە سەراپا گەرمیان لە ( سەنگاو و جەمچەماڵ و ئاڵتوون کۆپری و کەرکوک و دوزخوورماتوو و نەوجول و قادرکەرەم و کفری و سەرقەڵا و کەلار و جەلەولا و خانەقین ) کۆمەڵ کوژکراوە.
ته‌رمێکیان له که‌لی هه‌نجیره فڕێدرایه خواره‌وه
له زستانی 1996دا بوو، ئازاد نه‌سره‌دین ناسراو به ( ئازاد بی که‌ی سی) له گه‌ڵ عوسمان عه‌بدولکه‌ریمی پورزایدا، به جێبێكی وازهوه پێکه‌وه ده‌ستیان کرد به قاچاچێتی، ئه‌و شه‌وه باران به تاو ده‌باری، له پاش ته‌په‌وه روویان کرده دوزخورماتوو، هه‌ریه‌که‌یان کۆڵێكیان پێ بوو، له رێگای دوزخورماتوو له که‌لی هه‌نجیره که‌وتنه بۆسه‌ی هێزێکی سوپای عێراقه‌وه، دوو فیشه‌ک به‌ر سکی عوسمان که‌وت، هه‌ر له‌وێدا دوا هه‌ناسه‌ی سپارد، ئازاد رای کرد، بۆ به‌یانییه‌که‌ی ئه‌منه‌کان چونه سه‌ر ته‌رمی عوسمان، له که‌لی هه‌نجیره‌وه فڕێیان دابووه خواره‌وه.
ئیسک و پروسکه‌کان نه‌ده‌ناسرانه‌وه
سه‌عات 5 ی ئێواره‌یه‌کی به‌هاری 1998، ئازاد بی که‌ی سی له گه‌ڵ (ستارو پشتیوان و به‌رزان) به دوو جێبی وازهوه، له گه‌ڵ چه‌ند قاچاخچییه‌کی تردا، ئه‌وانیش هه‌شت جێبیان پێ بوو، له کفرییه‌وه ڕوویان کرده گوندی( مه‌فتول )، شوێنی باره فافۆنهکان.
له ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا باره‌کانیان له‌سه‌ر جێبه‌کان بار کرد. له‌سه‌عات 12ی شه‌ودا هەموویان پێکەوە که‌وتنه ڕێ، بۆ ئه‌وه‌ی باره‌کان بگه‌یننه کفری، جێبه‌کان گه‌یشتنه سه‌رجاده‌ی (عمل الشعبی)، جێبهکانی پێشه‌وه به جیا گه‌یشتنه گوندی حاجی تیک، له دووری 3 مه‌تر که‌وتنه به‌ر رێژنه‌ی گوله‌ی بی که‌ی سی که‌مینه‌که‌ی به‌رده‌میان، بڵێسه‌ی ئاگر له هه‌ردوو جێبه‌که‌ی پێشيه‌وه هه‌ستا، ستارو جه‌بار له ناو جێبهکهدا سوتان، ته‌نیا خه‌ڵوزی چه‌ند چڵه ئێسکیان مایه‌وه، گوله‌یه‌کی بی که‌ی سی به‌ر قاچی به‌رزان که‌وت، پاڵه په‌ستۆی ته‌وژمی گوله ئار بی جی یه‌که ئازادی چه‌ند مه‌ترێک له جێبهکهوه فڕێ دابوو، به‌خێرایی هه‌ستابوو، به قوڵایی شهوهزهنگهکهدا رای کردبوو، به‌رزانیش به‌دوایدا بەخێرایی باڵی گرت بوو.
بۆ شه‌وی داهاتوو ئازاد‌و چه‌ند قاچاخچییه‌کی تر روویان کردبووه شوێنی رووداوه‌که، بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ستارو پشتیوان، له دووره‌وه که‌مینێکیان به‌دی کردبوو، به (بی که‌ی سی و ئاربی جی ) که‌مینه‌که‌یان داگرته‌وه، که‌مینه‌که لەترسا هه‌ڵاتن، خۆیان گه‌یانده لای ئێسک و پروسکه‌کان، که‌سیان نه‌ده‌ناسرانه‌وه، ئێسک و پروسکی هه‌ردوکیان خسته گونیه‌که‌وه و دایان به‌شانیاندا، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا، که‌مینێکی تریان بینی، پێشه‌وه‌ی لێ گرتبوون، ئه‌و که‌مینه‌شیان داگرته‌وه، هه‌ڵاتن، ئه‌و شه‌وه، گه‌یشتنه‌وه کفری.
بۆ به‌یانی ئیسک و پروسکهیان له یه‌ک ئارامگادا به خاک سپارد، له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یان دەزانی کامیان ستاره‌و کامیان پشتیوانه.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: له قۆچکه تاشییهوه بۆ حه‌فر – بەشی دووەم.
- -
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: له قۆچکه تاشییهوه بۆ حه‌فر.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: مه‌رگی خانه‌واده‌یه‌ک.
- All Posts