دوکتۆر بێرگ: هەستیاریی، حەساسیەت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی: حەسەن ڕازانی
بەستەری بابەتەکە لە یوتیوب: https://www.youtube.com/watch?v=gsXsxVIgaiM
باشترین ڕێگاو چارەسەری سرووشتیی بۆگرفت و کێشەی هەستیاریی، یان حەساسیەت چیە!
چۆن خۆمان ڕزگاربکەین لە هەستیاریی و حەساسیەتی وەرزیی؟
جا ئەگەر تۆ بەدەست حەساسیەتەوە گرفتاریی، ئەوا من بەرنامەیەکی باشم بۆ تۆ هەیە! بە تایبەتی ئەگەر تۆ بە دەست جۆرە حەساسیەتیکەوە گرفتاربیت کە پێی دەگوترێت هەوکردنی لووت بە هۆی حەساسیەتی وەرزییەوە!
ئەمەش ئەوە دەگەێنێت کە تۆ کێشەو حەساسیەتت لە گەڵ Pollenپۆڵندا هەیە! ئەو تۆزو بەرو گەردە بچووکانەی کە لە دارودرەخت و گوڵەکانەوە پەیدا دەبن و لە ڕێگەی باوە بڵاودەبنەوەو خۆیان دەکەن بە ناو لووتدا و تۆش حەساسیەتت بەو تۆز و بەرو گەردانە هەیە! ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەست بکەیت بە پشمین و لووت گیران و لووت ئاوکردن و درووست بوونی چڵم و هەروەها بەرەو هیلاکی و لاوازیشت دەبا!
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا ڕێگایەکی سرووشتی هەیە کە تۆ بتوانیت خۆت لەو حەساسیەتە دەربازبکەیت؟ لە وەڵام دا دەڵێین بەڵێ دەتوانین!
بەڵام یەکەمین پرسیار ئەوەیە کە: Pollen پۆڵن چیە؟
زۆر بە سادەیی پۆڵن ئەو خانەو گەریلە بچوکەیە کە لە لایەن گوڵەوە بەرهەم دێت و بەشدارە لە سیستەمی زاوزێی گوڵەکانداو دەبێتە هۆی بەرهەم هێنان و لێکەوتنەوەی وەچەو گوڵی تر. پۆڵن و پۆڵنکردن کرداری زاوزێ و پیتاندنە لە نێوان هەندێک لە دارودرەختی بەبەرو گوڵەکاندا. لە ڕیگەی هەواو باوە گەردیلەیەکی بچووکی نێری گوڵەکە دەگوازرێتەوە و لەولاوە لەگەڵ گەردیلەیەکی بچوکی مێیینەی گوڵێکی تر یەک دەگرن و بەم کردارەش کرداری زاوزێ و پیتاندن لە نێو گوڵ و هەندێک درەختی بەبەر درووست دەبێ. جا لە رێگادا کە ئەو پۆڵنانە، یان گەردیلە بچووکانەی گوڵەکان و درەختەکان بە هەوادا بڵاودەبنەوەو تۆش لە ڕیگەی هەناسەدانەوە دەیانبەیتە ناولووتی خۆتەوە! لێرەدا ئەگەر تۆ هەستیاربیت بەو تۆزو گەردانە، ئەوا یەکسەر کۆمەڵێک نیشانەت لێ پەیدا دەبن لەوانە، بۆ نموونە: پشمین و لووتخوران و لووت ئاوکردن و لووت گیران و چڵم و بەڵغ درووستکردن، هەروەها کۆخە. ئەم شێوە هەستیارییە، یان حەساسیەتە وەرزییە تەواوی ناوچەی قوڕگ و گوێچکەو چاویش دەگرێتەوە. بۆ نموونە دەبێتە هۆی ئاوکردن و خورانی چاویش و هەروەها خورانی بنگەی سەرێی مەڵاشووش.
جا ئەگەر هاتوو تۆ حەساسیەتت هەبوو بەو پۆڵن و ئەو تۆزەی کە لە گوڵ و درەختەکانەوە دەردەچێت لە وەرزی پیتاندن و زاوێی خۆیانداو لە هەواشدا بڵاو دەبێتەوە، ڕێگایەکی زۆر سادەو ئاسان هەیە کە دەتوانی وا بکەی هیچی تر لەشت و لووتت بەو جۆرە گەردانە ناڕەحەت و بێزار نەبێ.
جا باشترین بەرنامەش ئەوەیە کە تۆ وردە وردە وا بکەی کە ئەو تۆزو گەردانەت بۆ بێت و بەرت بکەون و بشچنە ناو لووتەوە. لە پێشدا زۆر بە کەمی ڕیگە بدە، ئینجا وردە وردە وابکە زۆرتر بەرت بکەون و بۆت بێن و خۆتیان لێ مەشارەوە. ئیتر بەم کردارە هەرچەندە لە سەرەتادا بێزارت دەکات، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات لەشت لەگەڵی ڕادێت و ئیترهیچیتر لەش و لووتت تووشی حەساسیەت نابن بەو جۆرە گەردو تۆزەی کە لە گوڵ و دارو دەرەختەکانەوە دەردەچێت لە وەرزی زاوزێی خۆیاندا! جا ئێمە هەروەک لە پێشدا گوتمان کە ئەو گەردە بچووکانە لە ڕیگەی هەواو مێشەهەنگوینەوە دەگوازرێنەوە. کەواتە ئەورۆ باس لەوە دەکەین.

چارەسەرەکان
یەکەم : B Pollen- بی پۆڵن. باشترین چارەش بۆ حەساسیەتی وەرزیی بریتیە لە شتێک کە مێشە هەنگوینە، خۆی هەیەتی کە پێی دەگوترێت B Pollen. جا ئەگەر لەو شوێنەی کە لێی دەژی ئەگەر بکرێت ئەو جۆرە حەبانەت دەست بکەوێت ئەوە شتێکی باشە. جا کاتێک کە تۆ ئەو حەبانە دەخۆیت ئەو پۆڵنانە، واتە ئەوگەردە بچووکانەی پیتاندن دەچنە ناو سیستەمی لەش و خوینتەوە. هەندێک کەس پەرچەکرداری بەم حەبانە هەیەو لای هەندێک کەسیش ئاساییە. بۆیە دەبێ تۆ زۆر بە هێواشی و لەسەرەخۆ ئەو حەبانە وەربگریت. لێرەدا بە هۆی ئەو B-Pollen وە تۆ بەرگریی دژی حەساسیەتی وەرزیی پەیدادەکەی. ئەم کردارە دەتوانرێت لە ڕێگەی دەرزیشەوە ئەنجام بدرێت.
B Pollen پۆڵن تێکەڵەیەکە لە گەردیلەی بچووکی پیاتندنی گوڵ و ئەنزیم و هەنگوین و هەندێک مێو و پاشەرۆکی مێشە هەنگوینەشی تێدایە. مێشەهەنگوینە گەردیلەکانی پیتاندن لە گوڵ و درەختەکانەوە کۆدەکاتەوەو دەیگۆڕێت بۆ خانەیەک، یان شانەیەک کە کە لەوێدا هەنگ هەنگوینەکە هەڵدەگرێت بۆخۆی و پێڕەکەی لە هەنگ.
گەردیلەی پیتاندن زیاتر لە 250 پێکهاتەی چالاک و بەسوودیان تێدایە. بۆ نموونە پڕۆتین و کاربۆهەیدرات و چەوری و ترشی و ڤیتامین و کانزاکان و ئەنزیمەکان، هەروەها دژە ئۆکسێنەریشی تێدایە. هەروەها چەندین شتی تری تێدایە لە وێنەی میکڕۆبی سوودبەخش، لانی کەم 29 جۆری لە بەکتیریا تێدایە، نزیکەی 188جۆری فەنگای Fungi تێدایە کە لە ڕاستیدا یارمەتی سیستەمی بەرگریی لەش دەدات، هەروەها هەموو ئەمینۆ ئەسیدەکانیش هەر لەو B Pollen دا هەیە، نەک هەر ئەوە بەڵکو چەندین ڤیتامین و خوێی کانزایی و بگرە هەتا فاتی ئەسیدی Fatty acid ترشە سەرەکی و بنەڕەتیەکانیشی تێدایە. هەروەها B Pollen هەندێک کاریگەریی باشی هەیەو تەنانەت دژە هەوکردنیشی تێدایەو زۆر یارمەتیدەرە بۆ چاکبوونەوەی برین.
جورە بەهێزەکەی B Pollen کە پێی دەگوترێت B Bread، ئەمەیان بەهێزترەو تۆ دەبێ ڕێژەیەکی کەمتر بەکاربێنیت کە بۆ منداڵ 1 بۆ 2 کەوچکە چاو بۆ گەورەش 2بۆ5 کەوچکە چا لە رۆژیکدا لە خورێنی، واتە نانت نەخواردبێت. جا ئەگەر تۆ هەستیارییەکی – حەساسیەتێکی، ئێکجارزۆرت هەبی ئەوا پێویست دەکات کە ڕۆژانە 2 بۆ3 حەبی B Pollen لە بچووکەکان وەوربگریت و وردە وردەش لە ماوەی هەفتەی یەکەمدا ڕێژەکە زیاتر بکە، هەتا دەگەیتە ڕێژەیەکی گونجاو و بەرگرییەکی باش لە دژی حەساسیەت لە ناولەشتدا درووست دەکەیت. لەوانەیە لە سەرەتادا هەست نەکەیت کە بەرگریت وەرگرتووە لە دژی حەساسیەت، بەڵام ئەو شێوە چارەسەرە بە هێواشی کاری خۆی دەکات و سیستەمی بەرگری ناو لەشت بێ ئەوەی تۆ بیبیبنیت کاری خۆی دەکات و وردە وردە وای لێ دێت کە ئیتر لەشت بەرگرییەکی باش پەیدا دەکات و ئیتر وای لێدێت کە لەشت گوێ نەداتە ئەو شتانەی کە پێشتر پێیان تووشی حەساسیەت دەبووی!
باشترین وەخت کە دەست بە وەرگرتنی ئەو حەبانە بکەیت لەوانەیە وەرزی زستان بێت، یان پێش ئەوەی بەهار بێت. هەر چەندە هەندێک لە خەڵکی دوای ئەو ڕێسایە ناکەون، بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە وەختی زستان و پێش هاتنی بەهار باشترین کاتە بۆ وەرگرتنی ئەو حەبانە!
تۆ دەتوانی ئەو پرۆسێسە دووبارە بکەیتەوە و لە ساڵێکدا 2 بۆ 3 جاران حەبی B Pollen وەربگریت! جا تۆ دەتوانی لە زستانەوە بۆ بەهارو لە هاوینیشەوە بۆ پاییز وەریان بگریت. تۆ دەتوانی بە چەندین شێواز ئەو حەبانە وەربگریت بۆ نموونە تۆ دەتوانی بیان جوویت، یان دەتوانی بیان کرۆژیت و هەروەها دەشتوانی لە ناو ئاودا بیان خوسێنیت و ئینجا لەگەڵ ئاوەکە هەڵیان قۆرتێنیت. کەواتە ئێستا بۆت دەرکەوت کە Pollen B چارەسەری ژمارە یەکەو ئینجا باس لە چارەسەری ژمارە دووەمیش دەکەین.
دووەم/ چارەسەری دووەم بۆ حەساسیەت بریتیە لە وەرگرتنی Quercetin کوێرسەتین و پیاز. ئەو دوانە هەردووکیان بە ڕاستی زۆر باشن بۆ چارەسەری حەساسیەت. هەردووکیان دژی هەوکردنن. چەندە بتوانیت پیاز بخۆیت ئەوەندە باشترە!
سێیەم/ چارەسەری سێیەم بۆ حەساسیەت بریتیە لە Stinging Nettleستینگینگ نەتڵ، کە لە ناوچەی پشدەر پێی دەگوترێت گەسک گەسکە و بە عەڕەبیش پێی دەگوترێت نبات القراص ..(ح.ڕ) گەسک گەسکە نەک هەر ڕەگەکەی بەڵک و هەمووی لە ڕەگەکەیەوە هەتا پەلکەکانی گیایەکی زۆر بەسوودەو تۆ دەتوانی هەر لەناو حەوشەکەی خۆتاندا بیچێنیت و هەمیشە بتان بێت. من لەوبارەوە ڤیدیۆیەکم هەیە کە چۆن گەسک گەسکە بخۆیت. تۆ ئەگەر نەتەوێت بە کاڵی گەسک گەسکە بخۆیت ئەوا دەتوانی وشکی بکەیت، یان بیکوڵێنیت و، یان بیپیشێنیت ئینجا بیخۆیت!. ئەگەر بۆخۆت ئەو گەسک گەسکەیەت نەبێ لە حەوشەی ماڵێ خۆتاندا ئەوا لە بازاڕ هەیەو لە کیسی بچووکدایە کە دەتوانیت بیان خەیتە ناو ئاوی لە کوڵەوەو وەک چا بیخۆیتەوە.
گیای گەسک گەسکە بەڕاستی زۆر سوودی هەیە بۆ کەسێک کە بەدەست هەوکردنی جومگەوە دەناڵێنێت، یان حەساسیەتیان هەیە، یان نەخۆشی جومگەکانیان هەیە. بەڵام دەبێ ئەوەت لەبیر بێ کە ئەگەر هات و کەسێک سەرەڕێژە بکاتە سەر خواردنی خێرای دەرەوەو بەردەوامیش بێت لەسەر خواردنەوەی کحول کە هەردووک لایان وا لە جگەر دەکەن کە نەتوانێت وەک و پێویست کارەکانی خۆی ئەنجام بدات لەو حاڵەتدا ئەو چارەسەرییەی کە بۆ حەساسیەتییش دەیگرێتەبەر سوودێکی ئەوتۆی نابێت. دیسان ئەوەش دەتباتەوە بۆ بابەتی جگەرو کێشەکانی و چارەسەریەکانی جگەر کە وا پێویست دەکات سەیری ڤیدیۆکانم بکەن لە بارەی جگەرەوە..
هیوادارم سوودتان وەرگرتبێ لەو ڤیدیۆیە…

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت