بەختیار شارەزورێ: قسەیەک لەسەر کۆڕەکەی مەریوان قانغ و ئەبوبەکر کاروانی.
پێکەوە ژیان و قبوڵکردنی ڕای جیاواز و ئەوی دی.
سەرەتا دەبێت دەستخۆشی لە وێستگە نیوس بکەین کە سەرەڕای دنیایەک کێشەی سیاسی و ئابوری و فەرهەنگی, دەتوانیت سەکۆیەک بونیاد بنێت بۆ گفتوگۆ، ئەوەی جێگەی باسە لە نێوان ئەم دوو دنیایەدا چی ئیسلامی و چی سیکۆلارەکان لەسەر ئاستی سیاسی و کارگێرێ و کۆمەڵایەتیدا هیچ یەکێ لەم بەرانە نەیان توانیوە خۆیان بە دور بگرن لەو دەستانەی کە لە وڵاتانی سەردەستەوە هاوردە دەکرێن، بە مانایەکی تر هیچیان نەیان توانیوە نمونەیەکی باشی کارگێڕی و پێکەوە ژیانی ڕاجیاوازەکان بن، لە هەرێمی کوردستاندا ڕێبەرانی ئەم دوو دنیایە لەوانە بون کە ئالان دۆنۆ باسیان لێوە دەکات، هیچیان لای هاوڵاتی بە مانای چەمکی هاوڵاتی بون متمانەیان نیە، لەم نێوەندەشدا ڕۆشنبیری ئەم دوو دنیایە پاشکۆیەکی ناشیرینی حیزبی دروستکراو و بەکرێگیراوی وڵاتانی ناوچە بون بە ئیسلامی و علمانیەوە، ئەوانیش نەبونەتە شۆڕشێکی کۆمەڵایتی و نەیان توانیوە ببنە ژمارە بۆ پێکەوەژیانێکی مەدەنیانە و پێکەوەژیانی ڕاجیاوازەکان و قبوڵکردنی ئەوەی تر، دەکڕێ زۆر قسەی جوان بکەن بەڵام لە ئاستی کرداریدا نمایندەی سکولار و دینیەکان دوو دیوی یەک دراون هەردولایان جگە لە قسەی زل و فەلسەفاندن نەیان توانیوە ببنە گوشار تا ژیانی هاوڵاتی کەمێک گۆڕانی بەسەردا بێت ، هەردولایان کە خۆیان بە نمایندە دەزانن بەشێکن لەم ماڵوێرانییەی کورد، بە مانایەکی تر ئەم دو بەرەیە کارگەیەکن بۆ بەرهەمهێنانی ئەبوبەکر کاروانی و عەلی باپیر و فازیڵ میرانی سەعدی پیرە کە هەردوو بەرەکە دوو دنیای هاوردەن و کارکردن تێیاندا جگە لە کۆیلەبون بۆ وڵاتانی دەرەکی هیچ بەرهەمێکی تری نەبوە ، بەتایبەت بەرە دینییەکە، کە دنیایەک گروپن هەریەکەیان لە وڵاتێکەوە سەپۆرت دەکرێن ، وە هەر لەناو ئەم بەرە دینیەدا دنیایەک گروپن و یەکتر تەکفیر دەکەن و فتوا دەردەکەن بۆ کوشتنی فەرەج فەودەکان ئەمەش بە خەڵکی هەژار دەکەن و لای هەژارەکەش گرنگ نیە فەرەجەکان کێن گرنگە فتوا جێبەجێ بکات.
ئەوەی هەیە ئەوەی بوەتە (خود نەفرەتی ) قسەکەرەکانی ئەم دوو دنیایەن بەرەیە بەناو علمانی بەرەی دینیەکەی کردوەتە پاشکۆی خۆی و دەستەڵاتیان بەدەستە ڕۆژانە نەک هەر باسی پێکەوژیان و قبوڵکردنی جیاوازییەکان ناکەن بەڵکو خەریکی یەکتر سڕینەوە و بەرهەمهێنانی دنیایەکی ناشیرین و هەر یەکەیان سەر بە وڵاتاێکی داگیرکەرن ، ئەوەشی وەک کورد و موسوڵمان نەک ئیسلامی و ئەوەشی وەک (دینی دایکم ) لە کوردا هەبو زۆر زیاتر گیانی یەکترقبوڵکردن و پێکەوە ژیانیان تیا بو لە ئاست ئەوەی نوێنەرانی سیکولار سەعدی پیرە و ئەبوبەکر کاروانیەوە بەرهەم دەهێنرێت، ئەسڵەن لای هاوڵاتی بەرهەمی ئەمانە وەک بەرهەمێکی ئیکسپایەر و بێزەون دەبینرێت.
لە دیوێکی ترەوە ئەوانەی دەیانەوێ ڕەخنەی دنیا دینیەکە بگرن بە دوای بەدیلی دینی کۆنتر لە ئیسلام دەگەڕێن دیسانەوە هەمان عەقڵیەتیان هەیە دەیانەوەێ دنیا لەسەر ئەو شێوە ڕەسم بگرن کە خۆیان بە یەک ڕەنگ ڕەنگی دەکەن.
ئەوی ماوەتەوە کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن لە ناو ئەم هەمو ڕۆشنبیرە پاشکۆیانەدا ئەو ڕۆشنبیرانەن کە دەیانەوێ بەرگری لە ئازادییەکانی تاک بکەن بە دینی و نادینیەوە کە ئەوانیش بوەنەتە نیشانەی تیری هەردو دنیاکە کە ئەوەی سەر بە دیدی خۆیان نەبێت یان کافرە یان ڕەجعیە.
مەریوان قانع وەک بەرگریکار لە ئازادییەکان ڕوبەڕوی دەیان قسە بوەتەوە کە بەرگری لە ڕای جیاواز و پێکەوە ژیانی ئەوانەش دەکات، وە زۆر تەنهایە، ئەوەی جێگەی داخە لە ئێستادا دۆخی ئاشتەوای کۆمەڵگا و قبوڵکرتدنی فرەدەنگی و فرە ڕەنگی ئازاییەکان زۆر لە پاشەکشەدایە لە ئاست ساڵانی پێشتر.
- بابەتەکانی تری بەختیار شارەزوری
-
بەختیار نامیق: سێ جوت برا شەش کەسیەکە.
- -
بەختیار نامیق: دانا ئەحمەد مەجید دەتوانێ چی بۆ گۆڕان بکات.؟
- -
بەختیار نامیق: چیا نەوشیروان و ڕێکخەری گشتی.
- All Posts