عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: وتاریی حیزبی.
سەرکرایەیی سیاسی کورد، بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات، وتاریی نەتەوەیییان کردوە بە قوربانی وتاریی حیزبی. لە بەر هەڵەی مەزاجییانە و هەڕەشەو بڕیاری نالۆجیکانەی پڕ لە هەڵچونیان، یاریان بە سۆز‌و عاتیفەی هاوڵاتیان کردووە، نیشتیمانه‌که‌یان کردوه بهشهڕگه، بە بەردەوامی کوردی تیا کۆمەڵ کوژ دەکرێت.
لە 1987-1988، نه‌خشه‌ی جینۆسایدی کورد به بڕیاری سه‌دام و به‌فه‌رمانده‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له ماوه‌ی حه‌وت مانگ، له 8قۆناغی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه جیاجیاکان جێ به‌جێ کرا.
سەدام ئەوەندە لە خۆی بایی بوو، دوای جینۆسایدی کورد‌و کۆتایی جەنگی ئێران، کوێتی داگیر کرد، جارێکی تر عێراق و کوردستانیان کرد بهشهڕگه،هه‌موو چه‌کێکی ته‌کنه‌لۆژیای نوێیان له کوردستان و عێراق و ئێران و کوێت و که‌نداودا تاقی کرده‌وه.
ئەمریکا، هەموو ئەو وێنه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی جینۆسایدی کوردیان، بۆ پرۆسه‌ی ئازادی عیراق خسته‌روو، که له لایه‌ن کۆڵن پاوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاوه، نیشانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی درا. کە سه‌دام حسین له1987ـه‌وه چه‌کی کۆکوژی قه‌ده‌غه‌کراوی، نێو ده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به کورد به‌کار هێناوه، ئه‌مجار بڕیاریاندا: به‌هه‌موو توانا سه‌ربازییه‌کانیانه‌وه، ئه‌وچه‌که کۆکوژیانه له ناو ببه‌ن.
زۆربه‌ی ئه‌و چه‌که کۆکوژانه له وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاو یه‌کێتی سۆڤیه‌ته‌وه به سه‌دام ده‌فرۆشرا، له کەنداوی عەقبەی ئه‌رده‌ن و میسر‌و کوێت و که‌نداوه‌وه، به نهێنی ده‌گه‌یشتنه عێراق.
له‌شه‌ڕی قهڵاچۆکرنی کورد له کوردستان و جه‌نگی دژ به ئێران به‌کارده‌هێنران، به‌پێی راپۆرتێکی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری عێراق، سه‌دام پێش پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، رێژه‌یه‌کی زۆری ئه‌و چه‌کانه‌ی رەوانهی دهرهوهکردبوو، به‌شێکی تریشی له ناو برد.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی وڵاتانی هاوپه‌یمان و ئه‌مه‌ریکا له به‌رده‌م میدیای ده‌ره‌وه تێک بشکێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی وا له‌دنیا بگه‌یه‌نێت/ سه‌دام خاوه‌نی چه‌کی کۆ کوژی نی یه، هه‌رچه‌نده ههمووچهکهکان ته‌فرو تونا کرد. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی 3 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نفالی کورد و کیمیا بارانی هه‌له‌بجه‌دا تێ په‌ڕی بوو،ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه بۆ وڵاتانی هاوپه‌یمان و ئه‌مه‌ریکا، به‌رامبه‌ر به جینۆسایدی کورد له کوردستانی باشور هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بوو له ئاستی ئه‌و تراژیدیا گه‌وره‌دا که له وڵاته‌کانی خۆیان و وڵاتانی ناتۆوە چه‌که‌کانیان به به‌سه‌دام فرۆشتبوو، له‌میدیاکانی خۆیانه‌وه تراژیدیاکان نیشان درا. به‌ڵام که عێراق کوێتی داگیر کرد، ئه‌مجا وێنه‌و به‌ڵگه‌نامه‌کانی چه‌که کۆکژهکانی سه‌دام. بۆ جینۆسایدی کوردیان خرانه روو، بڕیاریاندا چه‌که کۆکوژه‌کانی سه‌دام له ناو ببه‌ن.
ئه‌مه ئه‌و پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌یه؟ بێ ئه‌وه‌ی به وردی لێی بکۆڵنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه له‌و هه‌موو هه‌ڵه مێژویانه‌ی ستراتیجی دبلۆماسی کورد بکه‌ن.
سەرکردەکان هه‌میشه شانازیان بەوە کردوە کە سێبەری داگیرکەرانی نیشتمان بوون، ئەو خیانەتانەیان بە هەڵویستی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئەرکی خۆیان زانیووە. ستراتیجی به‌رژه‌وه‌ندی داگیرکەرانیان، دژبه گه‌له‌که‌ی خۆیان له ده‌یان سیناریۆی جیاجیادا به‌کار هێناوە.
مەقاشی داگیرکەران بوون، بۆ تێک شکان و کۆمەڵ کوژی گه‌له‌که‌یان. جوگرافیای ئەم نیشتیمانەیان، کردووە شه‌ڕگه‌ی داگیرکه‌ران و مرۆڤی کوردی تیا کۆمەڵ کوژ کراوە. بۆ ئەوەی خۆیان و کوڕاو کوڕ و بنەماڵەکانیان، بۆ هەتا هەتایە، له سایه‌ی سێبەری داگیرکەران. لە سەر کورسی دەسەڵا ت، بە کۆیلایەتی بمێننه‌وه.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عەبدوڵا کەریم مەحمود: قفڵی زمان و کلتور.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: زنجیری دەبابەکان – بەشی دووەم و کۆتایی.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: زنجیری دەبابەکان – بەشی یەکەم.
- All Posts