عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: سلێمانی..!
گه‌ر به‌رواردی ته‌مه‌نی 239 ساڵێ شاری سلێمانی له رووی سیاسیی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتووریی و هه‌ڵویست و گۆڕانکارییه‌کانه‌وه، لە گەڵ شارەکانی عێراقدا بکرێت، سلێمانی لە ته‌مه‌نی خۆی گه‌وره‌تر و باڵاتره.
له ماوه‌ی 38 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی، سوپای عێراق به هه‌ماهه‌نگی سوپای به‌ریتانیا و فڕۆکه‌ی جه‌نگی به‌ریتانیا، ( 1923-1927 و 1930-1931 ) په‌لاماری شاری سلێمانییاندا، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی به‌ریتانیا، شاری سلێمانیان بۆردمان کرد.
6ی ئه‌یلوولی 1930 شه‌پۆلی خه‌ڵکی شاری سلێمانی، پێشه‌نگی راپه‌ڕین و یەکەم شۆڕشی شاربوون، وه‌ک بورکانێک بەرەو رووی ئینگلیزه‌کان دژ به غه‌در و ناعه‌داڵه‌تی و ستەم ته‌قینه‌وه، به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی و شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌کانی شاریان هه‌ژاند.
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی کۆماری عێراق، له 1958 تا راپه‌ڕینی 7 /3/ 1991، تا گۆڕانکاری 9/ 4/ 2003 له‌ماوه‌ی 45 ساڵی ( 5 )سه‌رۆک کۆماری عێراق، سلێمانی شاری هەڵویستی مانگرتن و رێپێوان و راپه‌ڕین و پێشمه‌رگایه‌تی و شۆڕش بووە.
له ڕەشبگیرییهکهی 9ی حوزه‌یرانی 1963، ئیزیباتخانه و حامیه‌ی سلێمانی پڕکران له خه‌ڵکی شار، چه‌ندان که‌س گوله باران کران، یه‌که‌م گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ و ده‌یان تراژیدیا لە شاری سلێمانی تۆمارکراو بوون بە دۆکۆمینتی نێو ده‌وڵه‌تی.
زۆرله سه‌رکرده‌کان ره‌وتی نوێی سیاسیی و رووناکبیریی و هەڵوێست و یاخی بوون له سلێمانی فێر بوون، دوای راپه‌رین ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له حیزب و په‌رله‌مان و حکومه‌ت، به هه‌موو بۆچوونه جیاجیاکانه‌وه بێ وه‌فاو بێ ئەمەک بوون، ئه‌م شاره‌یان خسته په‌راوێزه‌وه.
سلێمانی باجی هه‌ڵوێستی باڵا‌و پێشه‌نگی خۆپیشاندانی شار و راپه‌رین و شۆڕشی شار و شاخ ده‌دات، ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به یه‌کێتی و پارتی و گۆڕان و ئیسلامی سیاسیی و حیزبه‌کانی تره‌وه به هۆی ململانیی نا سروشتی و نا دیموکراتی و نابه‌جێ و نا دروستی یانه‌وه. به هۆی بێ سیسته‌میی و بێ ده‌ستووریی و بێ یاساییەوە، هه‌ر هه‌موویان به عه‌قڵی مهزاجیانهیان، غه‌در له‌م شاره دەکەن.
ئه‌وه ( 32 ) ساڵه ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد وه‌ک سه‌دام، سلێمانییان له بازنه‌ی شه‌قامی شه‌ست مه‌ترییه‌که، کردووه به زیندان. له ماسته‌ر پلانی شار‌و سیمای شار و ره‌وتی خزمه‌ت گوزاریی و گۆڕانکارییەکانی شار بێ به‌ریان کردووه.
سه‌دام حسین به‌شاری سلێمانی ده‌وت: سلێمانی شاره قورسه، مەترسییەکە، سه‌ری ماره‌که‌یه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد، سه‌دام ئاسا، هه‌مان به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه و هه‌مان هه‌ڵسوکه‌وتیان به‌رامبه‌ر ئه‌م شاره نواند. جینۆسایدی ئابووریان به‌رامبه‌ر سلێمانی په‌یڕه‌و کرد، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێست و شکۆی باڵای سلێمانی و خه‌ڵکی شار که‌م بکه‌نه‌وه. به هەمان گرێی ئاڵۆز سایکۆلۆجی و ده‌روونی عەفلەقی و سەدام ئاسا، سلێمانی سه‌ری مارهکهیهو به پلان و بەرنامەو نەخشەی عه‌قڵی بنەماڵەیی و خێڵەکییان، ورد‌و خاشی ده‌که‌ن.
نیازیان بوو بە عەقڵی حەکیمانەیان، سلێمانی بکه‌ن به که‌لاوه‌یه کی کۆتایی شەڕی گرێی ده‌رونی ئاڵۆزی خۆیان.
له دوای راپه‌رینه‌وه (10) پارێزگار له سلێمانی کاریان کردووه، هیچ کام له‌و پارێزگارانه، هیچ هه‌ڵوێستێکیان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو ناعه‌داڵه‌تی و ئه‌و هه‌موو غەدرهی له‌م شاره کراوە نه‌بوو. هیچ کامیان ده‌ست به‌رداری کورسیه‌که‌یان نەبوون و رووبه‌رووی سته‌م و ژه‌هری سزاکانی حکومەتی هەرێم، بەرامبەر سلێمانی نەوهستانهوه.
سه‌ردار قادر دوو ساڵ جێگری پارێزگار و نۆ مانگ به‌وه‌کاله‌ت پارێزگاری سلێمانی بوو، له ماوه‌ی ئه‌زموونی کاره‌کانیدا،گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد: له ژێر دروشمی بریقه‌داری سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبییرییه، به‌پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌و سیاناریۆی جیاجیا، سزای ئه‌م شاره ده‌ده‌ن.
داهاتی سلێمانی نادیار‌و ونه، جیاوازی له نێوان سلێمانی و دهۆک ده‌کەن، ده‌یان و سەدان غه‌درو کاری نابەجێ و ناعه‌داله‌تی لە حکومەتی هەرێم بینی.
له هه‌ڵوێستێکی دیار‌و باڵادا، رووبه‌رووی ده‌سه‌ڵات داران و ئه‌و ژه‌هری سزایه‌ی سلێمانی وه‌ستایه‌وه، دهستبهردارو پۆستی پارێزگاری سلێمانی ئیمتیازه‌کانی بوەوه.
ئایا حکومەتی هەرێم بەو هەموو جیاوزای و نا عەدالەتیە؟ بەو هەموو ستەم و غەدرەی بەرامبەر بە سلێمانی دەیکەن، بە رەوای دەزانن؟
ئەی پارێزگاکانی شار‌و ئەنجومەنی شار، ئەرکی ئێوە چییە؟ بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی ئێوە، قبوڵ کردنی غەدرو ناعەدالەتییە.
بەم سیناریۆیانەیان، سەدام ئاسا چارەنوسی دەسەڵات دارانی کورد، بەرەو مێژوویەکی رەشی خیانەت و قەفەزی دادگای گەل دەبنەوە؟
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: کتێب و کتێبخانەی گوندەکان.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: شەهید و خائین ، پێشمەرگە و جاش.
-عەبدولا کەریم مەحمود: مۆتەکەی ترس..!
- All Posts