فەرهاد سەنگاوی: چۆن بەرزان دووجار بەزیندوی و بەمردویی خوێنی بەرزانیەکانیشی وەرگرت، بۆچی هەمو شتیان بۆ ئەچێتە سەر؟.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هێشتا بۆکڕوزی شەڕێک (شەڕی دەرخۆ) کە f16 کانی تورکیا مۆریان کرد و نەشارەزاکانن کە پێی دەڵێن شەڕی ناوخۆ، تەواو نەبو بوو، من باش دەمزانی چوار وەکیل داگیرکەرەکە وەڕس و هەراسانن لە سەرکەوتنی گەورەی کورد لە ڕاپەڕینی 1991 دا بەدییۆهاتبوو، دوژمنان چۆن شەو و ڕۆژ لە کنەوپشکنینندا بوون بۆ دۆزینەوەی کونو کەلێن تا ئەو سەرکەوتنە تێک بدەن و باشترین حەیابەرییش ئەوەیە کە دنیا تێبگەیەنن کورد ئەوەتا لەناو خۆیاندا شەڕ دەکەن.
دیارە هەمیشە ئەڵقە لاوازەکە کێ یە. بەرەی کوردستانی بە پەلە کۆبونەوە و بڕیاریاندا شاند بنێرن بۆ لای سەدام، هیچ نەبێت تا خەڵکەکە بگەڕێنەوە سەر خاک و ماڵی خۆیان، مامجەلالیان ناچار کرد کە دەبێ ئەو بڕوات بۆ بەغداد. مام جەلال وتی من ناچم با کاک مەسعود بچێ، مەسعود وتی من چۆن بچم، عەشیرەتەکەمی کوشت، 3برامی کوشت، چۆن چاوم بەرایی دەدا سەدام و بەعس ببینم؟. مام جەلال پێی وت ئەوانە بووە، بەڵام ئێمە کێشەی مللەتێکمان هەیە نەک هی خۆمان یا کەسوکار. هەمو بەرە زۆریان لەمام جەلال کرد دەبێ تۆ بچیت، تەنانەت کاک نوشیروان بە مام جەلالی وتبو بچۆ با سەدام بتکوژێت. مام جەلال وتبوی لەبەر کوشتنم نیە، سەدام لە سەرەمەرگیشدا هیچ بەکورد نادا. دەچم، بەڵام دەبێ هەمو بەرە واژۆی بکات کە دەبێ من بچم. چوو زوو بە زوو هاتەوەو وتی: نەبوو بە هیچ. مەسعودەکەی بەرزان وتی: من دەچم، چوو بەڵام چۆن: هەر نەدەهاتەوە، تا گۆرانیەکی شەعبیشی لە سەر دانرا، نەکەی نەکەی نەکەی بە خوا بە مامەی دەڵێم – لەو بەغدایە ئیمزای بکەی دەچم بە کاکەی دەڵێم. مەسعود پەیوەندیە کۆنەکانی لەگەڵ بەعس گرێدایەوەو هاتەوە، بو بە ململانێی یەکێتی و بەرزانیزم. بەرزانی دەیوت حوکمزاتی بە بێ کەرکوک. یەکێتی دەیوت فدراڵی. مامجەلال بە مەسعودی دەوت: میللەت ڕازی نابێ، مێژوو چمان پێدەڵێ پاش 50 ساڵ خەبات، تازە بگەڕێینەوە بۆ ئۆتۆنۆمی؟ مەسعود دەیوت با ئێمە ئیمزای بکەین، دوایی قەناعەت بە مللەت دەکەین. ئەوەبو یەکێتی قسەی خۆی بردەسەر و فدراڵی و حکومەت و پەرلەمانی دانا!. تا ئێرە پێشەکی بو بۆ (خوێنبایی ) و ( پیلانگێڕی ) بەرزانی کە لە ( پارەو پیلان ) تێر نابێت.
هێشتا شەڕی دەرخۆ زرمەی دەهات. لەم لاشەوە لەگەڵ تورک بە تەسلیم بون تەسلیم بوبون. پێش 31ی هەمو ئابەکان، پارەو چەک و 12 زرێپۆش لە موسڵەوە وەرگیرابوو. پوختەی مەبەست! کاک جەبار فەرمان لەگەڵ هەموو هەڵەو کەمو کورتیەکانیشدا دیارە کە قارەمانێکی گەورەی زیندان و دژە بەعس و کوڵاوی ناوشەڕگەکانی گەرمیان و دەربەند و گۆیژە بو بە پاراستنی دوکان و بەنداوەکانیشەوە، کە مەسعود بە نامە هەڕەشەی لێدەکرد دەبێ کۆد و کلیلەکانی دوکانم بۆ بنێریت، چونکە من وەعدم بە بەعس داوە. جەباری قارەمان وتی: نیە و تەواو.کاک جەبار سەرەتای نەخۆشیەکەی دەرکەوتبو، لە ئەڵمانیاوە تەلی کرد و وتی بەتەماین لەگەڵ مناڵەکاندا بێین بۆ سەردانی تۆ. وتم زۆر باشە و هاتن. بڕواتان بێت 3 ڕۆژ لەماڵی ئێمە شەڕو نیوە شەڕمان بوو لە سەر جۆری حوکمڕانی و ( هەربەڵێ )بۆ بەرزانی و بۆچی واناکەن و وادەکەن. ئەوە کاکە حەمە خانەقینی شایەتە کە لەماڵی ئێمە دانیشتبوین لە بەر ڕەخنەی توندی بەندە، کاکە حەمە پێی وتم کوڕە کاکە پیاوەکە میوانی تۆیە و نەخۆشە؟. کاک جەبار دەیوت وەڵا تا بەرزانی هەبێ ناهێڵێ کورد سەربکەوێت.
ئەمەشی گێڕایەوەو وتی: سەرەتای ڕاپەڕین بو مەسعود و جەماعەتەکەی زۆر کورت و کەم بون، بۆ ئەوەی دەنگمان دەرنەکەن و کێشە نەنێنەوە هەرچیان داوادەکرد وەک مناڵ وڕکیان دەگرت، سەری ڕەش و سلاحەدینمان نەدەنێ، ناتوانین بێینەوە، فڵان شت و فڵان پلەو پۆست و بینا. ( کە مەسعود چو بۆ بەغدا، چ گللەییەکی شەرمەندانەی لە سەدام کرد و سەدام چی پێ وت. کاک جەبار وتی: شەوێک مەسعود بە وردی دەستی بە چیرۆکی خۆکردی خۆی کرد. لەکاتی شەڕەکانی عراق و ئێراندا لە بەرەکانی سیدەکان و قەندیل، سەدام وەڵامی نارد بۆ من و کاک ئیدریس، کە شەڕ دەستی پێکرد لە سەعاتی سفردا، ئێوەش لەدواوە لە دیوی خۆتان لە سوپای ئێران بدەن، ئەوجا وەرنەوە بۆ عراق و حوکمەزاتیەکەتان بۆ چەکو پینە دەکەین و لە هەولێر دابنیشن. بۆ ئەم مەبەستەش پارە و چەکی باشمان وەرگرت، هاوکات چوین بە ئێرانیەکانیشمان وت وامان بڕیارداوە، بەڵام وا ناکەین ئێرانیەکانیش وتیان باشە بۆ خۆتان وەریبگرن. وەرمان گرت و لە ڕۆژی شەڕ و موعددا بێدەنگ بوین. سەدامیش چو هەمو خزمەکانمی لە قوشتەپە کوشت.
بەرزانیەکانی قوشتەپە جەماعەتی شێخ عوسمان بون کە دوای مردنی باوکی داوای جێنشینی شێخ ئەحمەدی خودانی بەرزانی کردبوو، مەلامستەفا خۆی چووەسەری و بە سوکایەتی ڕاوینا بۆ لای بەعس. لێرەدا دووشەش هاتوەو ئەمیش بە مەبەست، یا بێ مەبەست لە کۆڵ بوەوە، کە مەسعود گللەیی لە سەدام لەژێر لێوەوە لێکرد، سەدامیش پێی وت من بۆ؟ ئێوە خوێنەکەیتان پێشەکی وەرنەگرت؟ فێڵیشتان لێنەکردین؟ بێنن بۆی بێنن.
وەفیق سامرائی لە کتێبەکەی خۆیدا جەخت دەکاتەوەو دەڵێ: بۆ دووەم جار چەند فەردە دۆلار درایەوە بە مەسعود بەرزانی! کەی ئەوکاتەی جەنابی چووە وەک وەفدی کوردستان و بەرە ساڵی 1991 لە گەرمە و ساردەی بەفرو بەستەڵەک و زریانی کۆڕەودا، تا ئێرە واتە لە( شەڕەکەی عراق و ئێران تا 31ی ئاب چوارهەم جارە کە بە ئاشکرا نەک نهێنی، پارەوچەک لە بەعس وەردەگرن )، مەگەر گۆرانی هەیبێنن بێنن کەژاوە بێننەکەش بگۆڕین بۆ هەی بێنن بێنن پارەو چەک بێنن. بەندە، برابچوکی هەمو کوردستانیەکان و هەمو کورد لە کوردستانی گەورە و جیهان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت