شێرزاد شێخانی: ترس و دەسەڵات.!
هەر جارەکی بابەتەکی دەنووسم لەزۆربەی کۆمینتەکاندا هەست بە دڵخۆشی خوێنەرانم دەکەم کە دەرێن قسەى دڵی هەموومانت کردیە. خۆشم هەست بە شانازی دەکەم کاتەکی دەنگی بە ناهەق کپکراوی میللەتەکەمان دەگەینمە بنگوێی دەسەڵات کە باشیش دەزانم ئەو دسەڵاتە نە گوێی هەیە نە زمان نە چاو ( صم بکم عمی لایفقهون )، بەڵام ئەمن ئەوە بە ئەرکی سەرشانی خۆمی دەزانم وەکو نوسەر و دەمەوێ بەو رەخنانە ویژدانی خۆم ئاسوودە بکەم.
زۆرجار منداڵەکانم و هاوڕێ وخزموکەسەکانیشم پێمدەرێن سەری خۆت بە فەتارەت دەدەی . بەڵام ئەمن نە منەتم بەو دەسەڵاتەیە ، نە بەقەدەر پووشکەیەکیش حیسابیان لۆ دەکەم . زیاتر لە سی سارە بابەتی رەخنەیی خۆم دەنووسم ، دەسەڵاتیش ئەوەی لەدەستی دێ با قسووری نەکات ، چونکە لەمێژە حەزرەتی موتەنەبی فەرموویەتی (إذا لَمْ يَكُن مِنَ المَوتِ بُدِّ … فَمِنَ العَـارِ أَنْ تَمُـوتَ جَبَانَـا ) واتا ئەگەر هیچ چارەیەکت لەبەردەم مردندا نەما ، شەرمەزارییە بە ترسنۆکی بمری ) .
ئەمن هەوڵدەدەم ئازارو خەمەکانی هاونیشتمانانی خۆم بخەمە رووی ئەو دەسەڵاتە زاڵموستەمکارەی هەرێمی کوردستان، لەو ئەرکەش دواناکەوم هەتا لەژیاندا مابم. لەگەر ئەوەی وەکو نوسەرو رۆشنبیرو هاوڵاتیەکی ئەو هەرێمەش لەترسی خوێنەرەکانم تیدەگەم، ناهەقیشیان ناگرم کە زۆربەیان ناوێرن کۆمینتم لۆ بنووسن، یاخود هەر نەبی لایکی نوسینەکانم بکەن. بەڵام دەمەوێ ئەو پرسیارە لە خوێنەرانم بکەم؛
زۆر نوسەری ئازاو خەرکی رۆشنبیری خۆمانە رۆژانە دەیان بابەت دژی دەسەڵات دەنووسن و بڵاوی دەکەنەوە، ئەگەر هەر یەکەکیان پێنج سەت کەس کۆمینتی لۆ نووسی، ئەو کات دەسەڵات چی پێدەکرێ؟ خۆ ناتوانی ئەو هەموو خەرکە دەستگییر بکات و هەموو بستەکی ئەو هەڕێمە بکاتە زیندان و دەنگیان کپ بکات، ئیدی نازانم هەتا کەینێ ئەو خەرکەی مە هۆش ناهیننە سەر خۆیان و ئەو زنجییری ترسە بشکێنن کە بە ناهەق و زۆروزۆرداری دەسەڵات لەملیانی ئالاندییە؟!.
سەدام و قەزافی و ستالین و ماوتسی تۆنغ و هەموو دیکتاتۆرەکانی دونیا ئەو ریگەیان تاقیکردەوە و هەوڵیاندا دەنگی میللەتەکانیان کپ بکەنەوە، بەران هەموویان لەناوچوون و بوونە پەندی زەمانە. ئەو دەسەراتەی ئێمەش کە زەندەقی لەرەخنە چووە و نوسەرو رۆژنامەنوس زیندانی دەکات و هاوڵاتی ناڕازی نانبڕ دەکات، چارەنووسی لەوانە باشتر نابی و لەکۆتاییدا ئەویش فڕێ دەدرێتە ناو زبڵدانی میژوو، میللەتیش هەر دەمینێ.
زۆرجار گۆتیتم؛ دیکتاتۆر لەخۆیەوە دروست نابێ، بەڵکو بێدەنگی میللەتە دیکتاتۆر دروستدەکات!. باقی وەسەلام ..
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
-
شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
- -
شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- -
شێرزاد شێخانی: قەیرانە دەستکردەکانی دەسەڵات.
- All Posts