دوکتۆر بێرگ: چی ڕوودەدات ئەگەر بێت و ڕۆژانە یەک دوو دەنکە میخەک بجوویت؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەرچاوەی ئەو بابەتە لە یوتیوب: https://youtu.be/C1N_QvsdLrw?t=148

ئامادەکردنی/ حەسەن ڕازانی
من پێشتر هیچ ئاگاداری ئەوە نەبووم کە میخەک هێندە گرنگ و بەسوودە بۆ تەندرووستی لەشمان! بۆیە من لێرە لەو ڤیدۆیەدا باسی ئەوە دەکەم کە ئەگەر بێت و کەسێک ڕۆژانە یەک دەنگە میخەک بخوات، یان بیجوێت چ ڕوودەدات لە تەندرووستی لەشی ئەو کەسەدا؟ جا ئەگەر بێت و تۆ ئەو دەنکە میخەکە سەرەتا بیجوویت، ئینجا لە دوای جوینەکە دەتوانی قووتی بدەی و بیخۆیت! میخەک شتێکی سەرسووڕهێنەرە! من زیاتر لە 130 نموونەو جۆری مێخەکم بۆ دەرکەوتووە لە گەڵ جۆرو مەبەستی بەکارهێنانیشی! هەندێک جاران جۆرێک لە نموونەو بەکارهێنانی میخەک بۆ جۆرێک لە تەندرووستی لەشەو هەندێک جارانی تریش تەنانەت دەتوانرێت بە کاربهێنرێت بۆ جۆرێک لە نەخۆشی کەڕووی ڕووەکیش!
دەبا ئێستا قسە دەربارەی گرنگترین و سەرسووڕهێنەرترین سوودە تەندرووستیەکانی میخەک بکەین!
میخەک خواردنێکی سرووشتیە، هەروەها توێژینەوەی سەرنجڕاکێشی زۆریش ئەنجامدراون لە سەر بەکارهێنانی میخەک کە دەبێتە هۆی درووستکردنی لەشێکی تەندرووستی بەهێز!
یەکێک لە باوترین ڕێگاکانی بەکارهێنانی میخەک، بەکارهێنانیەتی بۆ نەهێشتنی ئازاری ددان کە لەوبارەوە ڕۆڵی سڕکردنی ددان دەبینێت!
کاتێک کە دێینە سەر سوودەکانی میخەک، دەبێ یەکسەر بچینە سەر زەیتی میخەک کە پێی دەگوترێت یوجەنەڵ Eugenol. ئەو زەیتە چەندین سوودی لێ دەست دەکەوێت. بۆ نموونە چەندین لە مادە خۆراکیە ڕووەکیەکانی تریش لە خۆ دەگرێت Phytonutrient. جا تۆ دەتوانی زەیتی میخەک بەکاربهێنیت و دەشتوانیت دەنکێک لە میخەک ڕۆژانە بجویت و ئینجا بیشیخۆیت!
یەک شت کە من لام گرنگە دەربارەی داودەرمانی تێکەڵە ئەوەیە کە ئەو تێکەڵەیە لە داودەرمانی چێشت تەواوی پاکیجەکەیەو هەموو ئەوەی تۆ پێویستت پێیەتی تێیدا هەیە! هەر وەک ئەوەیە کە لە حەب و دەرمانەکانی چارەسەرییدا بەکار دێت! هەر لێرەشەوەیە کە دەبێ ئەوە بزانین کە نیوەی ئەو درمان و چارەسەریانەی کە ئێمە بۆ نەخۆشیەکانمان وەریان دەگرین لە ڕووەکەوە دەرهێنراوون!
جا کەواتە وا چاکە تۆ ڕۆژانە دەنکێک میخەک بۆ ماوەیەک بجویت و لە کۆتاییدا بیخۆیت. من پێت ناڵێم تۆ بە خواردنی دەنکە میخەکێک چاک دەبیتەوە کە ئەگەر نەخۆشیەکت هەبێ، میخەک جوین و خواردن بۆ چاکبوونەوە لە نەخۆشیەکان نیە، بەڵکو بەرەنگارییە لە نەخۆشیەکان. جا ئەگەر هەر بە قسەی من ناکەییت و بۆچارەسەری نەخۆشی دەچیت، میخەک بەکاردێنیت. ئەوە کەیفی خۆتە بەڵام؛ (دوکتۆر بێرگ پێدەکەنێت) و دەڵێت، بەڵام ناوی من مەهێنە!
تەنانەت هەندێک کەس دەچن دەنکە مێخەک دەخەنە سەر سەریان و لەژێر کڵاوەکەیانەوە دایدەنێن بۆ پاراستنی سەریان لە میکڕۆب و ڤایرۆس و نەخۆشیەکانی پێستی سەر لە وێنەی کەڕووی سەر!
میخەک بۆی هەیە کە هاوکاری بکات لە کەمکردنەوەی ژەهراویبوونێک کە وەک و بەرهەمی لاوەکی کەڕوو دەردەکەوێت، میخەک لەوانەیە یارمەتی ئەنتیبایۆتیک، دژەتەن، بدات بۆ ئەوەی باشتر کاریگەریی بنوێنێت، واتە هاوکاریت دەکات کە تۆ کەمتر دژە تەن بۆ چارەسەر بەکاربهێنیت، زەیتی میخەک ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆچارەسەری ڕیخۆڵەو گەدە کە تووشی برینداریی دەبن، میخەک باشە بۆ کێشەی هەرس کردن، باشە بۆ نەهێشتنی باوبژ و غازاتی ناو گەدەو ئاوسانی گەدە، هەروەها زەیتی میخەک لەوانەیە کرمی دەزوولەیی بوەستێنێت و ڕێگریی دەکات لە چالاکی M A O,، Monoamine Oxidase Inhibitor کە جۆری A و جۆری Bهەیە کە دیسان ئەمەش وەک دژە خەمۆکی سوودی لێوەردەگیرێ و لە هەمان کاتیشدا دەبێتە هۆی زیادبوونی نۆڕادرێنالین، سێرەتۆنین و دۆپامین کە هەرسێکیان وەک دژە خەمۆکی ناسراون!
میخەک سوودی تەنانەت بۆ کەمکردنەوەی ستریس و فشارو دڵەڕاوکێش لێ وەردەگیرێت! هەروەها میخەک وەک دژە هەوکردن بەکاردێت و زۆرێکیش لە توێژینەوەکان دەریان خستووە کە وەک دژە شێرپەنجەش سوودی لێبینراوە! مێخەک دژی هەوکردنی پووک و دژە ڤایرۆس و دژە بەکتریا و دژە کەڕوو و دژە میکڕۆبی مشەخۆییە!
جا زانیاری من بۆ تۆ ئەوەیە کە میخەک و بەکارهێنانی میخەک لە خواردنەکانماندا سوودی زۆری لێدەبینرێت، بەڵام خواردنی زۆرو سەرە ڕێژە کردنە سەر خواردنی میخەک بە شێوەیەکی لە ڕادەبەدەرو نا پێویست لە جیاتی سوود زیانی لێدەکەوێتەوە، هەروەها بۆی هەیە لەشیش بەرەو ژەهراوی بوون بەرێت! لەوبارەوە ئامۆژگاریم ئەوەیە کە دەبێ ئەوانەی دووگیانن، یان هەستیارن بە میخەک، یان هەستیارن بە خواردنی میخەک، یان بە خواردنی میخەک شیردەردەردەن، دەبێ لە بەکارهێنان و خواردنی میخەک خۆیان بەدوور بگرن!
هیوادارم ئەو ڤیدیۆیەتان بەدڵ بووبێت!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت