یووسف ئیسماعیل: ئەو کارەی لە کۆتایی تەمەندا دەیزانی هەڵەیە.

نووسەر:- چیڕۆکنووس و ڕەخنەگری ئەدەبی، لە پاڵ ئەوانەوە بابەتی لێکۆڵینەوە، فیکری و فەلسەفە لەنێو دەقەکانیدا بەرچاو دەکرێن، ساڵانە کتێبە تازەکان لە بواری: ڕۆمان و چیرۆک،...Read more

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕاگەیاندنە چیرۆك:
بێ ئاگادار کردنەوەی دکتۆر و بنەماڵەکەی نەخۆشخانەی بەجێ هێشت، دەرمان و کانوونەکەی دەستی ڕاسی کردە تەنەکە خۆڵی بەردەم دەرگای نەخۆشخانەکە، بەچەند هەنگاوێک چوو بۆ ئەو بەری شۆستەکە و ئاوڕێکی بۆ نەخۆشخانەکە دایەوە. گازی لە لێوەکانی دەگرت، لێوەکانی تەواو وشک ببوون. هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەست لەسەر سنگی داناو دایەوە، بە کوچە و کۆڵانەکانی شاردا خۆی گەیاندەوە بۆ بەردەم دەرگای ماڵەکەی، هەر کە گەیشت زانی ئیتر تەواو ئارامی و دڵخۆشی لە ماڵەکەیدا نەماوە بە بینینی کرانەوەی دەرگای ماڵەکەی بە بێ هیچ هۆکارێک. دەنگی بەز لەماڵەکەیدا دەبیستترا، تەواو نزیک بویەوە و لە تەنیشت دەرگای ماڵەکەی دانیشت و گوێی لە دەنگە بەرز و مناقەشەکان گەرت. هەر لەسەرەتاوە گوێبیستی براکەی بوو کە دەیگوت: برازا وەک پێم گووتی کاتی خۆی من خانوێکی سێ سەت مەترم کڕی، بۆ ئەوەی ماڵەوە نەزانن من بە نەهێنی پەیوەندیم بە باوکتەوە کرد. پێم گوت کاکە گیان من ئەم خانووەم کڕیەوە و نیازم وایە بیکەم بە سێ دووکان و سەرەوە وەک خانووی نیشتەجێ بوون بە کرێ بدەم، بەڵام تۆ کارەکە بکە و هەر لە فەرمانگەی تۆماری خانووبەرە دەیکەم بە ناوی تۆوە، ئێستاش کە باوکت نەخۆشە و ڕووداوەکانی بیرچۆتەوە نازانێت کە ئەم خانووە هی من بووە کاتی خۆی، ئیستا من خانووەکەم دەوێتەوە. کاتێک باوکی نەخۆش گوێبیسی ئەمە بوو، دەستی بە چۆکەکانی خۆی دادەهێنا و لەبەردەم خۆیەوە گوتی: ئاخ ، ئەمە چ زەمەنێکە ئێمە تێی کەوتووین، ئەمە برایە یاخوت دوژمن. بەم پیلان و چیرۆکە درۆییانە دەیەوێت کوڕەکەم هەڵخەڵەتێنێ، لەم کاتەدا بێ ئەوە سەیری تەنیشت دەرگا بکات، براکەی ماڵەکەی جێ هێشت و باوکی نەخۆشی هەر گوێبیستی قسەکانە. ئەم جارە کوڕە گەورەکەی قسەدەکات و بڕیار دەدات” ئەم موڵک و زەوییانە هی باوکەمە، مام بە هیچ جۆرێک ناتوانێت بیت و بڵێت هی منە ، کاتێک باوکی نەخۆش ئەمە دەبیستێت زەردەخەنە دەکات. کچەکانی دەکەونە قسەوە ” باشە، بەس ئێوە پەلە مەکەن لەوانەیە باوکم چاک بێتەوە، دووبارە بگەڕێتەوە ماڵ، تخوا براکانم ئەو کارە مەکەن. کەی باوکمان مرد ئەوکات دەبێت ئەم موڵک و زەویانە بفرۆشین و بەشیان بکەین” کوڕی گەورەی باوکی نەخۆش دەڵێت: نەخێر من ناوەستم و پەلەمە و ئەمە تەنها مافی منی پێوەیە، تەنها هی خۆمە، ئێوە شوودەکەن و مێردەکانتان بەخێوتان دەکەن، منی داماو چی هەر دەبێت ڕابکرم، بۆیە داوای هیچ شتێک مەکەن. کچەکان قسەکانیان ئاڕاستەی دایکیان دەکەن، دایکیان لەوەڵامدا دەڵێت؛ باوکتان هەر دەمرێت، کاتێکی کەمی ماوە، بەڵام من ماف دەدەم بە کوڕەکانم. کچەکانم ئێوە بۆ چیتانە؟. باوکی نەخۆش دڵی زۆر بە خێرایی لێدەدات، بیردەکاتەوە ئەم چەندین ساڵە خۆی بۆ کێ ماندوو کردووە، ژنێک هیچ وەفایەکی نییە، کوڕێک تەنها بیری لای خۆی و سامانە، برایەک کە وەک نەخۆشی لە دەمارەکانی خیزانەکانی دەخولێتەوە و بەنیازی فێڵ کردنە. کێ ماوە تەنها کچەکانم، ئازارێک کە چەندین ساڵە بەر دڵی گرتووم، ئێستا دەزانم هۆکارەکی چییە. هۆکارەکەی ئەوەیە کچەکانم خۆش نەویستووە، تەنها گرینگیم بە کوڕەکانم داوە، پێم وابووە کە کوڕەکانم واتایی ژیانن نەوەک کچاکانم، ئەو ڕۆژانەی کە کچەکانم هاتنە دونیاوە وام زانی دونیا بەسەرمەوە ڕوخاوە. ئێستا زانیم دڵخۆشی و نەرموونیانی ماڵ بە هۆی کچەوەیە نەوەک کوڕ، جێژ وەرگرتن لە ژیان پێویستە کچێکت هەبێت نەک کوڕ. باوکی نەخۆش بە قاچە لەرزۆک و دەستە ماندووکەی دەگات بە ژوورەوە، هەمووان تاسێک دەیان گرێت. ” من یەک قسەم هەیە بۆ ئێوە، ئەوەی ئەمڕۆ دەیکەن دەبێت پاش چەندین ساڵ ئەوکات باجەکەی بدەن، مەرد بن و مەهێڵن ئەو باجە بکەوێتە سەر شانتان و دواتر نەیتوانن بیدەی، کوڕە گەورەکەی دەستی باوکی دەگرێت و دەڵێت باوکە دابنیشە، خێرا ئاوێک بۆ باوکم بهێنن. ” بەسە کوڕم ئیتر نمایش مەکە، ڕۆلەکەت لەم شانۆییە کۆتایی پێ هات، ئیتر کاتی ئەوەیە لەسەر ستەیج بێیتە خوارەوە، و دەرهێنەرەکە پێت بڵێت؛ تۆ بەکەڵکی نواندن نایێیت و ئیتر مەگەڕێوە بۆ ئێرە، ئەم هەموو ساڵە کە پێتەوە ماندوو بوومە لێت خۆش دەبم، تەنها بەو مەرجەی نەگەڕیتەوە ئێرە، هەوڵی گەڕانەوەش مەدە. کاتی کچەکانە بێن کۆتایی بەو نمایشە بهێنن.

ڕوونکردنەوە: دەربارەی ڕاگەیاندنە چیرۆک
یەکەم/ لەنێو ژانەرەکانی چیڕۆکدا کۆمەڵێک ناونیشان هەن کە هێشتا ئەدەبی کوردی ئاشنایان نەبووە و زۆر بەر بڵاونەبۆتەوە، ڕاگەیاندنە چیڕۆک کە لە ئەدەبیاتی ڕۆژئاوا یەکجار زۆر بەربڵاوە و گۆڤار و ڕۆژنامەکانی تەنییوە. کەچی لێرە ئەم جۆرە ناونیشانە ناینم و نایبیستم، هەوڵمدا لەگەڵ ژانەرەکانی تری چیڕۆک کە پێکهاتوون لە کورتە چیڕۆک، تەنزە چیڕۆک، نوقڵە چیڕۆک و… هتد. لێرە ئاشانی خوێنەران بکەم کە لە وڵاتانی دەرەوە زۆرترین خوێنەریان هەیە، کە فاکتەرێکی زۆر چاکە بۆ ئێمە. لێرە زۆر چیرۆکنووسان ڕاگەیاندنە چیرۆک دەنووسن، بەڵام بەناونیشانی جیا بڵاوی دەکەنەوە، نموونە کورتە چیرۆک کە سەیری ناوەرۆکی چیرۆکە دەکەین، دەبینن ڕاگەیاندنە.

دووەم/ تێگەیشتن لە چەمکی ڕاگەیاندنە چیرۆک
ڕاگەیاندنە چیرۆک پێکهاتەیەکی گرنگی هەر پارچەیەکی گێڕانەوەی نووسراو، یان زارەکییە. وەک نەخشەڕێگایەک کاردەکات و خوێنەران چاوێکی دزێویان پێدەبەخشێت کە دەتوانن چاوەڕوانی چی بکەن لەوەی چیرۆکەکە پەیڕەوی لێبکات. تێگەیشتن لە چەمکی ڕاگەیاندنە چیرۆک پێویستی بە خوێنەران هەیە کە ئەو توخمە ڕەخنەگرانە دەستنیشان بکەن کە ڕاگەیاندنێکی باش پێکدەهێنن. لەوانەیە ئەمانە بریتی بن لە شوێن و کارەکتەرەکان و ململانێ و بابەت. ڕاگەیاندنێکی باش داڕێژراو دەبێت خوێنەر، یان گوێگر ڕابکێشێت و سەرنجی ئەوان ورووژێنێت و ڕازییان بکات بەردەوام بن لە سەرقاڵبوون بە گێڕانەوەکە. لێرەوە دەبێتە شتێکی گرنگ بۆ نووسەران کە بە وردی پلان و داڕشتنی ڕاگەیاندنە چیرۆکەکە دابنێن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی خوێنەرەکانیان ناچارن بەردەوام بن لە خوێندنەوە و بزانن چیرۆکەکە چی لە پێشە.

سێیەم/ چۆنیەتی دروستکردنی ڕاگەیاندنە چیرۆک
کاریگەر دروستکردنی ڕاگەیاندنە چیرۆکی کاریگەر پێویستی بە گرنگیدان بە وردەکارییەکان و تێگەیشتنێکی ڕوون لە بینەر هەیە. گرنگە توخمە سەرەکییەکانی چیرۆکەکە دەستنیشان بکرێت بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی ڕاگەیاندنەکە پوخت و سەرنجڕاکێشە. ڕاگەیاندنەکە دەبێت ناونیشانی چیرۆکەکە و نووسەر و کورتەیەک لە پڵۆتەکە لەخۆبگرێت. ئەم زانیاریانە پێویستە بە شێوەیەکی ڕوون و ڕێکخراو پێشکەش بکرێن، بە بەکارهێنانی زمانێک کە بۆ ئامادەبووانی مەبەست دەستیان پێ بگات. سەرەڕای ئەوەش، بەکارهێنانی دیمەنی وەک هونەری بەرگ، یان وێنە دەتوانێت سەرنجڕاکێشی زیاد بکات و یارمەتیدەر بێت بۆ ڕاکێشانی سەرنج. لە کۆتاییدا، ڕاگەیاندنەکە پێویستە بانگەوازێک بۆ کردەوە لەخۆبگرێت، هاندانی خوێنەران بۆ بەدەستهێنانی کتێبەکە یان بەشداریکردن لە چالاکییەکەدا. بە پەیڕەوکردنی ئەم هەنگاوانە، ڕاگەیاندنێکی چیرۆکی کاریگەر دەتوانێت سەرنجی خوێنەر ڕابکێشێت و ئارەزووی چیرۆکەکە دروست بکات.

نووسەر:- چیڕۆکنووس و ڕەخنەگری ئەدەبی، لە پاڵ ئەوانەوە بابەتی لێکۆڵینەوە، فیکری و فەلسەفە لەنێو دەقەکانیدا بەرچاو دەکرێن، ساڵانە کتێبە تازەکان لە بواری: ڕۆمان و چیرۆک، ناساندن و ڕانانیان بۆ دەکات. هەر بابەتێک لە دەورەی ڕۆمان و چیرۆک و فیکری فەلسەفەیدا بسوڕێتەوە سەرنج و تێبینی بۆ نووسەر و خوێنەران دەخانە ڕوو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت