عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ساڵی نوێی تراژیدیاکان.
هه‌مووساڵی شاری سلێمانی له باوه‌شی کریسمسی سه‌وزی زستاندا دیمه‌نێکی رۆمانسییانه‌ی جوانتر‌و رازاوه‌تر وه‌رده‌گرێت. باڵای دره‌خت و وشه‌قامه‌کان و بازاڕ و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی شار ، له باوه‌شی چراخانی سه‌وزو زه‌ردو سوور‌و شین و په‌مه‌یی و ڕه‌نگه کانی سروشت دا ده‌دره‌وشێنه‌وه.
حه‌زره‌تی مه‌سیح له شه‌وی 25. 1 له ئه‌شکه‌وتی [به‌یت له‌حم ] نزیک ناسرهدا له‌دایک بووه. له‌و رۆژه‌دا هەموو مه‌سیحییه‌کانی کوردستان و جیهان،کڵێسه‌و ماڵ و گهڕەک و شه‌قامه‌کانیان ده‌ڕازێننه‌وه‌و یادی ئه‌و رۆژه پیرۆزه ده‌که‌نه‌وه.
کریسمس ئه‌و دره‌خته‌یه هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ به‌رگی سه‌وز ده‌پۆشیت، هێمایه بۆ به‌خشه‌نده‌یی مه‌سیح. که به رزگارکه‌ری مرۆڤایه‌تی ئاماژه بۆ ژیانی هه‌میشه زیند و سه‌وزی مه‌سیح ده‌کات، که‌رۆژی له دایک بوونیه‌تی.
گڵۆپه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌که داگیرساوه‌کان، نیشانه‌ی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ن که له‌و شه‌وه تایبه‌تمه‌نده‌دا له ئاسمان داگیرسان. لەو شەوەدا باڵای په‌یکه‌ری حه‌زره‌تی عیسا به منداڵی و مریه‌م و یوسف و شوانه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ڕازێننه‌وه، بەمە ئاماژە له بەهای پیرۆزیی له‌دایکبونی مه‌سیح ده‌کەن. له‌و رۆژه‌دا مه‌سیحی یه‌کانی کوردستان و جیهان له گه‌ڵ موسڵمانه‌کانی دنیا هه‌ست به‌سۆزو خۆشه‌ویستی و ئاشتی و دلنیایی ده‌که‌ن.
1. 1 -ی هه‌موو ساڵێ بابا نۆئێل بۆیادی رۆژێکی نوێ، لەساڵی نوێ، له‌باوه‌شی ئاشتی کوردستان و جیهان له‌شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێ، هه‌موو ماڵ و شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌که‌کانی شار به‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه و دیاری جوان جوان ده‌به‌خشێت به منداڵان.
منداڵان وه‌کو په‌پوله، له هه‌موو لایه‌که‌وه حه‌ز ده‌که‌ن، به‌سه‌ر باڵای پڕ له خۆشه‌ویستی و پاکێتی و میهره‌بانی بابا نۆئێلدا بفرن و بنیشنه‌وه، ده‌سته‌کانی بگوشن، تا گوێ له رازه پر له پهنهانییهکانیان بگرێ و دیارییه‌کانی ده‌ستی بابا نۆئیل وه‌ربگرن. بابانۆئێل هێمای خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی و به‌خشنده‌ییه. باوکی رزگارییه.
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی شانزه، ئه‌وروپییه‌کان بابا نۆئێلیان کرد به داستان و هێما بۆساڵی نوێ، تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه، چیرۆکی خۆشه‌ویستی بابانۆئێل ئێستا شێوه‌یه‌کی هونه‌ری په‌روه‌رده‌یی نوێی وه‌رگرتوه، پڕاو پڕه له‌دنیای بهفرئاسای منداڵان.
کورد و ساڵی نوێ
* لە 1920 – 1958، لەماوەی 38ساڵی دەسەڵایەتی دەوڵەتی پاشایەتی عێراقی سونە، کورد لە نیشتمانەکەیدا کۆمەڵ کوژ کراوە.
* لە 1958 – 2003، لە ماوەی دەسەڵاتی دەوڵەتی کۆماری عێراقی سونە، کورد کۆمەڵکوژ و ئەنفال و کیمیاباران کراوە، لە گۆڕەبەکۆمەڵەکاندا، بێ سەروشوێن کراوە.
* له دوای 9. 4. 2003 – 1. 1. 2024 ل، لە ماوەی 21ساڵی دەسەڵاتی دەوڵەتی نوێی عیراق – شیعە و لە ماوەی 24 ساڵی حوکمداری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کورد ژیانێکی ئاسودەیی و نوێ و ئارامی و ئاسودەیی پێ رەوانەبینراوە.
* دەوڵەتی عێراق لە ماوەی 103 ساڵی تەمەنیدا، ( سونی و شیعە ) یەکتریی دەسڕنەوە، بە جۆرێک گریەکی سایکۆلۆجی ئاڵۆزی وایان دروست کردوە،گەلی عێراق ناتوانێت یەکتریی قبوڵ بکەن و بە ئاسودەیی بژین.
* هەرێمی کوردستان، لە 1964 – 1. 1. 2024، لە ماوەی 60ساڵدا، گرێ ی (جەلالی و مەلای ) (یەکێتی و پارتی )، لەسەر راوبۆچونی جیاجیا،کوردیان بە کورد بەکوشتداوە. ئایا کامەیە ساڵی نوێ، ژیانی نوێی گۆڕانکاریی و ئاسودەیی؟ شه‌ڕی کورسی و ململانێ ی نابەجێی حیزبایه‌تی و ژێر خانی ئابوری کوردستانی داڕمان، جیاوازی نێوان شارەکان و جینۆسایدی ئابووری لە سەرشاری سلێمانی، تراژیدیای نه‌هامه‌تیان هێنا.
ئایا عەقڵی سەرکردایەتی کورد لە گەڵ ساڵی نوێ‌دا، بە تێڕوانینێکی نوێ و بە هەنگاوی نوێ، لاپەرەیەکی نوێ هەڵدەتاتەوە، یا لەساڵی نوێوە، جارێکی تر دەگەڕینەوە بۆ ئەو گرێ سایکۆلۆجیەی تراژیا و نەهامەتییەکان دەکەنەوە بە دیاری ساڵی نوێ؟
ساڵی نوێ و دیارییه‌کانی بابا نۆئیل پیرۆز بێت له‌منداڵانی کورد‌و جیهان، له باوه‌شی کورستانێکی پر له ئاشتی و دڵنیایی و وتاریی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایەتی.
با لە ساڵی نوێ‌دا، کۆتایی به عه‌قڵی مه‌زاجیانه‌ی نەخۆشی سایکۆلۆجی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی نەرجسیانەی خێڵەکی بێنن. لەمە زیاتر ئەم نیشتمان نەکەن بە دۆزه‌خ.
با حکومدارانی کورد‌و حوکمدارانی عیراقی شیعەی دوای سەدام. بێ موچەیی، بێ کاروکاسپی و بێ بازاڕی و نەداری و برسێتی، نه‌هامه‌تی و گەندەڵی نەکەن بە دیاری ساڵی نوێ ی 2024.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ڕەشهبای ژه‌هر ئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان / بەشی دووەم.
- All Posts