فەرەیدون کونجرینی: هۆکاریی سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش!؟
سەرەتای ئەمساڵ لە کورتە تێکستێکدا ئاماژەم دابوو لە مانگی یەکی 2024 تا 15 شوبات پەیوەندی و گڤتوگۆی کوردو تورک لێک نزیکەو ئەگەری زۆر هەیە، پێش یادی نەورۆزی 2024 سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکرێت” نزیک بوون و گڤتوگۆی کورد کێ هەڵیوەشاندەوەو هۆکاری زیاتر مانەوەو سزادانی بەزیندانی کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش چی بوو؟
هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە ساڵی 2023 لە زیندانەوە رایگەیاند، دوای هەڵبژاردنە سەرۆکایەتی و پەرلەمانییەکەی تورکیا حزبێک نامێنێت بە ناوی ئاکپارتی و لە ئێستاوە ئیتر ئاکپارتی حزبێکی خاوەن وتارێکی رەوا نییە و بێ گوتارە و ئەو کەسانەشی بڕوایان بەو گوتارە هەبوو، دەمێکە لە کەشتییەکە دابەزیون. ئەم لێدوانەی سەڵاحەدین دەمیرتاش کاریگەری کردە سەر ئاکپارتی و لە مێدیاکانەوە گڤتوگۆی لەبارەوەکراو توێژینەوەی زۆرو سەرنج و ڕەخنە هەبوو بەتایبەت سەڵاحەدین دەمیرتاش وەبیرهێنانەوەی کردبوو کە ئاکپارتی لە ساڵى 2003ەوە دەسەڵاتی ڕەهای لە ترکیا هەیەو ئەردۆغانیش لە ساڵى 2014 ەوە دەستورى هەموارکردەوە و تا ساڵى 2023 لە پۆستى سەرۆک کۆمارى دەمێنێتەوە، بەم جۆرە سیاسییەکانی ناو حزبی ئاکپارتی فشاریان بۆهات و گومانیانکرد لە دۆڕان و پلانێکی سیاسی کوردەکان، بەتایبەت خراپی دۆخی ئابووریی تورکیا و لاوازی بەربژێرەکانی ئەو پارتە هۆکاری سەرەکیی ئەنجامە شۆکهێنەرەکەن، ڕێگە چارەیەکیان مابێت بۆ مانەوەو دەسەڵاتی خۆیان لە ترکیا ئەوەبوو پەنا بۆ کوردەکان بەرن، لە ڕێگەی ڕێکخراوو لایەنە کوردیەکان پێشنیارکرا لە هەڵبژاردنەکاندا پشتیوانی لە ئاکپارتی بکرێت و لە بەرامبەردا فشارەکان نامێنن بەوەی بەشداردەبن لە دەسەڵاتداو پێکەوەکارکردن بۆ یەکپارچەیی ترکیاو پاراستنی گەلانی ناوچەکە ” کورد لەم قۆناغەدا گڤتوگۆو پەیوەندی پێویست بوو، ئەویش پرسی قەندیل و خۆرئاواو زیندانیانی سیاسی بەتایبەت سەرکردەکان.
کورد لەم پرۆسە ئاشتیە (شاراوەدا) یەکگرتوو چوونە ناو پەیوەندییەکان و سێ مەرجیان بەستەوە بەدەستور و دەسەڵاتی ئاکپارتی، ئەویش ئازادکردنی بەڕێز ئەبدوڵا ئۆجالان و نەمانی گۆشەگیری ئیمراڵی و هێرشە سەربازیەکانیان بۆسەر ناوچە ناکۆکەکان، بەتایبەت باشوری کوردستان و خۆرئاوای کوردستان و ئازادکردنی سەرکردە سیاسییەکان.
ترکیا پرسی بەرێز ئۆجالان و ئازادکردنی ڕەتکردوە، بەڵام پەیوەندیەکان مانەوە تا دیداری سەڵاحەدین دەمیتاش!؟
یەکەم هەنگاو و کۆتایی ئەم پرسە لە سەڵاحەدین دەمیرتاشەو دەسپێدەکات و گۆڤتوگۆ لەسەر پرۆسەکە دەبرێتە زیندان و دەمیرتاش دەدوێ” سەرەتای قسەکردنی ترکەکان بە دەمیترتاش دەڵێن؛ خۆتان رادەستی ئایدۆلۆژییای ترک بکەن، سەڵاحەدین دەمیرتاش وەڵام دەداتەوەو دەڵێ؛ کەوایە ئێوەش بڵێن’ ئێمە کوردین’ وتبوی دانیشتنی دادگایی من لە 25. 12. 2023 کە بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکانی دەم پارتی بەڕێوەچوو، لەگەڵ ئەم دیدارەو هاوڕانەبوونم دادگایی دەکرێمەوەو سزاکان قورستر دەکەن لە داهاتودا.
پاش ڕونکردنەوەو خستە بەرباس و پێشنیازەکان، سەڵاحەدین دەمیتاش داوای کورد بۆ پرۆسەکە بە پەسەند دەزانێت و باش هەڵیدەسەنگێنێت. بەڵام بڕوای بە بەڵێنەکانی ئاکپارتی نییەو بە پیلانگێڕی هەژمار دەکات و ڕاستەوخۆ ئەوەی بیرخستنەوە؛ ئێمە هەوڵ و قوربانیی زۆرماندا لەپێناوی پێکەوەژیان و بێدەنگبوونی چەکەکان. هێشتا وا دادگەیی دەکرێین. لەو کاتەی ئێمە دادگەیی کراین، چیتان پێنەکردین؟ ماڵباتەکانمان لە رێگەدا تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون، هەر گوتمان ئاشتی، خۆ ئەگەر ئەمەیش ڕەتبکەیینەوە سزاکان زیاتردەبن و دادگەیی دەکرێین، دورنیە بە ڕەتکردنەوەی پێشنیارەکەتان سزای هەتای بدەن بەسەر من و هەڤاڵەکانمدا.
بەتایبەت لە تەوەری خۆیدا هاورانابێت و دەڵێت؛ زیندانم پێ باشترە وەک لەگەڵ ئاکپارتی کاربکەم، چونکە ئێوە بەهەزاران هاوڵاتی کوردتان لەزیندان خستوە کەداوای مافی ڕەوای خۆیان و گەل و نیشتیمانەکەیان دەکەن.
بەڕێزیان ڕەخنەی لە دەسەڵاتی ئاکپارتی و دادگە گرت و گوتی دەستەیەکی دادوەریی بێلایەن لە بەرامبەرم نییە، نازانم بەرگریکردنم لە ماوەی دەستبەسەریم کە بۆسەیەکی دانراوە لەبارەی ئەو تۆمەتانەی لە دۆسیەی کۆبانێ دراوەتە پاڵم” ئەو تۆمەتانە هەموویان کۆکراوەی گوتارو قسەکرنەکانمە نەک بە ڕاستەوخۆ چوبێتمە کۆبانێ و لە جەنگدابووبم، بۆیە هەموو ئەو تۆمەتانە لە روونکردنەوەکانم وەرگیراون و لە ڕونکردنەوەکانم پەشێمان نییم، چونکە من سوێندم بە خوداو نیشتمانەکەم خواردوە سیاسیەکی ڕاستگۆبم کە بە شێوەیەکی ئاشکرا و بە ئامادەبوونی میدیاکان کردوومن. بۆ دەڵێم؛ ئەم دادگاییەی ئێستا یاسایی نییە، بەڵکو دادگەیی تۆڵەسەندنەوەیەکی سیاسییە، لە لێدوانەکانم لەو قسانەی دەبنە داکۆکی لە گەلانی ترکیاو بەتایبەت گەلی کورد. وە من بەتەنها نییم و دۆخی هاوڕێکانی دیکەشم هەر بەمجۆرەیە وە ئەمجۆرەی تێیدایین نامان ترسێنێت و لە بەڵێن و داکۆکییەکانمان پاشگەز نابینەوە.
بەڕێز دەمیرتاش پێشنیازیکردو گوتی بەر لە ئازاد کردنی من و هەنگاونانی ئەم پرۆسەیە” پشتڕاستی دەکەمەوە کە کۆماری ترکیا بۆ چارەسەری کێشەی کورد، دیدار لەگەڵ بەڕێز ئۆجەلان بکات. ئەمە بە راست دەزانم و دیداری دەم پارتیش لەم کاتەدا لەگەڵی بە راست دەزانم. لە ڕوویەکی ترەوە گوتی ئەوانەی دەیانەوێت حساب بۆ سیاسەتمەدارو دیموکراسیخوازان و ئازادیخوازان بەتایبەتیش من نەکەن و هەوڵی دروستکردنی تەڵە و درۆ دەدەن، لێرەوە پێیان دەڵێم؛ من دۆستی هەموو ئەوانەم کە بەرگری لە دیموکراسی و ئازادی و ئاشتەوایی دەکەن. بە ئاشکرا رایدەگەیێنم، ئەو کەسانە ناناسم کە ئەمەیان قەبووڵ نییە، جابا پێکەوە تەواوی گەل ئازاد بکەن و حوکمی دیموکراسی و خستنە ڕووی مافەکان هاوڵاتی بیدا، نەک دادگەیەک کە ئاکپارتی بەڕێوەی دەبا.
لە کۆتایدا دەمیرتاش داوای لە پرۆژەکاری کورد کرد، ئەو باسە منی لێدەربکەن، چونکە من ناتوانم بۆ سەرخستن و مانەوەی ئاکپارتی کاربکەم و داواش لە گەلی کورد دەکەم پشتیوانی لە ئاکپارتی و ئەوانەی سیاسەتیان وەک ئاکپارتیە بەرامبەر بە گەلی کورد ڕەتبکەنەوە.
لێرەدا ڕوونە دەردەکەوێ ئەگەر سەرکردەو سیاسەتمەداری کورد سەڵاحەدیین دەمیرتاش ڕازیبوایە بە پاڵپشتی ئاکپارتی و سەرکەوتنی، ئەوا ئازاد دەکرا. بەڵام ڕەتی کردەوەو ئیدی دیدارەکان کۆتایی هات» ئا ئەوکاتەی نۆرە دادگاییەکەی هاتو بڕیارەکەی خۆیان ئامادەیان کردبوو ئەنجامیانداو بەوجۆرە کۆتایی هات. بەڕێزیان تا ئێستا لە گرتووخانەی ئەدەیرنە بەندە” پاش ئەم بڕیارەی دادگە دەگوازرێتەوە بۆ کوێ ئاشکرا نەکراوە.
لە سەرەتای هاتنە ناوەی کایەی سیاسی بەڕێز سەڵاحەدین دەمیرتاش بەدواداچونم کردوە لە کارەکانی” هەروەک لە ساڵی 2015 و لە وتارێکمدا بەناوی (سەڵاحەدین دەمیرتاش و دادگای ترکیا) نوسراوە” لەوکاتەدا بڵاوکراوەتەوە کەبەڕێزیان سەردانی باشوری کوردستانیان کرد بۆ پرسی کۆنگرەی نەتەوەیی پاش سەردانەکەی دادگایی کرا.
- بابەتەکانی تری فەرەیدون کونجـــرینی
-
فەرەیدون کونجرینی: 31ی ئاب بۆنەیەکی نیشتیمانییە!؟
- -
فەرەیدون کونجرینی: پێویستریین شت بۆ مرۆڤ!
- -
فەرەیدون کونجرینی: ئەرکی پارێزگا پارێزگاریکردنە لە ناوچەو خەڵکەکەی!؟
- All Posts