تەلارێکی دژوار // کەژال نوری \\ هۆلەندا
ئائێرە ، مەملەکەتی ژنێکە
نۆستالیژیا کردی بەشانامەیەک و
قەسیدەش لە تاریکترین ژوری ( ئیڤین ) دا بەندی کرد
ئیتر لەو رۆژەوە ئاسمان فرۆشرا ،
زەوی بوبەکرێگرتەی ژورێکی پر لەترس و سام
خۆر ناونیشانی سەربانی ماڵەکەی لە بیرچووەوە
ئالێرەوە ،،،
باخی عەدەن بۆگەنی کرد
چنار – چنار ،،
دار بەدارو نەمام نەمام ،
ئەی ژنەتەنیاکەی
لەرۆحی من تەنیاتر
لە فگیوری جەستەی تۆدا
لەمەرامێک دەئاڵێم و خۆمم بۆ هەڵخستوە
لەوەڵامێک دەگەرێم و زەوی بۆ دەپشکنم
لە دیدەنی ئارامی یەک دەگەرێم و هەرنایە
ئەمە چ هەستێکی دەرهەستە ؟
ئەی ژنە تەنیاکەی لەرۆحی من – تەنیاتر
٧ ی ژینوەری ٢٠١٢
هۆلەندا
* نۆستالیژیا :- که‌سانێک که تووشی نۆستالژیا ده‌بن ، خه‌ویان که‌م و خه‌میان هێنده زۆر ده‌بێت ، تا ئاستی خه‌مۆکی ، که‌مدوو ده‌بن ، زوو زوو هه‌ناسه‌ی سارد هه‌ڵده‌کێشن ، وه‌ک گوڵێکی بێ ئاو سیس ده‌بن ، هاوههستییان به‌ره‌و کزی دەجیت ونامینیت
* ئیڤین :- قولترین زیندانە لەتاران
239 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست
- بابەتەکانی تری کەژاڵ نــــــــوری
-
هەڵمەت عوسمان: کەژاڵ نووری و گەڕان بەدوای نیوەکەی دی.
- -
کەژاڵ نوری: ڕۆژی ژنان و ئۆتۆریتەی کۆمەڵایەتی دایک.
- -
کەژال نوری: زانکۆکانی کوردستان پرۆژەیەک بۆ لەکارخستنی ئەقل.
- All Posts