Akram-Ali-Kamal

ئه‌کره‌م محمدئه‌مین : چۆن ده‌سه‌ڵاتێك !؟ ..

سروشتی ژیان به‌هه‌موو بواره‌کانیه‌وه ‌تایبه‌تمه‌ندیه‌کی سیاسیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌کان .
په‌یوه‌ندیه‌کان پێك هاتون له‌هێزو ده‌سه‌ڵات ، ململانێ ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌نێوخێزان و خێڵ و مه‌زهه‌ب و ڕێکخراوه‌کاندا .
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌کۆمه‌ڵی سه‌ره‌تایدا باوكسالاری ره‌هابووە ، میراتی ده‌سه‌ڵاتییشی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و بۆ وه‌چه‌کانی دوای خۆی .
له‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و هێز ده‌ورئه‌بینێ ، له‌وانه‌یه‌ بۆ کات و سه‌رده‌می خۆی‌گونجاو بوبێت ، سه‌رۆك هۆز و خێڵه‌کانیش ته‌واوکه‌رو یارمه‌تیده‌ربون بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ده‌سه‌ڵاتانه‌ ؛ به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ گۆرانکاریه‌کانی قۆناغی سه‌رده‌م به‌هه‌ندوه‌رناگیرێ یان قبوڵ ناکرێ .
ئه‌مانه ‌پێیان ئه‌وترێ ده‌سه‌ڵاتخواز ، که‌واته‌سیسته‌می سیاسی و پلانی جیاوازیان هه‌یه‌له‌بیرکردنه‌وه‌و کارکردندا به‌ره‌و ڕێگای دیکتاتۆری ئه‌روات ، له‌دوایدا بڕیاری کۆتایی ته‌نها لای یه‌ك که‌س ئه‌بێت و گه‌رانه‌وه‌ی نابێت .
که‌واته‌‌سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتخواز ئه‌که‌وێته ‌سه‌روی کۆمه‌ڵ و یاساو مێژو و سروشته‌وه‌تا وای لێدێت ئه‌بێته‌کاریزما بۆ چوارده‌وری ، چاوه‌ڕێی ملکه‌چی میلله‌تن بۆ فه‌رمانه‌کانیان .
کاتێك گۆرانکاریه‌سیاسیه‌کان دێنه‌ئاراوه ‌ده‌سه‌ڵاتخواز له‌به‌رنه‌بونی توانای سیاسی بڕیارێكی سیاسی پێجه‌وانه ‌به‌سه‌رخه‌ڵکیدا ئه‌چه‌سپێنێ ، که‌واته ‌ڕقوکینه‌ی خۆیان به‌گه‌ل و دۆسته‌کانیان هه‌ڵئڕێژن ..
له‌ووڵاته‌پیشه‌سازی و ده‌وڵه‌مه‌نه‌کاندا گرنگه‌چی ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌یبات به‌ڕێوه‌چۆن پلان و نه‌خشه‌ی ئاینده ‌دائه‌رێژێت و به‌هاوبه‌شی و به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌کان .
ئه‌گه‌ر به‌پێجه‌وانه‌وه‌بێت . ڕێگره ‌له‌به‌دامه‌زراوه‌کردنی ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و نه‌بونی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی له‌سه‌ر ئاستی دنیا گرنگی نادات به‌به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان و زیانی گه‌وره ‌به‌دوای خۆیدا دێنێت و پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تن .

ببن بە هاوڕێمان لە نوێترین بەشماندا لە فەیسبوک

وتاری کورد، ڕۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی ئەهلی سەربەخۆ و ئازادە


This will close in 30 seconds