ئه‌مه‌وێت پياو به‌سه‌ر پياوه‌كه‌م بێنم ، حه‌زئه‌كه‌م چوار مێردم هه‌بێت .. شنۆ موحه‌ممه‌د .
ئه‌م بابه‌ته ته‌نيا بۆ ئه‌وانه‌يه كه له جه‌وهه‌رى نوسراوه‌كه ئه‌گه‌ن
هاوسه‌ره خۆشه‌ويسته‌كه‌م، ئه‌ى جوانترين پياوى جيهان من زۆر حه‌ز ئه‌كه‌م پياوت به‌سه‌ر بێنم، وه‌ك زۆربه‌ى ژنانى مسولمان كه خاوه‌نى دوو پياو يا سيان يا زياترن ته‌نها خۆم چوار مێردم هه‌بێت.! ئێ من چيم له‌وان كه‌متره منيش ئه‌مه‌وێت وه‌ك ئه‌وان بم.
گه‌ر راستيت ئه‌وێت خۆشم نازانم هۆكاره‌كه‌ى چيه.! ره‌نگه هۆكارى ئه‌وه بێت من له‌لايه‌نى سێكسى له‌تۆ تێر بووم و حه‌زم له رابواردنه له‌گه‌ل پياوانى تر، من ناتوانم خيانه‌تت لێ بكه‌م ناچار ئه‌م رێگايه ئه‌گرمه به‌ر، له‌برى خيانه‌ت ئه‌چم سێ مێردى تر ئه‌كه‌م. يا ره‌نگه هۆكارى ئه‌وه‌بێت من نه‌توانم تۆ ته‌لاق بده‌م به هۆى ئه‌و ماره‌ييه زۆره‌ى كه بۆ تۆم داناوه.!
ببوره خۆشم نازانم هۆكارى چيه كه ئه‌م برياره‌م داوه، به‌لام ئه‌وه ده‌زانم که زۆر حه‌ز ده‌كه‌م چوار مێردم هه‌بێت و به ئاره‌زووى خۆم هه‌ر شه‌وه‌ی لاى يه‌كێكيان بخه‌وم.! هه‌ست ده‌که‌م که بوونى چوار مێرد زۆر خۆشه بێت.! كاتێك له‌كار ئه‌گه‌رێمه‌وه يه‌كێكيان قاچه‌كانم بۆ بشۆرێت، ئه‌وى تر په‌رداخێك ئاوى ساردم بۆ بێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى له ماندوو بوونم كه‌م بێته‌وه يه‌كێكى تريش بێته لام و ده‌ست بخاته ملم و قسه‌م بۆ بكات، چوارهه‌میشیان له‌لام وه‌ك خزمه‌تكار بوه‌ستێت و چاوه‌رێى ئه‌وه بێت كارێكى پێ بسپێرم و ئه‌ویش بۆم جێبه‌جێی بكات.! ئه‌وه‌ش ئاساییه ئه‌م جۆره كارانه‌ی نێوانیان ببێته هۆى به‌خيلى و له نێوان پياوه‌كاندا شه‌ڕیان بۆ دروست بکات به جۆرێك هه‌ر يه‌كه‌يان وا هه‌ست بكات من ئه‌وم له هه‌موويان زياتر خۆش ئه‌وێت.
داوای لیبوردن لە نوسەرو خوێنەران دەکەین ئەم دوو دێڕەمان لابرووە..
بمبوره گه‌ر شه‌وێك له شه‌وان نۆره بريم لێکردیت و له برى نۆبه‌شه‌وی تۆ چوومه لاى پياوێكى تر، يا له برى باوه‌شى تۆ چوومه باوه‌شى پياوێكى تر، خۆت ئه‌زانيت ئه‌وانيش مێردى منن، ئه‌وانيش وه‌ک تۆ چاوه‌ڕێی منن‌و وه‌ک تۆ پێويستيان به منه، دلنيات ئه‌كه‌مه‌وه من تا پێم بكرێت له نێوانتاندا دادپه‌روه‌ر ده‌بم و هه‌ر شه‌وه‌ى لاى يه‌كێكتان ئه‌خه‌وم، گه‌ر هه‌ر شه‌وێكيش بازم به‌سه‌ر هه‌ر پياوێکتان دا‌و نۆره‌بڕێم لێکرد نيشانه‌ى ئه‌وه‌يه ئه‌و پياوه وه‌ك پێويست خزمه‌تى منى نه‌كردووه‌و شايانى ئه‌وه بووه سزاى بده‌م تا جارێكى تر نه‌توانێت له‌ژێر فه‌رمانه‌كانم ده‌رچێت.
پياوه خۆشه‌ويسته‌كه‌م دلنيابه من تا ئه‌و راده‌يه بێ ويژدانيش نيم به ئاشكرا سێكس له‌گه‌ل پياوه‌كانى تر بكه‌م، ئه‌وه‌نده هه‌ست به‌وه ده‌که‌م که ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌م كرد هيچ كات رێگه ناده‌م تۆ بمانبینیت، وه هه‌موو جارێكيش به نهێنى خۆم ئه‌شۆم تا هه‌ست به ناڕه‌حه‌تی ده‌روونی نه‌كه‌يت و بريندار نه‌بيت، چونکه دڵنیام که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه برينێكى قوڵ، زۆر قووڵ له ناخى مرۆڤدا دروست ئه‌بێت و واى لێ ئه‌كات هه‌ست به‌وه بكات له ناخیدا زۆر بێ بایه‌خ و بچووكه، دلنيابه قه‌ت ناهێڵم تۆ تووشى ئه‌م برينه بيت چونكه تۆم خۆش ئه‌وێیت.
دواى هه‌موو سێكسێكيش كه له‌گه‌ل پياوه‌كانى تر‌ى ئه‌كه‌م به خێرايي دێمه‌وه باوه‌شت ده‌ست ئه‌خه‌مه ملت و پێت ئه‌لێم گيانه‌كه‌م. خۆشه‌ويسته‌كه‌م. من تۆم له هه‌موو پياوه‌كانى تر زياتر خۆش ئه‌وێت. من تۆ به هه‌موو دوونيا ناگۆرمه‌وه. گه‌ر له‌گه‌ل تۆ بم له هه‌موو كه‌سێك زياتر به‌خته‌وه‌ر ترم، من تۆم خۆش ده‌وێیت، تۆم له هه‌موو پياوه‌كانى تر خۆشتر ئه‌وێت!
ئیتر ئه‌وه‌ت لێده‌شارمه‌وه که هه‌مان ئه‌م قسانه بۆ پیاوه‌کانی تریش ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ى هيچ له پياوه‌كان هه‌ست نه‌كه‌ن كه من خۆشم ناوێن.
گيانه‌كه‌م تۆ ته‌نيا رازى به به‌وه‌ى من پياوت به‌سه‌ر بێنم به‌لێنت ده‌ده‌مێ خانویه‌كى گه‌وره‌ت بۆ بکڕم، خانویه‌کی چوار ژوورى ، هه‌ر ژووره‌ی بۆ پياوێکتان، له‌یه‌کێک له ژوره‌کاندا داتده‌نێم، دڵنيابه که من تۆ له خۆشترين ژووردا دائه‌نێم يا تۆ خۆت هه‌ليبژێره، هه‌ليبژێره كام ژوورت به دڵه گيانه‌كه‌م، ئه‌ها سه‌يركه من چه‌نده ميهره‌بانم بۆت.! چه‌نده تۆم خۆش ئه‌وێت.! چه‌نده لیته‌وه نزیکم،! چه‌نده سوودو به‌رژه‌وه‌ندی تۆم ویستووه.! من ئاماده‌م هه‌مو شتێكت بۆ بكه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌م.
بمبوره گه‌ر رۆژێك له رۆژان به هۆى گۆرينه‌وه‌ى سۆز‌و خۆشه‌ويستى له‌گه‌ل پياوه‌كانى ترم له‌گه‌لتدا كه‌مته‌رخه‌م بم، ئاخر ئه‌وانيش وه‌ک تۆ پياوى منن .! ئه‌وانيش پێويستيان به خۆشه‌ويستى من هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست بكه‌ن كه هه‌ن! هه‌ست بكه‌ن كه ژنێکیان هه‌يه خۆشی ده‌وێن و په‌رپرسه لێیان و ده‌یانژێنێت.!
- بابەتەکانی تری شنۆ محەمەد
-
شنۆ محەمەد : وڕێنەکانى من ـ کۆتایی .
- -
شنۆ محەمەد : وڕێنەکانى من ، بەشى ( 21 ) .
- -
شنۆ محەمد : وڕێنەکانى من ، بەشى ( 20 )
- All Posts