دکتۆر کەمال میراودەلی : پرۆسەی دیمۆکراسی یانی چی؟ وەلامێک بۆ پەیامەکەی بارزانی .

لە پێناوی دایەلۆگێکی عەقلانیی و دیمۆکراسی و بەرژەوەندی باڵای نەتەوەییدا

بەشی سێیەم /

وەک لە بەشی یەکەمدا باسم ناوەرۆکی پەیامەکەی کاک مەسعود لە ناونیشانەکەیدا خەستکراوەتەوە: پرۆسەی دیمۆکراسی لە کوردستاندا بۆ دواوە ناگەڕێتەوە. لەم بەشەدا هەوڵ دەدەم مانای ‘ پرۆسەی دیمۆکراسی ‘ روون بکەمەوە .

وەک لە زۆر شوێنی تردا وتومەو هەمیشە جەخت لە سەر ئەو پرینسیپە سۆکراتییە دەکەمەوە کە بەر لەوەی باسی شتێک بکەین دەبێت پێناسەی بکەین. کاک مەسعود دوو وشەی زۆر گرنگی بەکارهێناون : دیمۆکراسی و پرۆسە . دیارە وتارەکەی بەهێزترو روونتر دەبوو گەر مەبەستی خۆی لەم دوو وشانە روون بکردایە مادام ئێستا دەستوورو پەروەردەو رۆشنبیریی دەستووریی و یاساییمان نییە تا هاولاتی راستەخۆ لەم وشانە تێبگات .

بەلام دیارە لە وتارەکەیدا جەخت لە سەر پرینسیپێکی دیمۆکراتی گرنگ کراوە کە گەرانەوەیە بۆ رای خەلک چ وەک هەلبژاردنی راستەوخۆی سەرۆک چ وەک رێفراندۆم بۆ دەستوور .

لە هەردووکیاندا کاک مەسعود ئەوەی پێی دەوترێت سازان یان تەوافوق رەتدەکاتەوە .

لەم لایەنەوە بە دروستی دەنووسێت :

” ئەو داوایەی کە لایەنە سیاسییەکان لە جیاتی خەڵک بڕیار لە سەر رەشنووسی دەستور بدەن ، هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە. ئەم داوایە پێچەوانەی بڕوابوونە بە ئیرادەی خەڵک و دژ بە چەمکی دیموکراسییە .”

وەک دوایی روونی دەکەمەوە ئەم پرینسیپە راست و دروستە. من بە هیج شێوەیەک لەگەڵ پرینسیپی دژەدیمۆکراتی [ سازان و تەوافوق ] نیم کە لە سەرووی خەلک و لە پشت خەلکەوە لە لایەن کەسانی هەلنەبژێردراوەوە لە ژوورە تاریکەکاندا بریار لەسەرپرسەکانی ژیان و چارەنووسی و پاشەرۆژی خەلک بدات . بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ..  وەلامێک بۆ پەیامەکەی بارزانی بەشی سێیەم

3,696 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ببن بە هاوڕێمان لە نوێترین بەشماندا لە فەیسبوک

وتاری کورد، ڕۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی ئەهلی سەربەخۆ و ئازادە


This will close in 30 seconds