دکتۆر کەمال میراودەلی: تورکیا و کۆرۆنا و کورد: لە قاعیدەی الوطیە وە بۆ قاعیدەی قەندیل.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

( 1 )
ئەردۆگان بەرجەستەی مرۆڤایەتی ئیسلامیی ڕەسەن
1- عەدنان حەمدان: چۆنە ئەم ناوەتان نەبیستووە، دیارە کەم عەرەبی دەزانێ و چاودێری میدیای عەرەبی بە تایبەتی هی بەناو ئۆپۆزیسیۆنی سووری دەگرێ. بوو بە هەرا. پۆلیسیکی تورک لە ناو تورکیا پەناهیندەیەکی سووری کوشت کە گویی نەدابووە قەدەغەی هاتوچۆی کۆرۆنایی ..
بوو بە هەرا؟ چۆن ئەو سیستمە عەرەبپەروەرە مرۆڤیارە گەنجێکی سووری دەکوژێ؟
ئاخری ئەردۆگان هاتە زمان. پرسەنامەی بۆ باوکی کوژراوەکە نارد
ئەردۆ خەمباری خەستی خۆی بۆ ئەو رووداوە ئازاربەخشە راگەیاند. وتی: کەمترین گومانتان نەبێت مافی پارێزراو دەىێ و کەتنکار موحاسەبە دەکرێت.
اردوغان يعزي مواطنا سوريا قتلت الشرطة التركية ابنه بالخطأ
:29.04.2020 | 17:20 GMT | أخبار العالم
چ لەمە بەڵگەیەکی ڕۆشنترە کە ئەردۆگان مرۆڤپەروەر و هەقپەروەر و دادگەرە
سەیر نییە لە سەر کوشنی بە هەڵە یان بە ناهەقی تاکە گەنجێکی سووری بە دەنگ ىێ
دیارە ئەو پرینسیپە قورئانییە بە سەختیی وەردەگرێ کە کوشتنی تاکە مرۆڤێک وەک کوشتنی هەموو مورۆڤایەتی وایە.
2- یارمەتی ئینسانیی بۆ سۆماڵ
کێ دەڵێ سۆمال دەوڵەتێکی هەژار و بریندار و نەگبەت نییە
کێ هەیە لەم بەلا دنیاداگرەی کۆرۆنادا بیر لە سۆماڵ بکاتەوە ئەردۆگانی خەلیفەی ئیسلامیی ئیخوانی نەبێت؟
ئەردۆگان بیری کردەوە کە کۆرۆنا لە سۆماڵیش دەدا، خەلک دەردەدار دەبێ. ئەم خەڵکە بەستەزمانە بێدەرەتانە پێویستیان بە دەرمان و سازگەی هەناسەدان دەبێت. تورکیاش لە ئەمانەدا دەسڕۆیشتووە و بەلام نابێ لە بنەمای مرۆڤایەتیی پەتییەوە نەدارەکان بێبەش بکات.
ئەردۆگان وتی: ئەم سازگانەی هەناسەدان کە ئێمە دروستیان دەکەین دەیاننێرین بۆ برا سۆمالییەکانمان.
فەلسەفەی ئینسانی خۆشی ئاوا روونکردەوە:
شارستانیەت لە سەر بنەمای هەبوون دروستناکرێت بەڵکو لە سەر بنەمای ویژدان. گەلی ئێمەش بە ئیمکانیات و ویژدانییەوە لە بەرەی مەزلوم و موحتاجەکاندا دەوەستێ.
قال الرئيس التركي، رجب طيب أردوغان، إن أجهزة التنفس الاصطناعي التي طورتها بلاده في حملة التكنولوجيا الوطنية “ستكون متنفسا لأشقائنا الصوماليين”.
: “الحضارة لا تقوم على الإمكانيات، بل على الضمير. وإن شعبنا يقف بإمكانياته وضميره إلى جانب المظلومين والمحتاجين
لە بەش یەکەمی ئەم وتارانەش نووسینەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیام ‌هێنایەوە کە ئەویش نووسیویەتی: ئەم بەڵا دنیاداگرەی کۆرۆنا تاقیکردنەوەیەکە بۆ ویژدان ]
3- زمانی تورکیی زمانێکی ئینسانییە
ئەردۆگان لە 13 مایس بە بۆنەی رۆژی زمانی تورکیی رایگەیاند:
[وتمان بە تورکیی قسە دەکەین و و تورکیا هەمیشە بەم زمانە بەرگریی لە مەزڵومان کردووە. لێرەش بە دوواوە بە زمانی تورکی دیفاع لە پرسەکانی هەق و داد دەکەین.
“قلنا سنتحدث اللغة التركية، ودائما ما دافعت تركيا عن المظلومين بهذه اللغة”.
وتابع: “ومن الآن فصاعدا، وكما كنا، سندافع عن قضايا الحق والعدالة مستخدمين لغتنا التركية”.

( 2 )
تورک و کورد
لە کاتێکدا خەریکی ئەم وتارە بووم بۆ بەراوردی قسە وکردارەکانی ئەردۆگان و نموونە بۆ تاوانەکانی بەرامبەر کورد بهێنمەوە، پێویستی بە گەڕانەوە بۆ ڕابردوو نەکرد. راستیی رؤژ نییە تورک تاوانی بەرامبەر کورد نەکردبێ و نەکات. دوینێ نا، پار نا، مەخمور و سەرێ کانی و عەفرین و شەنگال و خواکورک نا، لەوەتی تەمەنی دەوڵەتی رەگەزپەرستی تورک هەیە و پێشتریش.
1- کوشتنی ژنە سەرکردەیەکی پەکەکە لە مەخموور
دوێنێ تورکیا بڵاوی کردەوە کە دەزگای ئیستیخباراتەکەی لە [قەزای مەخموور لە باکووری عێراق] توانیوێتی بە ئۆپەراسیۆنیکی تایبەتی [ژنەسەرکردەیەکی تێرۆریستی پەکەکە] بە ناوی غالیە بەکر لە ناو بەرێت، دوای ئەوەی ئەو شوێنەی زانیوە کە لێی بووە . بە پیی هەوالی تورکەکان ناوی خەباتیی بەریوان عاریا بووە و لە خاکی سوریاوە هاتووە و بەرپرسێکی پەکەکە بووە لە عێراق و سوریا.
أعلنت تركيا تمكن جهاز استخباراتها، اليوم الخميس، من “تحييد” مسؤولة تنظيم “حزب العمال الكردستاني”، غالية بكر، في قضاء مخمور شمال العراق.
ونقلت وكالة “الأناضول” التركية الرسمية عن مصادر أمنية أن جهاز الاستخبارات التركي تمكن من تحييد بكر، التي تحمل الاسم الحركي بريوان صاريا، خلال عملية نفذتها بعد أن استطاع تحديد مكان تواجدها.
وذكرت المصادر، أن جهاز الاستخبارات أطلق العملية يوم 15 أبريل، في تلة مشتنور في جبال قراقوتشاق، وهي أسفرت عن تحييد بكر الخميس.
وأوضحت أن بكر انضمت إلى صفوف “حزب العمال الكردستاني” قادمة من الأراضي السورية، ونشطت كمسؤولة للتنظيم في سوريا والعراق
2- بەردەوامی هەڕەشەکانی ئەردۆگان لە کورد
هەر ئەمڕۆ 15-5 هەڕەشەیەکی ئەردۆگان م خوێندەوە کە تۆڵە لە پەکەکە دەستێنیتەوە چونە بە واگۆی ئەو ‌ هێرشیان کردۆتە سەر کرێکارانی ڕێکخراوی [وەفا] ی عیزبی ئەردۆگان کە یارمەتی ئینسانیی دابەش دەکەن. ئەردۆگان لە تویتەر نووسیوێتی: ئەو هیڕشە غەددارەی کە کراوەتە سەر فەرمانبەرنای ئەلوەفا بۆ کۆمەکی کۆمەلایەتی لە لایەن ڕێکخراوی پارتی کڕێکارانی کوردستانی ئیرهابی، لە ناوچەی ئوزالب لە ویلایەتی ڤان جارێکی تر رووی ناشیرینی پەکەکەی دەرخست کە دەیەوێت بیشارێتەوە. هەتا کۆتایی بەرمابەر ئیرهابییەکان و پشتیوانیان دەجەنگین ئەوانەی هاوپەیمانیی و رۆح و یەکێتییمان بە ئامانج دەگرن، و لەسەر ئەم هێرشە غەددارە موحاسەبەیان دەکەین وەک چۆن پێشتر کروومانە.]
ئاشکرایە ئەم هیڕشە جگە لە سیناریۆیەکی دارودەستەی فاشی ئەردۆگانی زیاتر نییە بە تایبەتی بۆ شاردنەوەی روخسار و کرداری ناپاکانەی خۆی بەرامبەر خەلکی مەدەنی بێتاوانی کورد بە کەڵکوەرگرتن لە ڕێکارە ئەمنییەکانی کۆرۆنا.
3- هەڵمەتیكی تازەی گرتن و لابردنی سەرۆکشارەوانییە هەڵبژێردراوەکانی کورد
لە ١٤/٤ رژێمی فآشیستی ئیسلامیی ئیخوانیی ئەردۆگان لە بەردەوامییی لابردن و گرتنی سەرۆکشارەوانییەکانی کوردستانی باکوور، چوار سەرۆک شاروەانیی دیکەی لابردن و لەمالی خۆیاندا دەستبەسەری کردن و سەرۆکیکی تریشی زیندانی کرد. ئەمە بەردەوامی سیاسەتی تورکە کە دیمۆکراسی بەو شێوە ناتەوا و و کۆنترۆلراوەش بە هێزی جەندرمە و سەرباز، کورد و کوردستا ن ناگرێتەوە و بە یاسای قەرەقوشی نوێنەرانی هەڵبژێردراوی کورد لا دەبا و پیاوی خۆی دادەنێت. لە 65 شارەوانی کە پار کورد براوە بوو تێیاندا، ئەردۆگان تا ئێستا 45 سەرۆک شارەوانی لابردووە و پیاوی خۆی لە جێگە داناون و 21 کەسی لێ زیندانیی کردوون . هەروەها 7 ئەندامی پەرلەمانی هەڵبژێردراویش لە زیندان دان لەوانە سەرکردەی کورد سەلاحەددین دەمیرتاش.
4- فرامۆشکردنی ناوجە کوردەکان لە ژێر پەتای کۆرۆنا و بێکاریی و برسێتییدا: نموونەی ئامەد/ دیاربەکڕ
ڕۆژنامەنووسی کورد نورجان بەیسال لە سایتی ئەحوالنیوز راپۆرتێکی بە زمانی ئینگلیزیی دەربارەی ڕەوشی شاری ئامەد/ دیاربەکر لە ژیر باری کۆرۆنادا بڵاوکردۆتەوە. دەنووسێ: لابردن و زیندانییکردنی سەرۆکشارەوانییە کوردەکان
شارەکە وەک زۆربەی شارەکانی زۆربە-کورد لە لایەن فەرمانبەرێکەوە کە دەوڵەت دایناوە بەڕیوەدەبردرێ. سەرکی شارەوانی هەڵبژێردراوی دیاربەکر و سەلجوک میرزاکلی و زۆربەی سەرکشارەوانییە هەڵبژێردراوەکانی تر بە بیانووی ‘پشتگیری گروپی تێرؤریستیی’ زیندانییکراون. دوای راگەیاندنی ڕەوشی فریاگوزاریی دوای هەوڵی کودیتای 2016، بیست هەزار کارمەندی تەندروستی لەوانە 3.315 دکتۆر لە سەر کارەکانیان دەرکران، بە تۆمەتی پێوەندیی تێرۆرەوە. زۆر لەوانەی بژێویی ژیانیان لە دەست دا دکتۆر و پەرستیار و کارمەندی تەندروستیی کورد بوون. دوو حەفتە لە مەوبەر من قسەم لەگەڵ سەرۆک ژووری پزیشکی دیاربەکر مهەممەد شەریف دەمیر کرد، کە ئەویش بەرەورووی زۆر کەیسی داگا بە تۆمەتی ئیرهاب بۆتەوە. پێی وتم کە زۆر حالەتی کۆرۆناڤایرۆس لە دیاربەکر هەن، بەلام خەستەخانەکان کەرەسەی پشکنینی تووشبوونی کۆرۆنایان نییە. پشکنینەکان بۆ ئەنکەرە دەنیردڕێن بەڵام ئەمە چەند رۆژێک دەخایەنێت. لە بەر ئەوەی حکومەت قەدەغەی کردووە کە ژمارەی تووشبووان بلاوبکرێتەوە، نەیتوانی پێم بلێ لە خەستەخانەکاندا چ دەگوزەرێ. تەنیا وتی: ناتوانم.
لەو کاتەوە کە 23.000 کەس لە حەج بۆ مەککە لە سەعودیە گەڕانەوە، لە کاتی زووی پەتاکەدا، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارە کوردییەکانی تورکیا دا بڵاوبۆتەوە. حکومەت لە مانگی شوباتدا بڕیاری دا سنوورەکان لەگەڵ عێراق و ئێران دابخات. بەلام ئەمەش درەنگ بوو، کەسانی تووشبوو لە ئێرانەوە هاتبوون. پێوەندیم بە هاورییەکی دکتۆرم لە خەستەخانەیەکی حکومییەوە کرد، وتی ناوێرێ بچێ بؤ ئیش چونکە ئیحتیاتی پێویست لە خەستەخانەکان نەکراوەو و کەرەسەی خۆپاراستنیان نییە. پێوەندیم بە دکتۆرێکی تری هاوڕێم لە ڤان کرد. وتی هێشتا بە قاچاغ خەلک لە ئێرانەوە دێت و ژمارەی تووشبووان لە ڤان زۆرە. بەلام نەیتوانی ژمارەیەکم بداتێ.

وێرانکردن و دەربەدەرکردن
دوای هەرەسهێنانی پرۆسەی ئاشتیی نێوان دەولەتی تورک و پارتی کرێکارانی کوردستانی قەدەغەکرا و [پەکەکە] لە تەموزی 2015دا، شەڕ لە زۆر ناوچەی کوردیی دەستیپێکردەوە، ئەمجارەیان لە نێوەندە شارییەکاندا. زۆر شاری کورد لە کاتی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و پێکدادانەکاندا وێرانکران، و ملیۆنەها کورد دەربەدەر و بێ ماڵ و حاڵ بوون. فەرمانبەرانی دەوڵەت لە جێی سەرۆکشارەوانییە هەڵبژێردراەکان دانران. نزیکەی هەر هەموو دەزگا میدیاییەکانی بە زمانی کوردیی تەنانەت کەنالێکی تەلەفزیۆن بۆ منالان، داخران. هەموو ڕیکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی کورد بە بەهانەی پشتگیری ئیرهاب داخران. هەزاران مامۆستا و دکتۆری کورد لە ناوچەکە لە سەر ئێشەکانیان لابران. زیاتر لە دە هەزار ئەندام و پەرلەمانتار و و تەنانەت سەرۆکانی هاوبەشی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک [هەدەپە] زیندانییکران. سەنتەرەکانی ژنان ، سەنتەرەکانی کەلتوور، بانکی خواردن، سەنتەرەکانی هونەری کوردیی، و پێوەندیارەکانی زمانی کوردیی و تەنانەت یانەی فتبۆلێ کوردیی لە لایەن حکومەتەوە داخران. ئێستا ڕیکخراوێک یان سەرۆکێکی بەهێز نەماوە کە لە کاتێکی قەیرانی وەک کۆرۆنادا قسە لەگەڵ کورد بکات.

جەنگ دژی زمانی کوردیی
لە ماوەی پێنج سالی ڕابردوودا ، دەوڵەت جەنگیكی دژی زمانی کوردیی دەسپێکردووە. کۆرسەکانی زمانی کوردیی داخران. زمانی کوردیی و بەشەکانی داخران. هەڵبژاردنی ئیختیاری وانەی کوردی بۆ خوێندن [ لە قوتابخانەکاندا] ئیلغا کرانەوە. ناوی کوردیی لە پارکەکان و شەقامەکان و کونجی شەقامەکان سڕدرانەوە. رەمز و نێیشانەکانی زمان و کەلتووریی کوردیی ورد و خاش کران. هەموو لەوحەکانی زانیاری گشتیی کران بە تورکیی.
بەکارهێنانی زمانی کوردیی بۆ ئامۆژگاری تەندروستی دەربارەی کۆرۆنا قەدەغەیە
دوای بلاوبوونەوەی کۆڤید-19 من کامپەینیکی هاودەنگییم لە گەڕەکە هەژارەکانی ناو شارەکەم دەستپێکرد. کاتێ دەستم کرد بە دابەشکردنی خواردن لە گەرەکەکانی سور و باغلار، زۆر لەوحەی ئاگادارییم بینی کە زانیاریان دەربارەی کۆرۆنا ڤایرۆس دەدا. بەلام هەموویان بە تورکیی نووسرابوون.
نزیکەی سەدی حەفتای خەلکی ئەو گەرەکانە بە کوردیی قسە دەکەن، زۆریان تورکیی هەر نازانن، لە بەر ئەوە ناوتانن بزانن زانیاری ئەو لەوحانە بۆ خۆپراستن لە پەتاکە چییە.
ئەمڕۆ، پکنینی پێویست و دکتۆری پێویست، کۆمەلگای مەدەنیی و سەرکی شارەوانیی و ڕیکاری پێوسیت بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا لە شارە کوردییەکاندا نین.
Today, there are not enough tests, not enough doctors, no civil society, no mayors, and not enough measures to tackle the coronavirus in Kurdish cities.

( 3 )
پۆلیسی تورک تەقە لە منالانی کورد لە نوسەیبین دەکات
لە عەفتەی رابردوودا ڤیدیۆیەک بلاوبۆوە کە پۆلیسی تورک بە بەهانەی شکاندنی قەدەغەی هاتنەدەرەوە تەقە لە جەند منالیکی کورد لە شاری نوسەیبین لە ناوجی ماردین دەکەن. منالەکان رادەکەن و یەکێکیان کە پەککەوتەیی عەقڵی هەیە بە جیدەمێنی و جاندرمەکان دەیگرن و دەستدەکەن بە تێهەلدان و بە توندی ڕاکێشانی بۆ بۆ سەیارە زرێپۆشەکەیان دوایی منالەکە بە تۆقیوی بەجیدێڵن. .
دیمەنەکە ئەوەندە فاشیانە و دڵڕەقانەیە کە دەنگدانەوەی زۆر بوو تا ئەو رادەیەی کە مونافیقی گەواد ئەحمەد داودئۆغلۆ و ژنەکەی پێوەندی بە خێزانی منالەکەوە دەکەن و نیگەرنای خۆیان دەردەبڕن بە تایبەتی کە ئەم ڕووداوە لە ڕۆژەکانی جەژنی دایکدا ڕوویدا.
تركيا.. داود أوغلو يتصل بأسرة طفل روعته الشرطة
التاريخ: مايو 11, 2020
وانتشر على مواقع التواصل الاجتماعي في تركيا مقطع فيديو لرجل شرطة يطلق النار لتفريق مجموعة من الأطفال خلال لعبهم في الشارع، مما دفع الأطفال للفرار، عدا طفل واحد يعاني من إعاقة ذهنية لم يهرب، قام رجل الشرطة بجذبه بعنف للمدرعة وصفعه، ثم تركه مرة أخرى.

( 4 )
رۆژنامەیەکی تورک داوای گرتنەوەی موسل و کەرکوک و جزیرەکانی یۆنان و لیبیا دەکات
ىێگومان هەموو جوولە و رەفتارێکی ئەردۆگان و حیزبەکەی و حکومەتەکەی لە ئەجندای [نۆعوسمانیزم] بەدەر نییە واتە هەوڵی بەدەستخستنەوەی ئەو ناوچانەی تورکیا لە پەیمانی لۆزاندا کە ماوەکەی لە 2003 دا کۆتایی دێت، لە دەستیان داوە.
پەیامنیێی رۆژنامەی تورکی یەنی عەقد حاجی یاکیشیکلی باسی نەخشەکانی تورکیا بۆ گێرانەوەی ئەو ناوچانەی کۆن لە ژێر دەسەلاتی دەولەتی عوسمانییدا بوون دەکا ، و دەلێ [کۆمەلەی جیهانی تورکی بۆ هاودەنگیی و پشتیوانیی و 100 ڕێکخراوی کۆمەلگای مەدەنیی لە تورکیا داواکارییەکی قەزایی پێشکەش دەکەن بۆ گێرانەوەی 12 جزیرەکانی یۆنان و موسل و کەرکوک و قرم و تراکیای رۆژاوا و لیبیا بۆ سەر خاکی تورکیا.
. سنضم الموصل والجزر اليونانية وليبيا إلى تركيا
: مايو 14, 2020
الصحفي التركي قال إن جمعية العالم التركي للتضامن والتكافل ومئة من منظمات المجتمع المدني في تركيا يستعدون لرفع دعوى قضائية لضم الجزر الإثني عشر -التي عليها خلاف مع اليونان- والموصل وكركوك والقرم وتراقيا الغربية وليبيا إلى الأراضي التركية
بە پێی پەیمانی لۆزان [ کە ناوی کوردستان و ئەرمینیا ی پەیمانی سیڤەری سڕیەوە و کردنی بە بەشێک لە تورکیای ئەتاتورکیی] تورکیا رازی بوو کە واز لە داواکاریی جزیرەکانی دۆدیکانیسیا و قوبروس و میسر و سودان و عێراق و سوریا و ئیمتیازاتەکان لە لیبیا بێنێت و سنوورەکانی لەگەڵ سوریا بکێشێتەوە و هەندێ لە شارەکانی بخاتە سەر تورکیا.

( 5 )
لە خەیاڵەوە بۆ نەخشەڕێگایەکی جیهانیی ئیخوانیی
دیارە ئەوەی ڕۆژنامەنووسەکە دەیلێت و تورکیا کردوویەتی بە وتاری سیاسیی نوێعوسمانیی خۆی، تەنیا لە سنووری خەیاڵپلاو دا نەماوەتەوە. تێوەگلانی تورکیا لە سوریا و دروستکردنی نوسرە و جەیشی حوڕی سوریی و داعش و خۆچیگیرکردنی لە ڕۆژاوا و باشووری کوردستان و ئێستاش پەلهاوێشتنی بۆ لیبیا و سۆمال و یەمەن و پیلانسازییەکانی لە گەل قەتەر و ئیخوانەکانی تونس و مەغریب و… هتد، و ولاتە تورکزمانەکانی قۆقاس وەک ئازربایجان، وتەنانەت چالاکییە گومانلێکراوەکانی تورکیا و ئیخوان لە ئۆکرانیا و ئەوروپاو… هتد، هەمووی بەشێکن لە نەخشەی بە جیهانییکردنی هەوڵی پەلهاویشتنەوەی ئیمپریالیستانەی ئەردۆگان و بەهجەلیی و لەشکری جاشعوسمانییە ئیخوانییەکانیان لە دنیادا. ئەوەندە بەسە کەسێک ڕۆژانە چاودێری قەناتی ئەلجزیرە و سایتی ئەلجزیرەی عەرەبیی بکات تا هەموو دامێنە ئایدیۆلۆجیی و سیاسیی و پیلانسازییەکانی ئەم نەخشەڕێگایەیان بە ئاسانی بۆ ڕوونبێتەوە.

وەک لە وتارێکی ثێشتردا ئاماژەم بۆ کرد، ڕوسیا یەکێکە لەو دەولەتانەی کە بە وردیی چاودێری ئەو تەما وپیلانانەی تورکیا دەکات.
لە وتارێکدا بە ناونیشانی: تورکیا بەرەو سنووری دوزمنە عەرەبەکانی دەکشێت.، ئیگۆر سوبوتین لە ڕۆژنامەی “نيزافيسيمايا غازيتا” ی رووسیدا دەنووسێ:
تركيا تزحف نحو حدود أعدائها العرب :12.05.2020
تورکیا قورسایی سیاسیی خۆی لە پارێزگاکانی خوارووی یەمەن زیاد دەکات و لەگەڵ دەسەلاتە لۆکالییەکان و عەشیرەتەکان. دەستتێکەل دەکات و ئەم چالاکییەی ئەنکەرە وەک بەشێک لە ستراتیجییەتیكی فراوانتر لە دەریای سوور لێکدەدرێتەوە. لە پایتەختەکانی عەرەبیی لەوە دەترسن کە رەجەی تەییب ئەردۆگان نایەوێت تەنیا کاردانەوەی هاوپەیمانی عەرەبی [ لە یەمەن] کە سەعودیە سەرکردایەتی دەکات تاقیبکاتەوە، بەڵکو هێزێکی جیاوازی سەر بە خۆی بە هاوکاری شەریکەکانی قەتەر و عومان پێکبێنیت]..
دیارە یارمەتییە ئینسانییەکانی ئەردۆگان بۆ سۆمالی و ولاتانی ئەفریقاش دەمێکە بەشێکە لەم ستراتیجە ئاشکرایە. ئینسانییەتی ئەردۆگانی بریتییە لە ۆیلانسازی جەنگ و ناکۆکیی و چەکسازیی و چەکفرۆشیی و چەکگواستنەوە و کردنەوەی شوینپێی سەربازیی و ئابووریی و سیاسیی لەو ولاتانەدا.
لە سەەرتای مایسدا لە ماوەی تەنیا سێ ڕۆژدا چوار تەیارەی بارهەلگری سەربازیی گەیشتنە باشووری ئەفریقا. تەنیا یەک تەیارەیان هەندێ یارمەتی کەرەسە و بابەتی کۆرۆناڤایرۆسی تێدا بوو. هەموو تەیارەکان پڕ ە چەکی جۆراوجۆر کە لە خوراووی ئەفریقا کڕدرابوون گەڕانەوە. باوەر وایە ئەو چەکانە بۆ چاس ئیسلامییەکانی بوون لە لیبیا.
Turkish military cargo planes carrying a donation of medical supplies to help South Africa fight Covid-19 returned to their origin loaded with military equipment.
The aircraft were only on the ground for a few hours before returning to Turkey.
www.dailymaverick.co

( 6 )
ئەردۆگان خەونێکی خۆش بە لیبیاوە دەبینێ
تورکیا بە حوکمی جوگرافیاکەی و مێژووەکەی بە پلەی یەکەم هێزیكی دەریایی و مانەوەی بە پاراستنی هێز و شوێنگەی ستراتیجیی ئابووریی و جیپۆلیتیکی دەریایی یەوە بە ستراوە. بەڵام ئەمە لە ژیر هەڕەشەیەکی گەورە و بەردەوام دایە. بۆیە ئەردۆگان وەک شێت و هار پەل بۆ هەموو لایەک دەهاوێت. بۆ سۆمالیا، سودان، تونس.
لە لیبیا بە قوولی تێوە گلاوە.
لە رۆژی ٤ ی مایسدا ئەردۆگان بە خەلکی تورکیا و لەشکری لەشفرۆشە ئیخوانییەکانی دنیای راگەیاند کەبەم زووانە خەبەرێکی خۆش و مەزن لە لیبیاوە دەبیسن. ئەردۆگان وتی ئەنقەرە سوورە لە سەر ئەوەی کە پاڵپشتی حکومەتی ئیرهابیی ئیخوانیی بکات بۆ بەزاندنی ‌هێزی تێرۆریستی [سوپایی نیشتمانی لیبیی] موشیر حەفتەر.
أردوغان: أخبار سارة جديدة ستردنا قريبا من ليبيا وسنعيد المنطقة مجددا “واحة سلام
تعهد الرئيس التركي رجب طيب أردوغان بأن أخبارا سارة جديدة سترد قريبا من ليبيا، مشددا على أن أنقرة عازمة على تحويل المنطقة لـ”واحة سلام” عبر دعم متواصل للحكومة الشرعية الليبية و دحر حفتر.
ئار. تی :04.05.2020 | 22:20
ئەمە لەو کاتەدا بوو کە مورتەزەقە سووریی و جاشئیخوانییەکانی ئەردۆگان لە لیبیا دوای کۆمەڵی سەرکەوتن و داگیرکردنی چەندین شار لە رۆژاوای لیبیا و نزیک بە سنووری تونس، هیرشێکی گەورەیان بە پاڵپثسی هەزاران مورتەەقەی سووریی و تەیارەی درۆن بەیرەقدار و دژە دەبابە و دژە تەیارە و تۆپخانەی تورکی لەە حەوت لاوە بۆ سەر بنەی هێز ئاسمانیی و سەربازیی الوطية کە پێشی دەوترێ بنکەی [عەقەبە بن نافع] دەستپێکردبوو ، هەوالەکانی ئەلجەزیرە و راگەیاندنی حکومەتی سەراج ئەوە بوو کە لە ماوەی ٤٨ سەعاتدا دەکەوێت!
بێگومان کەوتنی ئەو بنکەیە مانای کۆتایی سەربازیی حەفتەر و بوونی ئەردۆگانی بە ئیمپراتۆری لیبیا و تەنانەت ئەفریقاش دەگەیاند. بێگومان بۆ ئەو ئەوە گەورەترین موژدەی خۆش دەبوو کە ئەردۆگان بە خۆی بدا.
چونکە ئەمە گەورەترین و سەختترین بنکەی سەربازییە لە لیبیادا و و وەختی خۆی ئەمریکییەکان دروستیان کردووە و شوینیکی ستراتیجی ئەوەندە گرنگیی هەیە ئەگەر تورکیا داگیری بکات پێگەیەکی سەربازیی بەهیزی بۆ بەڕیوەبردنی سیاسەتی فروابخوازیی لە هەموو ئەفریقادا بەکاربێنێت.
کەواتە گرنگە بزانین ئەو بنکەسەربازییە مەزنە چییە.

( 7 )
گرنگیی قاعیدەی عەسکەریی ئاسمانیی عقبة بن نافع لە ناوچەی الوطية لە ڕۆژاوای لیبیا کە ئەردۆگان خەونی پێوە دەبینێ
1- بنکەی سەربازیی الوطية کە پێشتر پێی دەوترا بنکەی ئاسمانیی عقبة بن نافع کەوتۆتە خوارووی العجیلات و لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە ناوچەی الجمیل ە.
2- قاعیدەکە شوینگەیەکی ستراتیجی گرنگیی هەیە، چونکە هەموو ناوچەکانی ڕۆژاوا دادەپۆشێ و دەتوانی بۆ بەڕێکردنی ئۆپەراسیۆنی جەنگیی لە ولاتانی دراوسێی لیبیاش تونس و جەزائیر بەکاربێت.
3- قاعیدەکە ئەمریکییەکان، دوای سەپاندنی ئینتیدابی سێقۆلیی ةێوان بەریتانبا و فەرەنسا و ئەمریکا بە سەر لیبیادا، لە ساڵی 1942 دا دروستیان کردووە.
4- تاکە قاعیدەیەکە کە پێوەندی بە فرؤکەی مەدەنییەوە نییە و تەنیا بۆ کار و مەبەستی سەربازیی بەکار دێت و فرۆکەخانەکانی تر وەک بنینا و طبرق و ئەبروق و سنها و معیتیقە لە ناو تەرابلوسی پایتەخت هەموو مەدەنیین
5- ئەم قاعیدەیە گەورەترین بنخانی سەربازیی هەیە و دەتوانێ جێگەی حەوانەوەی 7000 سەرباز دابین کا و لە شوینێکی سەخت و عاسیی پڕ گردو دؤڵ دورستکراوە و گەورەترین شوورە و قەڵابەندی دەرەوەیی هەیە
6- بەر لە رووداوەکانی 2011 مەرکەزی ئۆپەراسیۆنی ئوستۆلی تەیارەی جەنگی میراج 7 بووە.
7- لە سالی 2011 دا قاعیدەکە بە خەستیی لە لایەن ناتۆ وە بۆمباباران کرا بەڵام زۆربەی بنخانەکەی بە سەلامەتی مایەوە و زیانی گەورە بەر فرۆکەکان و کۆخانی زەخیرە و روانگە سەربازییەکان و هێزی بەرگری ئاسمانی کەوت.
8- لە ساڵی 2014 ەوە ژووری ئۆپەراسیۆنی سەرەکیی هێزەکانی سوپای نیشتمانی لیبیی حەفتەری لێیە . کۆخانی چەک و ءئێستگەی سووتەمەنیی و جێگای نیشتنەوەی فڕؤکە و شاری جێنیشتەبوون و فرؤکەی جەنگی و درۆنی تێدایە کە حەفتەر بۆ هیرشەکانی بۆ سەر تەرابلوس بەکاریان دێنێ.

( 8 )
لیبیا لە سوریا ستراتیجییترە بۆ تورک
کەواتە ئەو قاعیدەیە بۆ تورکیا مانای بوون بە هێزیکی سەربازیی ستراتیجی لیبیی ئەفریقیی گەورەیە. لیبیا ئێستا بۆ ئەردۆگان تەنانەت لە سوریاش گرنگترە. لە سوریا تەنیا ڕێکەوتنی لەگەڵ روسیا هەیە کە پێوەندییان وەک وەزیری بەرگری پێشووی تورک دەلێ زیاتر تەکتیکی و ناچارییە وەک دراوسێ، لەوەی ستراتیجی بێت و هەموو رێکەوتنەکانیش لە سەر بنەمای پاراستنی یەکێتیی و یەکپارچەیی سوریایە و ڕێکەوتنی راستەوخۆی لەگەڵ رژێمی سووریی نییە. لە لیبیا ڕێکەوتنی لەگەڵ حکومەتی سەراج هەیە.
تورکیا پێویستی بە سەرچاوەی ئابووریی مەزنە بۆ هیشتنەوەی سیتمەکەی و پارەدارکردنی پرۆژە ئیمپریالیستییە عوسمانییەکانی. نەوتی لیبیا ئەو سەرچاوە مفتەی دەداتێ جگە لە ئیمتیازی گەڕان بۆ نەوت و گازی رۆژهەلاتی دەریای ناوەڕاست. ئەمە جگە لە شوێنیی ستراتیجی لیبیا و بەکار‌هێنانی میلیشیاکانی ئیخوانەکان و کردنی بە خالی فراوانبوون لە ولاتانی مەغریب و ئەفریقادا بە تایبەتی کە لە سۆمال بنکەی سەربازیی هەیە و لە مەغریب ئیخوانەکان لە حکومەتن و لە تونس حیزبی نەهضەی ئیخوانی لە حکومەتدا بەشدارن و سەرۆکەکەیان غەنوسی کەسەرۆکی پەرلەمانە، بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدا کە تونس تێوەبگلێنێ و بیکا بە بەشێک لە ستراتیجی ئەردۆگانی ئیخوانی عوسمانیی لە لیبیا دا. ئێستا تورکیا حکومەتی ئیستیخباراتیی هاوتەریبی سەر بە خۆی دروستکردووە و سەراج تەنیا ئەداتێکە بەکاری دێنێ. کاریكی پەلەتر بۆ تورکیا رزگاربوونە لە تێرۆریستە ئیسلامییەکانی سوریا و ناردنیان بۆ لیبیا و بەکوشتدانیان لەوێ.
بێگەمان لیبیا پاروویەکی ئاسان نییە بۆ تورکیا هەتا ئەگەر وامان دانا جاشئیخوانییەکانی ئەردۆگان بتوانن قاعیدەکە بگرن، بێگومان لە ناویدا ئیبادە دەکرێن. ئەمارات و میسر و سەعودیە و فەرەنسا و تا رادەیەکیش ڕوسیا لە پشت حەفتەرەوەن. حەفتەر و ئیخوانەکان تەنیا وەرەقەی داىەشکردن و پێککوژیی گەلی لیبیان لە گەمەیەکی نیونەتەوەییدا.

( 9 )
قەندیل قاعیدەی الوطية ی تورکە لە باشوور
هەمان ئامانج لە سوریا و عێراق. ناردنی میلیشیا فاشیستە توندرەوەکان. تەما لە نەوتی باشوور، موسڵ و کەرکوک و خەونی گێرانەوەی دەولەتی عوسمانی. بۆ ئەردۆگان و دەوڵەتی تورک . چەندە قاعیدەی الوطية ای لیبی گرنگە، قەندیل ئەوەندە گرنگە و زیاتر چونکە گەر بتوانی قەندیل داگیربکات ئەوە هەتاهەتایە دەیکا بە ستراتیجیترین قاعیدەی خۆی و هەرچی میلیشیای ئیسلامی و داعشی دڕندە و مرۆڤخۆر هەیە لە باشووریان جێگیر دەکات و دەست بەسەر نەوت و سامانی باشورودا دەگرێت و دەیکاتە قاعیدەیەک بۆ سەرکوتکردنی هەموو بزاڤ ودەنگ و ڕەنگێکی کورد و هەولی کۆنترۆلی موسل و کەرکوک و هەڕەشە لە عێراق و ڕێکەوتن لە گەڵ رژێمی فاشیستی ئیسلامیی لە ئێران.
هەڵوێستی گەوادەکانی باشووریش گۆڕینی زیاتر و زیاتری باشوورە بە قاحبەخانەیەکی ئەستەمبولی ئیخوانی تۆرانی کە هەموو بڕیارەکان و پلانەکان لە دەست ئەردۆگان و ئەنکەرە دان. حیزب و پەرلەمان و حکومەت تەنیا و تەنیا قاحبەخانەی بودجە و مووچە و خانەنشینین لە چاوەڕوانی هەستمردووانەی شەنگال و شیلادزێی تردا.

( 10 )
پرسیارێک
ئەم هەوال و لێکدانەوانە تەنیا هی حەفتەی رابردوون و بە چەند سەعاتیک هەوالەکانم دەستگیر بوون. باشە ئەوە حیزب و دەسەلات و پەرلەمان بوونە قاحبەخانەی تورک، ئەی بە ناو ڕۆشنبیر و ئەکادیمیی و زانکۆییەکان و میدیاکان بۆ ئەم هەوالانە ناگەیەنن، بۆ دیراسات لە سەر دوژمنانی مێژوویی کورد و پلانە کۆن و نوێکانیان ىلاوناکەنەوە، بۆ تەنیا گوێ لە چەند قاحبەیەکی تەلەفزێۆنیی رادەگرن، بۆ وەک 10 سال لەمەو بەر، 20 سال لەمەو بەر ، 30 ساڵ لەمەوبەر هەموو هەواڵ و خەم و خولیایان ئەوەیە داخۆ مووچە دێ یان نایە، داخۆ دەرزەنێک دز و داوێنپپس و گەواد کە 30 سالە ئەم ولاتە ئەنفال دەکەن، چ دەکەن و چ بە یەک دەڵێن؟
بۆ دەنگێک نەما داوای دەستوور و دام ودەزگا و لێپرسینەوە و گێرانەوەی هەق و داد و ئابووری سەربەخۆ و کەرامەتی نەتەوەیی ژێر پێدراو بکات؟
بۆ لە ئاست ناوی تورکا زمانیان تەتەڵە و جەستەیان رووت دەبێتەوە؟
بۆ بێخەم و رووت و قووت چاوەڕێی هاتنەوەی داعشی تورک و تورکی داعش دەکەن [ کە ڕاستیی لە هەموو شوێنێ دان] و خەون بە ڕەحەتەلقومی تورکییەوە دەبینن؟
بۆ پێشبینی ئەوە ناکەن کە هەموو ناوچەیەک و شارۆچکە و گوندێکی باشوور دەشێ ببێ بە شەنگال و شیلادزێ

( 11 )
ئەوەی وەک نان و کەباب
بێ موحاسەبە و حیساب
بوو بە گەواد بۆ داعش
بۆ شەنگال
بوو بە لەشفرۆشی تورک
بۆ شیلادزێ
بێگومان
بێگومان
بێگومان
وەک نان و کەباب
بێ حەدد و حیساب
دەبێتە قاحبەی تورکیش
بۆ قەندیل و قەڵادزێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت