بە پەلە، هەواڵیکی موژدەیی: ئاسایش و پشتیوانیی و نەوت بۆ کورد!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی/ دکتۆر کەمال میراودەلی

لە چاوپێکەوتنیکی ئەمڕۆی فۆکسنیوز لەگەل لیندزی گراهام و پۆمپیۆ ستراتیجی ئەمریکا بۆ پشتگیری کورد ڕوونتر دەبێتەوە    foxnews.com
پۆمپیۆ: نابی گلەیی لە ترامپ بکەین ئەو هۆکاری ناسەقامگیریی و کێشەکانی سوریا نییە تەنیا ئەردۆگان بەرپرسە و من دەبینم هەموو دنیاش بۆ بەرهەڵستی داگیرکاریی ئەردۆگان ڕاست بۆتەوە
لیندزی گراهام: ترامپ رازی بوو ناوچەیەکی ناسەربازیی دابڕ لە نێوان ‌هیزەکانی تورکیا و کورد دروست بکەین کە هێزی نێونەتەوەیی لێ ىیت و ناوچە نەوتییەکانی دێرەزور تەنیا بۆ کورد بن و نەبنە ملکی ئێران یان ڕژێمی سووریی و هاوپەیمانیشمان لەگەڵ کورد دژی داعش بەردەوام بێت.

لە لیندزی گراهام ـەوە
هەموو جارێ کە گراهام دەبینم، کەسێتییەکی بەڕێز وگران دەبینم. پاشماوەی دەگمەنی شەرەفی ئەمریکی و ژیلەمۆی گەرمی ویژدانی مرۆڤایەتی دەبینم. باپیرەیەکی دڵسۆزیی کورد دەبینم.
بە کورتی:
وەک جاری پێشوو چۆن چووە لای ترامپ و پەشیمانی کردەوە. دوێنێ گراهام چۆتە لای ترامپ. زۆر شتی لەو نیرەکەرە گەیاندووە و بە قسەی خۆی بیر و ڕای گۆڕیوە. دیارە لە نەکشانەوەی ئەمریکا دەرچووە، بەلام کشانەوە و نەکشانەوە گرنگ نییە، ىڕیاری سیاسیی گرنگە، بۆچوونی سیاسیی و بڕیاری ستراتیجی ترامپ و ئەمریکا گرنگە.
بەڵێ دوێنێ چۆتە لای ترامپ و پێی وتووە:
1- بەلێ داعشت تیكشکان بەلام تەنیا 8 سەربازی ئەمریکی، کوژران و 10.000 کورد.
2- تۆ ناتوانیت بۆ ئەردۆگان دەست لە دلسۆزترین و خۆبەختکەرترین هاوپەیمانی ئەمریکا هەڵگری.
3- گەر تورکیا ترسی لە چەند ‌هێزێکی ناو کورد هەیە، کوردیش ترسیان لە تورک هەیە. دەبێ ترسی هەردووکیان لە یەکتر لابەین.
4- سوریا خۆل و لم نییە گەورەترین سەرچاوەی نەوت لە ناوچەی ژیر دەەسەلاتی سوریای دیمۆکراتن، گەر ئێمە یارمەتییان نەدەین دەبنە ملکی ئێران و سوریا و دژی ئیسرائیل پێی بەهێز دەبن.

وەلامی ترامپ چ بووە:
ئەمە دەقی قسەکانی لیندزی گراهام:
من زیاتر و زیاتر گەشبینم گەر کارتەکانمان بە دروستیی بەکاربێنین دەتوانین چارەسەرییەکی مێژوویی لە سوریادا ئەنجام بدەین کە چەندین سالە لە دەستمان دەرچووە.
من لۆمەی ئەردۆگان دەکەم بۆ ئەم داگیرکارییە. نەک ترامپ. بەلام ئەوە ئەم قسانەن کە ترامپ لەم کۆتایی-حەفتەدا پێی وتم؛ ئەمە ئامانجەکانمانن:
.. زامنی ئەوە بکەین کە ناوچەیەکی ىێ هێزی سەربازیی لە نێوان تورکیا و کورد هەبێت..کورد ئەو هاوپەیمانانەن کە یارمەتییان داین داعش تێکبشکێنین. ئەوان 10.000 سەربازیان لە دەست دا. ئێمە لە ماوەی چوار ساڵدا هەشت سەربازمان لە دەست داوە. خودا ئەو هەشتە ڕەوانشاد بکات، بەلام ئەوە کوردەکان بوون کە زۆربەی جەنگەکانیان دەکردن.
تورکیای هاوپەیمانمان لەو رەگەزە کوردانە بپارێزین کە تورکیا بە تێرۆریستییان دەزانێت، ئەوەش بە دروستکردنی ناوچەیەکی بێهێزیی سەربازیی [دیمئلیتەرایزد] کە هێزی نێونەتەوەیی لێ جێگیر بێت نەک ئەمریکی و ئەمریکا ‌بە هیزی ئاسمانی پشتیوانیی دەکات.
سەرۆک نرخی ئەو کارە دەزانیت کە کوردەکان کردوویانە و دەیەویت دڵنیابیت داعش ناگەڕێتەوە. من وای بۆ دەچم لە شەریکایەتییەکەمان لەگەل کوردەکان لە ڕۆژهەلاتی سوریا بەردەوام بێت تا دڵنیا بین داعش ناگەڕێتەوە. ئەمە پاراستنی بەرژوەندی نەتەوەیی ئێمەیە و مەمنوونی کوردەکانین لەم بارەیەوە.
مەسەلەیەکی گەورە لای من کێڵگە نەوتییەکانن.. سەرۆک ترامپ لە دەرەوەی سندوقەکە [ واتە نا تەقلیدیی ] بیر دەکاتەوە. بیرکردنەوەی ئەو دەربارەی نەوتەکە زۆر کاری تێکردم. نەک هەر ئێمە ڕیگا نادەین کێڵگە نەوتییەکان بکەونە دەست ئێرانییەکان من لەو باوەرەدام خەریکی پرۆژەیەکی هاوبەشیین لە گەل سوریای دیمۆکرات کە یارمەتییان داین داعش تێکبشکێنین و بە تێکشکێنراویی بمێنێتەوە، بۆ تازەکردنەوەی کێڵگە نەوتییەکان و زامنکردنی ئەوەی کە ئەوان داهاتەکەیان دەست دەکەوێت نەک ئێرانییەکان و [ڕژێمی] ئەسەد. و خەرجی کارەکانیشمان لە ئایندە پڕ بکاتەوە و پاراستنی ئیسرائیلێش ئامانجی یەکەمە. دەتوانین هەموو ئەمانە تەنیا بە هێزێکی بچووک ئەنجام بدەین.
من هێشتا باوەڕم وایە کە پشت لە کوردەکان بکەین کەس لە ئایندەدا یارمەتیت ناادت. ئەوان دە هەزار گیانیان بەخشی بۆ نەهێشتنی خەلافەت. بەلام هێشتا 15.000 تا 20.000 داعش لە سوریا و عێراق ماون. تیمێکی سەربازیی بچووک کە پشیوانیی هێزی ئاسمانیی و توانستسازیی پێشکەش بکات، داعش دوور دەخاتەوە و زیندانەکان بە قایمکراویی دەهێڵێتەوە و ناتوانن هەڵىێن.
من ئێستا ڕێگا چارەسەرییەک بۆ پێشەوە بەدی دەکەم کە بە ڕاستیی مێژوویی یە. ئاسایشێکی مێژوویی بۆ تورکیا، ئاسایشێکی مێژوویی بۆ کورد. نەخشەیەک بۆ ئەوەی داعش بە تێکشکاویی و بەزیویی بمێنێتەوە.. و کێڵگە نەوتییەکانیش لە دەستی هاوپەیمانەکانماندا بمیننەوە نەک دوژمنەکانمان. ئەمانە ئامانجێکی هەرە گەورە و گرنگن کە باوەرم وایە ئێستا مومکینن بەدی ىێن.

– . I am increasingly optimistic that we can have some historic solutions in Syria that have eluded us for years, if we play our cards right.
I blame Erdogan for the invasion, not Trump. But here is what the president told me over the weekend. Here are our objectives, to make sure we have a demilitarized zone between Turkey and the Kurds. The Kurds were the allies what helped us defeat ISIS. They lost 10,000 soldiers. We have lost eight in four years. God bless the eight, but it was the Kurds who did most of the fighting.
Protect our NATO ally Turkey from elements of the Kurds that they considered to be terrorists, a demilitarized zone occupied by international forces, no Americans, but we provide airpower.
The president appreciates what the Kurds have done. He wants to make sure ISIS doesn’t come back. I expect we will continue to partner with the Kurds into Eastern Syria to make sure ISIS doesn’t reemerge. That is in our national security interests, and we owe it to the Kurds.
The big thing for me is the oil fields. President Trump is thinking outside the box. I was so impressed with his thinking about the oil. Not only are we going to deny the oil fields falling into Iranian hands. I believe we’re on the verge of a joint venture between us and the Syrian Democratic Forces, who helped destroy ISIS and keep them destroyed, to modernize the oil fields and make sure they get the revenue, not the Iranians, not Assad.
And it can help pay for our small commitment in the future. And protecting Israel is the number one objective. And we can do all of that with a very small force.
I still believe that, if we abandon the Kurds, nobody helps you in the future. They have lost 10,000 fighters to destroy the caliphate. But there are 15,000 or 20,000 ISIS fighters running around in Syria and Iraq.
A small contingent of Americans providing airpower and capability will keep ISIS at bay and keep the jails locked up and the Kurds — I mean, the ISIS fighters won’t break out.
But I see a way forward now that really, quite frankly, is historic, historic security for Turkey, historic security for the Kurds. A plan to keep ISIS down and out forever, and a chance to keep the

oil fields in the hands of our allies, not our enemies, would be a hell of an outcome, and I think that’s now possible.

( 2 )
پۆمپیۆ: هەموو تاوانەکە لە مل ئەردۆگانە
پۆمپیۆ: نابی گلەیی لە ترامپ بکەین ئەو هۆکاری ناسەقامگیریی و کێشەکانی سوریا نییە تەنیا ئەردۆگان بەرپرسە و من دەبینم هەموو دنیاش بۆ بەرهەڵستی داگیرکاریی ئەردۆگان ڕاست بۆتەوە
ئێمە نابێ هەرگیز بە هەڵەدا بچین کێ ئەو هۆکارەیە کە بۆتە هۆی ئەو ناڕێکییە لەوێ. ئەوە ئەمریکا نەبوو، ئەوە ولاتانی ئەوروپایی نەبوون کە هاوڕیزی ئێمە لە سوریا بوون، ئەوە سەرۆک ئەردۆگانە کە بەرپرسە لەم ناسەقامگیرییە.
مەسەلەی بیرە نەوتەکان خاڵیکی گرنگە. کێلگەئ نەوتی لە ناوچەی خوارووتر هەن. کە یەکجار گرنگن. من دەزانم سەرۆک بیر لەمە دەکاتەوە من و جێگری سەرۆکیش راسپاردەی خۆمانی پێدەگەیەنین.

 

POMPEO: I’ve watched the world rally to push back against President Erdogan and the invasion that took place.
We should never mistake who the actor is that has caused this disruption there. It wasn’t the United States. It wasn’t the European countries that were there in Syria alongside of us. It was President Erdogan who is responsible for this instability.
We’re now working to make sure — and your point is well taken. There are oil fields a little bit further south that are very important, and I know the president is thinking about, with the recommendations from myself and the vice president, about how best to address that.
.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت