barzani-1

دکتۆر کەمال میراودەلی : وەلامێک بۆ پەیامەکەی بارزانی .

پێناوی دایەلۆگێکی عەقلانیی و دیمۆکراسی و بەرژەوەندی باڵای نەتەوەییدا

بەشی حەوتەم

هاوڕایی و پلورالیزم

ئەم تیۆرییەی هاوڕایی کە لە بەشی پێشوودا باسم کرد بینین و ئامانجی کۆڕایی یە لە روانگەی دەسەلات و دەزگاکانی و هێزەکۆنەخوازەکانی پەیوەست پێیەوە . ئەوانە دەخوازن عەقل و کۆبەندی دەسەلات بەیەکەوە ببەستنەوەو لە رێگای سیستمی بەهاکانی کۆمەلایەتی و دەزگا کۆنەپارێزەکانەوە وێنەی هاوڕایی یەکی گشتی بسەپێنن کە کە جیاوازیی و بەرهەڵستیی و رەخنە بسڕێتەوەو نوێنەری روانگەو بەرژەوەندی چینە دەسەلاتدارەکان بێت .

بۆ سەپاندنی جیهانبینی خۆشیان سوود لە ئایدیای یەکێتیی و یەکبوون دەبینن ئەو یەکبوونەش لە ئایدیای ‘ عەقل ‘ ی بەکۆمەڵی و بەرژەوەندی گشتییدا دا دەبیننەوە کە دەسەلاتی باو لە جیاتی کۆمەڵ نوێنەرایەتی دەکات .

ئەم جۆرە بۆچوونە پاراستنی بارییباوو سیستمی دەسەلات و چینە بەرژەوەندیدارەکان بە ئامانجی کۆسازان و هاوڕایی دەزانێت و دەخوازێت هەموو چاکسازیی و گۆڕانێك لە چوارچێوەی دامەزراوەکانیان و پرۆژەو ئەجنداکانی خۆیاندا ئەنجامبدرێت .  بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر …  وەلامێک بۆ بارزانی بەشی حەوتەم دوایی

5,548 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ببن بە هاوڕێمان لە نوێترین بەشماندا لە فەیسبوک

وتاری کورد، ڕۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی ئەهلی سەربەخۆ و ئازادە


This will close in 30 seconds