Dr-kamal-miraw-deli

دکتۆر کەمال میراودەلی : چۆن پێوەندییەکانی دەرەوەو بەستنی گرێبەستی نەوت و پرسە نەتەوەییەکان لە رێگای دەستوورەوە کۆنترۆل بکرێت ؟

 

بەشی چوارەم لە پرۆژەی دەستوورنامەی هەرێمی کوردستان

بەندی نۆیەم  :  دەسەڵاتی دەستووریی

١.  دەستوور بالاترین یاسانامەی بنچینەیی هەرێمی کوردستانە ، هەموو یاساکان و یاسابەندەکانی تر پێویستە لەگەڵ دەستوور هاوساز بن .

٢ .  دەسەلاتی حوکمرانی لە هەرێمدا لە دەستوورەوە دێت .

٣ .  هەرێمی کوردستان رێزی یاسای نێونەتەوەیی دەگرێت

٤ . هەموو هاولاتییەک و تاکێکی هەرێم ژێرفەرمانی ‘ پەیمانی کۆمەڵایەتی ‘ بەندەکانی دەستوورە .

بەندی دەیەم : ڕیکەوتن و کۆنتراکتە دەرەوەیی و نێونەتەوەییەکان

١ . هەرێمی باشووری کوردستان ریکەوتننامەی نێونەتەوەیی ئەنجام دەدات و دەبێتە ئەندامی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان

٢ . هەرێمی باشووری کوردستان بە پێی هەلومەرج بەشداری ئەو هەولە نێونەتەوەییانە دەکات کە بۆ پاراستنی ئاشتی جیهانیی و ناوچەیی و برەودان بە دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ دەدرێن .

٣ . هەرێمی باشووری کوردستان ، بە بەرچاوگرتنی بەندەکانی ئەم دەستوورنامەیە ، کۆنتراکت لەگەل ولاتان و کۆمپانیکانی دەرەوە بۆ وەبەرهێننان و بەرهەمهێنانی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و بنسازیی دارایی و ئابووریی هەرێم دەبەستێت .

بەندی یازدەیەم : پەسندکردنی ڕێکەوتننامەو کۆنتراکتە دەرەوەییەکان

١ .  ئەو ڕیکەوتن و کۆنتراکتانەی پێوەندییان بەم پرسانەی خوارەوە هەیە بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان پەسند دەکرێن :

٢ .  هەر ڕێکەوتنیک پێوەندی بە خاک و ئاسایشی نەتەوەیی و بەکارهێنانی هێزی سەربازیی و جوولاندنی هێزی پێشمەرگەوە هەبێت .

٣ .  بریاری بوون بە ئەندامی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان

٤ . بریارێک کە پێوەندی بە هاوکاری نەتەوەیی و رەوشی ناوخۆیی بەشەکانی تری کوردستانەوە هەبێت .

٥ . بریاری کردنەوەو داخستنی سنووری هەرێمی باشووری کوردستان

٦ . کۆنتراکتی بەرهەمهێنانی نەوت و سامانە سروشتییەکان

٧ . دان و وەرگرتنی قەرزو هەر کارێک ئەرکی دارایی بخاتە ئەستۆی هەرێم

 ٨ . هەر ڕیکەوتنێک بەدەر لەوانەی سەرەوە سەرۆکی هەرێم دەتوانێت ئیمزایان بکات

 ٩. هەر ڕیکەوتن و کۆنتراکتێک لە لایەن پەرلەمانەوە پەسند نەکرێت یان نەکرابێت بە نایاسایی و دژی بەرژەوەندی نەتەوەیی دەژمێردرێت و لە لایەن پەرلەمانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و سزادانی یاسایی بەدوو دا دێت .

١٠ . سەرۆکی هەرێم یان سەرۆکی وەزیران لە ماوەی دوو هەفتەدا ئاگاداری پەرلەمان دەکەن لە هەر رێکەوتن و گرێبەستێکی دەرەوەیی و داوای پرۆسەی پەسندکردنی یان رەتکردنەوەی لە لایەن پەرلەمانەوە دەکات

١١ . پرینسیپ و پرۆسەی پەسندکردنی یان رەتکردنەوەی رێکەوتن و کۆنتراکتە دەرەوەییەکان بە یاسا رێک دەخرێن .

١٢ . هەر پەیمان و رێکەوتننامەیەکی نێونەتەوەیی پەرلەمانی هەرێم پەسندی بکات دەبێتە بەشێک لە یاسانامەی نێوخۆیی هەرێمی کوردستان و کاری پێدەکرێت .

 

ببن بە هاوڕێمان لە نوێترین بەشماندا لە فەیسبوک

وتاری کورد، ڕۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی ئەهلی سەربەخۆ و ئازادە


This will close in 30 seconds