کەژال نوری : عەمرت نەمێنی کەژال نوری کە ئەوەندە چالاکوانێکی ستۆک و نەزۆکیت .
کەژال نوری نوسەر و شاعیر و چالاکوانی مەدەنی لە سایتەکەی خۆی لە فەیسبووک ، وێنەیەکی کارەساتباری دەریاچەی دەربەندیخانی داناوەو کۆمێنتێکی کورتی نوسییوە لەسەری ، لەو کۆمێنتەدا بەخۆی دەڵێت عومرت نەمێنیت و چالاکوانێکی ستۆک و نەزۆکیت . ئەمەی لای خوارەوە تەواوی کۆمێنتەکەی کەژاڵ نورییە …
بەرچاوی پارتی یەکان . کەدلیان زۆر زۆر خۆشە بەبردنەوەی حیزبەکەیان ،،،،،،،،
بۆ بەرچاوی یەکێتی یەکان کە ئەوەتای هەن ناشەفاف و ناراستگۆ سیاسەتیان لەو ولاتەدا کردووە و ئیستا توشی شۆک بون بەدۆراندنەکەیان ،،،،،،،،،
بۆ بەرچاوی ئیسلامی سیاسی هاوردە ،،،،،،،،،،،
بۆ بەرچاوی بزوتنەوەی گۆران ، تکایە با کەی ئێن ئێن شاشە زەبەلاحەکە ئەمەی لەبیر نەچێت و بەردوام گۆشەیەکی لە بەرنامەکانی خۆیدا بداتێ ،،،،،،،
بۆ بەرچاوی خەلکی کوردستان ، تکایە ئائەمەتان لە بیر نەچیت و رازی مەبن بە دەسەلاتی سیاسی و حوکمی حیزبە پۆست خیلەکی یەکانی کوردستان
بۆ بەرچاوی کەس وکارەکەم ، دلم لاتانە ئازیزانم کە ئەم ئاوە سەرجاوەی ئاوی خواردنەوەتانە ،،،،،،،
بۆ بەرچاوی خۆم ، عەمرت نەمێنی کەژال نوری کە ئەوەندە چالاکوانیکی ستۆکی نەزۆکیت و تەنانەت ناتوانیت زەهراوی بونی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخانی مەلبەندەکەی لەدایک بونت بکەیت بە قەزییەکی گەورەو هەولی ئەوەی بەیت بەهەموولایەکی دنیاو ئەوروپای بناسێنی ،،،،،
بۆ دایکم و خوشکەکانم ، یاخوا منتان کوێر بێت بۆ ئەو ئاوەی ئەیخۆنەوە !
- کەژاڵ نوری: گەلێک نیە بەناوی گەلی کورد. - 2021-02-13
- پەیامێک لە” کەژاڵ نوری” یەوە. - 2021-01-09
- کەژاڵ نوری : پێش ئەوەی کوردستان ببێت بە کابول ، با وەدەنگ بێین . - 2016-08-18