شنۆ محەمەد : ژنى مسوڵمان له ديدى ئيسلام‌دا .
ژن له ئاينى ئيسلام‌دا خراوه‌ته ريزى سه‌گى ره‌ش و گوێ درێژ .
په‌يامبه‌رى ئيسلام ئه‌ڵێ سێ شت نوێژ ئه‌برن ( ژن ، سه‌گى ره‌ش ، گوێ درێژ ) ، به كه‌م عه‌قڵ و كه‌م دين شوبهێنراوه . زه‌عيفه‌يه و نابێت بچێته ده‌ره‌وه ئه‌گينا تووشى گوناه ئه‌بێت و ئه‌گه‌رى هه‌يه گوره‌گه‌كان سه‌يرى بكه‌ن ، نابێ شوفێرى بكات چونكه عه‌قڵ و جه‌سته‌ى ته‌واو نيه له‌به‌ر ئه‌وه حه‌رامه ژن شوفێرى بكات ، نابێت خۆى جوان بكات و ئارايشت بكات يا ئه‌و جله بپۆشێ كه خۆى حه‌زى لێ ئه‌كات چونكه سه‌رنجى پياو را ئه‌كێشێ و تووشى گوناهيان ئه‌كات ، مايه‌ى ئاشوب و فيتنه‌يه و په‌يامبه‌رى ئيسلام ئه‌ڵێ له دواى خۆم هيچ فيتنه‌يه‌كم جێ نه‌هێشتوه له فيتنه‌ى ژن گه‌وره‌تربێت . نابێت ووڵاتيش به‌رێوه‌به‌رێت چونكه كاولى ئه‌كات وه‌ك پێغه‌مبه‌رى ئيسلام دەفەرموێت …
گه‌ر دكتۆراى هه‌بێت و 12 زمان بزانێت و ته‌واوى دونياى بينيبێت ئه‌وا به نيو شايه‌د ئه‌ژمار ئه‌كرێت ، باشتريش وايه ژن له‌ژێر فه‌رمانى پياوه‌كه‌يدا بێت ئه‌گينا خودا ئه‌يخاته دۆزه‌خ هه‌روه‌ك چۆن په‌يامبه‌ر ئه‌ڵێت : زۆرينه‌ى دۆزه‌خيه‌كان ژنن ، نابێ بۆنى خۆش له خۆى بدەن و برۆى بكات ، ئه‌گينا گورگه‌گان به بۆنه‌كه‌ى مه‌ست ئه‌بن و ئه‌گه‌رى هه‌يه سه‌رخۆش بن و په‌لامارى بده‌ن . خۆ ئه‌گه‌ر چوو بۆ ده‌ره‌وه‌ش نابێ بێ فه‌رمانى پياوه‌كه‌ى ، براكه‌ى ، باوكى بچێته ده‌ره‌وه ، چونكه خاوه‌نى خۆى نيه ، قه‌ولى ئه‌وان ئه‌ڵێن خۆ به‌ره‌لا نيه . بۆيه گه‌ر ويستى بچێته ده‌ره‌وه ئه‌بێت به فه‌رمانى يه‌كێك له نێرينه‌كان بچێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام بۆ پياو ئاساييه گه‌ر هه‌ر هه‌فته‌ى له شارێك و هه‌ر مانگه‌ى له ووڵاتێك و هه‌ر ساڵه‌ى له قاره‌يه‌ك بێت .
کاتێكيش ژن ئه‌چێته ناو پياوان نابێت قسه بكات و باشتر وايه بێ ده‌نگ بێ ، ئه‌گينا به سوك سه‌ير ئه‌كرێ ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و قسه‌شى كرد ئه‌بێت ده‌نگى كه‌مێك گر بكات چونكه ده‌نگى ژن شه‌هوه‌تى پياو ئه‌جولێنێ و سه‌رنجى پياو را ئه‌كێشێت ، خێرێكى زۆر گه‌وره‌شى بۆ ئه‌نوسرێت گه‌ر ئه‌و نيوه ميراته‌ى وه‌رى ئه‌گرێت بيدات به پياوه‌كه‌ى ، يا مێرد و باوكى چونكه ژن عه‌قڵى ته‌واو نيه و ره‌نگه ميراته‌كه‌ى خۆى ته‌خشان و په‌خشان بكات ، نابێت به هيچ شێوه‌يه‌كيش له شه‌ودا دڵى پياوه‌كه‌ى بڕه‌نجێنێ ئه‌گينا تا به‌ره به‌يان مه‌لايه‌كه‌ته‌كان نه‌فره‌تى لێ ئه‌كه‌ن و جنێوى پێ ئه‌ده‌ن? بۆيه زۆر باشتر و شه‌رعى تره ژن وه‌ك كۆيله‌يه‌كى ده‌سته‌مۆ له چوار ديوارى ماڵه‌كه‌يدا بمێنێته‌وه و چاوه‌رێ ى فه‌رمانه‌كانى باوك برا مێرد بكات نه‌بادا نێرينه‌كانى ماڵ يا پياوه‌كه‌ى لێ ى توره‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌مرى خودا لێ ى بدات يا سه‌رجێى له‌گه‌ڵ نه‌كات چونكه پياو پله‌يه‌ك له سه‌روى ژنه‌وه‌يه ، ژن كه‌م عه‌قڵه و كه‌م دينه و مايه‌ى ئاشوبه به‌ڵام پياو مرۆڤێكى كامڵه ، گه‌وره‌تره و ده‌سه‌ڵاتى زياتره ئه‌مه‌ش به فه‌زڵى خودا به‌خشراوه به پياو? بۆيه له يه‌هه‌شيتيشدا پياو 72 ژنى پێ ئه‌درێ و ژن له‌وێش وه‌ك كاڵايه‌ك خراوه‌ته خزمه‌تى پياو . له‌سه‌روى هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه ئه‌بێت ژن هيچ شوێنێكى ديار نه‌بێت و خۆى وون بكات چونكه گورگى برسى له ده‌ره‌وه زۆره زۆر زۆر.
گورگه‌كان ئه‌وانه‌ى به بينينى په‌نجه‌ى ژن ، نينۆكى ژن ، تاڵه موێكى ژن زه‌وقيان ئه‌فرێت و وه‌ك بڵێ و 6 ده‌سته ڤياگرايان خواردوه? خۆ ئه‌گه‌ر هات و پياو به ژنێك تێر نه‌بوو ئه‌بێت ژنى دووه‌م ،، سێيه‌م ،،، چواره‌م بێنێت چونكه ژنى مسوڵمان ته‌واوكه‌رى پياو نيه ، به‌ڵكو ئامرازێكه به‌كار دێت بۆ پركردنه‌وه‌ى هه‌وه‌سه‌كانى پياو ، بۆ خۆشيه‌كانى پياو .
سه‌رچاوه‌كان /
عن اسامة بن زيد قال: قال رسول الله ( ص ) ما تركت بعدى فتنة هى اضر على الرجال من النساء ( صحيح مسلم حديث 1976 ) واتا:- ئوسامه‌ى كوڕى زه‌ید گێراویه‌ته‌وه كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه گێراویانه‌ته‌وه كه فه‌رموویه‌تى:- پاش خۆم له نێو خه‌لكیدا هیچ فیتنه‌یه‌كم جێ نه‌هێشتوه له فیتنه‌ى ژنان خراپتر بێت بۆ پیاوان .
عن ابى هريرة قال، قال رسول الله ( اذا دعا الرجل امرئة الى فراشة فلم تاتة فبات غضبان عليها لعنتها الملائكة حتى تصبح ) ( صحيح مسلم حديث 814 ) واتا- ئه‌بو هوره‌یره ده‌ڵێ، پێغه‌مبه‌ر ووتویه‌تى ( ئه‌گه‌ر مێرد داواى سه‌رجێ یی له ژنه‌كه‌ى كرد و ئه‌ویش رازى نه‌بوو وه مێرد به توره‌یى سه‌رى نایه‌وه، ئه‌وا فریشته‌كان تا به‌ره‌به‌یان نه‌فره‌ت له‌و ژنه ده‌كه‌ن )
محمد ئه‌ڵێ : هه‌ر ووڵاتێك ژن بيبات به‌رێوه ئه‌وا ئه‌و ووڵاته سه‌ركه‌وتوو نابێ، وه نه‌ته‌وه‌كه‌شى رزگاريان نابێ..!!! قال النبي صلى اللَه علَيه وسلم: لَن يفلِح قوم ولوا أمرهم امرأةً هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ژن سه‌ردارى بكات رزگارى نابێت, یان سه‌ركه‌وتوو نابێت . صحيح البخاري. كتاب الفتن, باب باب: الفتنة التي تموج كموج البحر. حديث6686
- بابەتەکانی تری شنۆ محەمەد
شنۆ محەمەد : وڕێنەکانى من ـ کۆتایی .
-شنۆ محەمەد : وڕێنەکانى من ، بەشى ( 21 ) .
-شنۆ محەمد : وڕێنەکانى من ، بەشى ( 20 )
- All Posts