عەتا قەرەداخی : گەڕان لە دوای ناسنامە لە رۆحی مەولانا خالیدا لە شیعری ( غەریبی ) دا

کلیکی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکە، سوپاس

– ١ –

(غەریبی ) ناونیشانی یەکێکە لە شیعرە دیارەکانی ئەنوەر قادر کە لە کۆمەڵە شیعری زایەڵەدا بڵاوی کردۆتەوە . ئێمە ھەوڵدەدەین لێکۆڵینەوەیەکی رەخنەییانەی ئەم دەقە شیعرییە بکەین ، بەو پێیەش ھەوڵی دیاری کردن یان ئاشکراکردنی جیھانبینی شیعرەکە بدەین . مێژووی نووسینی ئەم شیعرە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٢، واتە لە کاتێکدا نووسراوە کە شاعیر لە دەرەوەی زێدو نیشتیمانی خۆی بووە . رەنگە ھۆی ھەڵبژاردنی وشەی غەریبی بۆ ناونیشانی ئەم شیعرە ئەوە بێت ، واتە دووری و جۆرێک لە ھەستکردن بە ئاوەرەیی و تەنیایی ئەو ناونیشانەی بۆ شیعرەکە دەستنیشان کردبێت ، ھەرچۆن دووری و ئاوارەیی لە پشتی بەرھەمھێنانی دەقەکەوەیە بە ھەمان شێوە لە پشتی ھەڵبژاردنی ناونیشانی دەقەکەشەوەیە . پێمباشە لە سەرەتاوە دەقی شیعرەکە بنووسمەوە ، ھەتا خۆێنەر بە ئاسانی لە کاتی خوێندنەوەی لێکۆڵینەوەکەدا بتوانێت بگەڕێتەوە سەر دەقەکەو بێ کێشەو گرفت بزانێت شاعیر چی دەڵێت .

١- مەولانا بەو گەورەییە ،

٢- ررۆژێ دوو – دوو

٣- تەنەکە ئاوی بەسەرشان

٤- بۆ تەکیەکەی شێخی دەھلەوی دەھێنا

٥- لە رێ لایدا ، تۆزێ دانیشت ، نەختێ راما

٦- ھۆن ھۆن فرمێسک بەسەر رروویدا قەتارەی بەست

٧- لە پەنجەرەی تەکیەوە شێخ چاوی لێ بوو ،

٨- شێخ بانگی کرد وتی خالید !

٩- لە لێزمەی فرمێسکی ئەمڕۆت نەگەیشتم ،

١٠- وتی قوربان ! ئەو ئافرەتەی ،

١١- کە بەتەنیشتما تێبەڕوو …

١٢- ررووخساری ھەر لە رووخساری دایکم دەچوو

١٣- ھەر کە بینیم ، سلێمانیم کوچە کوچە ھاتە پێش چاو

١٤- یەکسەر ئاگرم تێ بەربوو ، دڵم پڕبوو

١٥- بوورە لێم! خۆت دەزانی قوربان سۆزو

١٦- قوربان ! کەڵکەڵەی نیشتیمان .

– ٢ –

( غەریبی ) کە ناونیشانی ئەم شیعرەی ئەنوەر قادرە ، راستەخۆ ناونیشانەکە وەک کلیکی دەقەکە دەلالەتی بارودۆخێکمان نیشان دەدات کە خودی خاوەن کردار لە شیعرەکەدا کە شاعیر خۆیەتی مەحکومی ونبوونە . دەشێ غەریبی تەنھا وەکو ناونیشاکە دەلالەتی شوێن ھەڵبگرێت ، بەڵام کاتێ لەو دەروازەوە دەچینە ناو دەقە شیعرییەکەوە تێدەگەین کە ( غەیبی ) تەنھا دەلالەتی (شوێن ) ھەڵنگرێت بەڵکو رۆچوونێکی فەلسەفیانەی ھەیە کە ئەویش لە ئەنجامی دابڕان و پەرتبوون لە شوێن بەرجەستە دەبێت ، واتە دابڕان و پەرتبوون لەو زەمینەی ( بوون )ی تیا فەراھەم دەبێت و ناسنامەی ( خود ) ی تێدا دەستەبەر دەبێت . بە مانایەکی تر غەریبی دەلالەتێکی مەعنەوی ھەڵدەگرێت کە ئەویش ونبوونە .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر — گەرِان لەدوای ناسنامە لەڕۆحی مەولانا خالیدا لە شعری عەرەبیدا

 

کلیکی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکە، سوپاس