رویته‌رز: كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كه‌ی‌ هه‌رێم به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ كڕیاره‌وه‌ ڕووگه‌كه‌ی‌ گۆڕی‌ .

ئاژانسی هه‌واڵی ڕویته‌رز بڵاویکرده‌وه‌ که‌شتی نه‌وتی (United Leadership ) که‌نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ده‌گوازێته‌وه‌ که‌ بڕیاربوو به‌ره‌و ئه‌مریکا به‌رێ‌ بکه‌وێت له‌ ئێستادا به‌هۆی نه‌بوونی کڕیاره‌وه‌ ڕوگه‌که‌ی گۆڕیوه‌ .

ئاژانسی هه‌واڵی ڕویته‌رز بڵاویکرده‌وه‌ که‌شتی نه‌وتی (United Leadership ) که‌ یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی له‌ به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکییه‌وه‌ هه‌ڵگرتبوو و به‌ره‌و گه‌رووی جیبرالتار به‌ڕێکه‌وتبوو له‌وێشه‌وه‌ بڕیاربوو به‌ره‌و ئه‌مریکا بکه‌وێته‌ڕێ ، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی کڕیاره‌وه‌ ڕووگه‌که‌ی گۆڕیوه‌ .

ڕویته‌رز ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه‌ له‌ماوه‌ی پێشوودا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ ” که‌ ئێمه‌ پشتگیری له‌ هه‌نارده‌ و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ناکه‌ین به‌ بێ ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تیی فیدڕاڵی “.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ماوه‌ی پێشوودا وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌کانی هه‌رێم هه‌واڵی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی به‌ ئه‌مریکا ڕه‌تکرده‌وه‌ و وتی نه‌وته‌که‌ به‌ وڵاتانی ئه‌وروپا فرۆشراوه‌ ، به‌ڵام له‌ ڕێگای ده‌زگای چاودێری هاتوچۆی که‌شتییه‌ نه‌وتییه‌کانه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی ڕویته‌رز ڕایگه‌یاندبوو که‌ بارێک نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له مانگی ئایاردا به‌ ئه‌مریکا فرۆشراوه‌.

له‌ ئێستاشدا فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غداد بووه‌ته‌ هۆی قوڵترکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ند .

سەرچاوە خەندان

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies