Mujdin

شنۆ محەمەد : هونەرمەند موژدین یەکجار کەمێک خۆی ڕووتکردەوە ، بەڵام …..

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

 

هونه‌رمه‌ند مژدين ، يه‌كجار كه‌مێك جه‌سته‌ى خۆى رووتكرده‌وه ‌، يه‌كسه‌ر قيامه‌ت هه‌ڵساو زۆربه‌ى خه‌ڵكى پێيان ووت : ئه‌م ژنه‌ بێ ڕەوشتە‌ .
به‌ڵام ، به‌ڵام ، به‌ڵام …
من مرۆڤم بينيوه‌ به‌عه‌قڵى رووته‌وه‌
به‌ ئه‌خلاقى رووته‌وه‌
به‌ كه‌رامه‌تى رووته‌وه‌
به‌ هه‌ستى رووته‌وه‌
به‌ هه‌موو شتێكى رووته‌وه‌
ته‌نيا به‌ جه‌سته‌ى به‌جله‌وه‌  ــــــ  بۆته‌ وه‌زير
بۆته‌ په‌رله‌مانتار
بۆته‌ به‌رپرس
بۆته‌ رۆژنامه‌نوس
بۆته‌ نوسه‌ر
بۆته‌ شاعير
بۆته‌ هونه‌رمه‌ند
بۆته‌ هه‌موو شتێك
بێ ئه‌وه‌ى كه‌سێك پێى ووتبێت : بێ ره‌وشت …

 

 

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان