گه‌شاوه جاف : دوای ١٤٠ساڵ توانی هێزی كچان سه‌ركه‌وێت بۆ له‌به‌ركردنی پانتۆڵ بۆ خوێندنگه .
پێش باسكردنی هه‌واڵه‌كه هه‌وڵ ئه‌ده‌م به چه‌ند دێڕێك به‌كورت باسی شێوازی قوتابخانه ناوه‌ندیه‌كانی شاری له‌نده‌ن بكه‌م كه بریتین له خویندنگه‌ی ناوه‌ندی كجان به‌ته‌نها و كوران به‌ته‌نها وه تێكه‌ڵ له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز كه ئه‌مانه حكومین ، واتا ده‌سه‌لات ئه‌ركی به‌رێوه‌بردن و خه‌رجی له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌هه‌روه‌ها له پاڵ ئه‌م خوێندنگانه‌شدا، خویندنگه ئاینییه‌كان هه‌یه كه ئه‌مان دوو جۆرن جۆری یه‌كه‌میان سه‌ربه‌ده‌سه‌لاته واته خۆرایییه ، جۆری دووهه‌م سه‌ربه كه‌نیسه‌ی ئنگلانده كه تایبه‌ته واته مه‌سره‌فی قوتابیان له‌سه‌ر دایك و باوكه. وه‌جۆریكی تر هه‌ن كه منداله‌كان له‌وێ ده‌مێننه‌وه ئه‌ویش (بۆردین سكوڵ) ئه‌م جۆره وه‌ك كه‌مپێك وه‌هایه قوتابیه‌كان له رۆژی ده‌ست پێكردنی قۆناغی ناوه‌ندی له‌وێ ده‌مێننه‌وه‌تا ده‌گه‌نه قۆناغی زانكۆ قوتابیان به‌س له پشووه كاندا ده‌توانن سه‌ردانی ماڵه‌باوانیان بكه‌ن ئه‌م شیوه‌یه‌ش مه‌سره‌فی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر دایك و باوكه كه مه‌سره‌فیكی زۆرگرانه سالانه له ده‌ورووبه‌ری٢٥٠٠٠ پاوه‌ندی ئسترلینییه، ئه‌م جۆره خوێندنگه‌یه وابه‌سته‌نیه به سیسته‌می ده‌سه‌لاته‌وه هه‌روه‌ها مه‌نهه‌جی خویندنیشیان هاوشێوه‌ی قوتابخانه ئاساییه‌كان یان حكومیه‌كان نیه، وه به‌پێ قوتابخانه‌و ناوبانگی نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها له قوتابخانه تایبه‌ته‌كان وه له بۆردین سكوله‌كان ساڵانه به به‌شێكی كه‌م له قوتابیانه‌ی كه زۆر زیره‌كن به‌س به هۆی باری ئابووری ناتوانن بچن له‌وێ بخوێنن، سكۆڵه‌ر شیپیان پی ده‌درێت دوای تاقی كردنه‌وه‌ی تواناكنیان مه‌به‌ست له‌م سكۆله‌رشیپ ئه‌وه‌یه كه مه‌سره‌فی منداڵه‌كه هه‌رجه‌ند بێت مه‌كته‌به‌ك بۆی خه‌رج ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه توانایه‌كی ئاست به‌رزی هه‌یه .
بوونی قوتابخانه‌ی ناوندی كجان به‌جیا وه كوران به‌جیا ته‌نها له به‌ریتانیا هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ وولاتانی ڕۆژئاوا , كه ئه‌مه‌ش له روویه‌كه‌وه زۆر باشه هه‌ڵبژاردنی له‌به‌رده‌م كه‌سانی په‌ناهه‌نده ئاسان كردوه، وه هاوڵاتیه به‌ریتانیه‌كانیش زۆر به‌سوود برخشی ده‌زانن كه ئه‌توانن له به‌ینی تیكه‌ل و ته‌نها یه‌ك ڕه‌گه‌ز ناوه‌ندی بۆ منداڵه‌كانیان هه‌لبژاردن بكه‌ن پییان وه‌هایه كه ته‌نها ره‌گه‌زێك بێت باشتر ته‌كیز ده‌كه‌نه سه‌ر خوێندن تا مه‌شغوڵبن و كات به‌فیرۆبده‌ن به‌شتی ڵاوه‌كیه‌وه هه‌ر بۆیه‌ش ئاستی خوێندن له‌لای هه‌ردوو ره‌گه‌ز به مێ و نێر له ئاستێكی به‌رزه دایه كه خویندنگه‌كانیان جیایه به به‌راورد له‌گه‌ڵ خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی تیكه‌لاو.
هه‌ره‌ها جلوبه‌رگی قوتابیان هاوجۆره مانای هه‌ر خویندنگه‌یه‌و شێوازی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و یاسا‌و رێساكانی له قوتابخانه‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌وی تر ده‌گۆڕێت هه‌روه‌ك ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه خوێندمه‌وه بوه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجی ئیوه‌ی خوینه‌ری پێ ڕابكیشـم بۆخوێندنه‌وه‌ی ئه‌ویش هه‌واڵی بردنه‌وه‌ی هێزی كچان داوی هه‌ولی زور به‌درێژایی ١٤٠سال قوتابیانی ئه‌و خویندنگه‌یه هه‌وڵیان دا بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پانتۆڵ له‌پی بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خویندنگه‌كه‌یان یاسا و رێسای ئاینی هه‌یه مانای كه كچان به‌س بۆیان هه‌یه ته‌نوره له‌به‌ر بكه‌ن كورتی و درێژی له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌وه دیاری كراوه. هێنانه دی ئه‌و خه‌ونه زۆر ئاسته‌م بوو جیل له‌دوای جیل هه‌وڵی پیاچوونه‌وه‌ی ئه‌و بریاره‌یان ده‌كرد سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌ئه‌هێنا تا ئه‌م ساڵ به هێزی كجان كه گرووپێكن هه‌ر له هه‌وڵدابوون ساڵ له‌دوای ساڵ كۆششی زۆریانكرد تا بڕیاریان گۆڕی به به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌یان به‌س به هه‌وڵووجانیان توانیان كه یاساكه بگۆرن. بوونه یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی ئاینی كه كجه‌كانیان بتوانن پانتۆڵ له پێ بكه‌ن له مێژووی خوێندنی وولاتی به‌ریتانیا و شاری له‌نده‌ن، یه‌كێك له قوتابیه‌كان كه ته‌مه‌نی ١٥ سالان بوو هه‌روه‌ها یه‌كیك بووه له ئه‌و قوتابیانه‌ی كه له ساڵی ٢٠٠٨ شه‌ڕ بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ده‌كات به‌م شێوه‌یه “من شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی كه توانیمان ئه‌م شه‌ڕه‌ببه‌ینه‌وه یاساكه بگۆڕین بۆ خۆمان و بۆ جیله‌كانی داهاتووی قوتابخانه ناوه‌ندیه‌كانی كجان له داهاتوودا”، له‌م میانه‌یه‌شدا به‌رێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كه ووتی كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كجانی خویندنگه‌كه” سه‌ده‌یه‌كه” ئه‌م داوایه‌یان هه‌بوو له كۆتادا سه‌ركه‌وتووبوون، له دووشه‌مه‌وه كه بڕیاری قوتابخانه‌كه گۆڕا ژماره‌ی زیاتر له ٤٠٠ قوتابی ته‌نوه‌ركه‌یان گۆڕی به پانتۆڵ وه له دوكانی تایبه‌ت به فرۆشتنی جل و به‌رگی خوێندنگه‌كان له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا پانتۆڵیان نه‌ما هه‌مووی فرۆشرا. مامۆستا یه‌كی قوتابخانه‌كه به‌م هه‌وڵه‌ی كجانی قوتابخانه‌كه‌ی سه‌رسام بوو ووتی ” جیی ڕێز لێگرتنن چونكه توانیان كلتورێكی كۆن له خوێندنگه‌كه‌مان بگۆڕن، ئه‌و هه‌وله بێ ووچانه‌یان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته زۆر خه‌همه‌ت بوو به‌ڵام به‌ده‌ستیان هێنا دوای ١٤٠ ساڵ. شایه‌نی سه‌رفرازی ئه‌م جیله‌ن كه له‌م ڕووه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه مرۆڤ له‌گه‌ل كات و ڕۆژدا شته‌كانی كۆن به هه‌وڵی جدی ده‌گۆڕێت”
شایه‌نی باسه كه له‌مێژوو دا ئه‌مه یه‌كه‌م قوتابخانه‌یه كه ئاینی بێت و كچانی پانتۆڵ له‌به‌ر بكه‌ن ئه‌ویش، قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی سه‌نت مێری كاپۆلیك بووكه كه‌وتوه‌ته باشووری ڕۆژئاوای شاری له‌نده‌ن له ناوچه‌ی كرۆیدن .
سه‌رچاوه له ڕۆژنامه‌ی ئیڤنین ستاندارتی ٨/٢/٢٠١٠ وه‌رگیراوه
- Latest Posts by
-
گەشاوە جاف: کاتێك منداڵەهەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك).
- -
گه‌شاوه جاف : لاسه‌نگی به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ، نموونه کوردسات .
- -
گه‌شاوه جاف : بۆ ئه‌وه‌ی ناهه‌مواریه‌كانی شهر له كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌هێڵین ده‌بێت سه‌ر تاسه‌ر په‌یره‌و و پرۆگرامی په‌روه‌رده بگۆردرێت .
- All Posts