Wrya-Abduxalq

وریا عەبدولخالق : مەملەکەتەکەى ئەحۆل .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئیبن مەحمودى بێ تاقەت لە کتێبى ( تەڕەماشنامە) دا دەڵێت :
ساڵێکیان گرانى ڕووى کردە مەملەکەتەکەى ئەحۆل و سەرەى ئاڵفى گوێ درێژەکان گەیشتە ئاواییەکەى ئەوبەر, ئەفرادى مەملەکەت بە فەلاکەت چوون و دزى هەموو قوژبنێکى مەملەکەتى گرتەوە , ئیتر سەدرى ئەعزەم و وەزیرى مالیە ئیعلانیان کرد ئەشیا نەماوە لە وڵاتا بەکەڵکى دزین بێت و هەمووى دزراوە و مەملەکەت بەتاڵ و حەتاڵە , لەوعانەیا سەندیکاى دزەکانى مەملەکەت بەسڕى تەعمیمێکى بۆ ئەندامان و لایەنگرانى خۆى ناردە خوارى خوارەوە و تێیدا بەیان کراوە بەسەبەبى ئەم زروفە مەعیشیە سەعبە کە ئەشیا لە مەملەکەتدا نەماوە سەندیکا قەرارى داوە کە زیندوەکان ئەشیایان نەماوە بۆ دزین بە ناچارى تەشریف بەرنە قەبرسانەکان و کفنى مردووەکان بدزن .ئیتر مەعیشەت کەوتە قەبرسانەکانەوە ئەنواع و ئەشکاڵ شەریکات و مەقاول و قاچاغچى لەئەترافى قەبرسانەکان پەیا بوون , دواى فەترەیەک ئیخبار بڵاو بوەوە کە بەعزی جەماعەتى تازە پەیا بوون . بەوەوە ناوەستن کفنى مردووەکان بدزن لەگەڵ دزینەکەیا تەعداى جنسى لە مردووەکان ئەکەن , ئیتر خەڵک تەحەموولى نەماو هەموو شەعب بەرەو مەقامى ئەحۆل تاقە فەیلەسوفى مەنتیقە بەڕێکەوتن و داوایان لە ئەحۆل کرد خیتابێ لەسەر وەزعەکە بدات , بەس حەیف ئەحۆل لەو عانەیا خەوتبوو کە خەبەریان کردەوە تاقەتى خیتابی نەبوو تەنها یەک کۆمێتى ووت و فەرمووى ((سەد ڕەحمەت لە کفن دز))

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت