ئازاد حەمدی : لێم ئەپرسیت .
لێم ئەپرسیت
بێتاقەت نەبوویت
هەمیشە تەنهایت
چاووت کز کردووە بەرەو ئاسۆ
لە پانتایی دەریای شینی بەرین
لەدوور ئە ڕووانی
تێرت نەخوارد
ئەم هەموو خەیاڵ و تەنهاییە نەبڕایەوە
نا نا گیانە ئەی نازانیت
تامەزرۆی بینینی ، هەردوو دەریایەکەتە
منی نوقم و سەرگەردان و وێڵکردووە
پەناو هانام بۆ :
خەیاڵ و تەنهایی بردووە
Latest posts by ئازاد حەمدی (see all)
- کاوسین بابەکر: بازرگان باسەرۆکیش بێ، شتەکان وەک کاڵا دەبینێ! - 2018-12-28
- ئازاد حەمدی: بۆ حسەین ئەگرین یان بۆ هەریسەکە؟ - 2018-12-28
- ئازاد حەمدی: هونەرمەندی بە هەڵوێست قادر ئەحمەد دیلان. - 2018-12-03