یاساکان بگۆڕن من هیچم ناوێت .
ئا ـ هەورامان عەلی
زۆرن ئەوانەی بێتاوانن و بەهۆیی خراپی یاساکان و خراپی لێکۆڵینەوە و سیستەمی دادوەریەوە ، ژیانیان لە کونجی زینداندا بەسەر دەبەن . ” کوامی ئاجامو ” تەمەنی تەنیا ١٧ بەهار بوو ، کاتێك بە تاوانی کوشتن ، دادوەر سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاند . دوای تێپەربونی چل ساڵ ، کاتێك تەمەنی گەشتە ٥٧ ساڵ دادگا بۆیی دەرکەوت ، ئەو بێتاوانە ! لە ڕۆژی ٩ کانونی یەکەمی ٢٠١٤ دا ، دادگا بەفەرمی بریاری بێتاوان بونی ڕاگەیاند . دادوەر ” ڕیتشارد بیکار ” دوای ڕاگەیاندنی بڕیارەکە ڕویکردە کوامی :
_ بەڕێز کوامی داوای چ قەرەبویەك دەکەیت لەبەرامبە سزایەکی هەڵە کە بویە مایەی چل ساڵ زیندانیکردنت ؟!
کوامی لەکاتێكدا بۆ تەمەنی بە هەدەرچووی ، فرمێسك بە چاوەکانیدا دەهاتە خوارێ ، هەموو ئامادەبوانی توشی سەرسوڕمانکرد . ئەو ڕویکردە دادوەر و وتی :
_ تەنیا داواکاریم ئەوەیە ، ئەو یاسایانە بگۆڕن کە دەبنە مایەی هەڵەی لەو بابەتە و ژیانی مرۆڤ وێران دەکەن !
دوای ئەو هەڵوێستە جوانە ، دادوەرەکان وەك ڕێزلێنانێك لە گەورەیی ئەو پیاوە ، لەسەر کورسیەکانیان هەڵسان و بە گەرمی باوەشیان بە کوامی دا کرد .
ڕۆژی دواتر فەرمان لە کۆشکی سپیەوە دەرچوو ، کە دەبێت چاو بە یاساکانی لێکۆڵینەوەی تاوان و ئەو بەندە یاسایانەدا بخشێننەوە کە کۆمی پێ تاوانبار کرا .
دوای هەفتەیەك لە ئازادبونی ، باراك ئۆباما بەخێزانی سەردانی کرد و بەناوی یاسا و سەرۆکایەتی ولاتەوە ، داوای لێبوردنی لێکرد! خوانی ئەو ئێوارەیەش ، خانمی یەکەمی ولات میشێڵ ئۆباما ئامادەیکرد و پێکەوە نانی ئێوارەیان خوارد و ئەو شەوەیان گوزەران .
من دەزانم یاساکانی بەرێوەبردنی کۆمەڵگە لە جیهانی ئەمڕۆدا پرن لە ڕەوایدان بە تاوان ، بەڵام ڕوداوێکی لەم جۆرە تروسکەی ئومێد بۆ ئەوانە دەگێڕێتەوە کە بە ناڕەوا گیرۆدەی زیندان و دەسەلاتە ناداپەروەرەکانن .
- هەورامان عەلێ: وانهیهکی مێژوویی. حکایەتی وێنەیەك. - 2019-08-22
- هەورامان عەلی: با لە یادیان نەکەین! - 2017-07-20
- هەورامان عەلی: یەنیچری Janissaries، سەبیحە بە نمونە! - 2017-01-29