Daesh-1

خەبات جەزا : دوای داعش چی و چۆن … بۆ مێژوو ..

پرسیارێکه‌ له‌ ناخمدا چه‌ند مانگێکه‌ دێتو ده‌چێت دوای شه‌ڕی داعش چی ڕوده‌دات و چۆن له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی ناوه‌ند له‌ به‌غدا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین یاخود ئه‌وان چۆن له‌گه‌ڵ ئێمه‌ هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن و کاردانه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنمان به‌سه‌ر داعشا چۆن ده‌بێ …؟؟ یه‌کێک له‌و پرسیاره‌ گرنگه‌ ستراتیجیانه‌ی سه‌ر هه‌ڵ ده‌ده‌ن له‌م بواره‌دا و به‌ ڕاشکاوی پێویسته‌ له‌ خۆمانی بکه‌ین به‌تایبه‌تی به‌رپرسانی هه‌رێم و سه‌رکرده‌کان …

ئه‌گه‌ر داعش خاوه‌نی دوو فڕۆکه‌ی جه‌نگی بوایه‌ دۆخی ئیستامان چۆن ده‌بوو ؟؟ یان دوای سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا ئه‌توانین به‌ره‌نگاری هێزی ئاسمانی به‌غدا ببینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست درێژیان کردینه‌ سه‌ر به‌هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌ کوردستانێکان بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و داوای پاشه‌کشێی هێزی پێشمه‌رگه‌مان لێ بکه‌ن دوای ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی ڕشتومانه‌ له‌ پێناویدا ..؟؟

له‌ وه‌ڵامدا بێگومان ئه‌گه‌ر داعش فڕۆکه‌ی ببوایه‌ کاریگه‌ریه‌کی زۆری ده‌بوو له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیان گه‌ر به‌رپرسانی به‌غداش فڕۆکه‌ و هێزی ئاسمانی به‌کار بێنن دژمان ئه‌وا زیان و کاریگه‌ریه‌کی زۆرتری ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی هه‌رێم وبواره‌کانی له‌و بوارانه‌ش به‌ کورتی …

بواری کۆمه‌ڵایه‌تی :- ژیانی هه‌موو کوردستانیان ئه‌هه‌ژان و په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هاووڵاتیانیان ئه‌پچڕاند و هه‌زاره‌ها خه‌ڵکی بی گوناح ئه‌کوژران و هه‌موو ماڵێک پرسه‌ی شه‌هیدی تێدا ده‌بوو زۆربه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ بیانیه‌کان و خێزانی به‌رپرسه‌کان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵئه‌هاتن و هه‌ژاره‌کانیش ئه‌مانه‌وه‌ بۆ کوڵاندن له‌ مه‌نجه‌ڵه‌که‌ی ئه‌و بێ مێشکانه‌ و به‌ بێ به‌زه‌ی سه‌رده‌بڕدران … هه‌مان کاریگه‌ری و زیاتریش ده‌بێت ئه‌گه‌ر فرۆکه‌کانی به‌غدا هێرش بکه‌نه‌ سه‌رمان …

بواری سه‌ربازی :- بۆردومانی ڤیه‌لاکانی به‌رپرسه‌کانیان ئه‌کرد… ئه‌وساکه‌ش شورا به‌رزه‌کان که‌ بنیاتیان ناوه‌ به‌ ملیۆنه‌ها دۆلار بۆ پارێزگاری له‌ خۆیان و سامان و کورسێکانیان به‌که‌ڵکیان نه‌ده‌هات و له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆیان ئه‌هاتن و ماڵیان وێران ئه‌کردن ..!! هه‌روه‌ها دۆخی به‌ره‌کانی جه‌نگیان ئه‌وروژان و وره‌ی هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه‌یان دائه‌به‌زان و هه‌موو شوێنه‌ هه‌ستیاره‌کانی وڵاتیان ئه‌پێکا و له‌ مۆڵگه‌ سه‌ربازیه‌کانیان ئه‌داو کوشتارێکی زۆریان لێ ده‌کوشتین و بۆردومانی به‌ره‌کانی جه‌نگ و لێدانی چه‌که‌قورسه‌کانی هه‌رێم و په‌رشو بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزه‌کان و پچڕاندنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هێزه‌کانمان به‌ وێرانکردنی گرێکانی په‌یوه‌ندی سه‌ربازی نێوان سه‌رکرده‌کان و به‌ره‌کانی جه‌نگ و داگیرکردنی زه‌وی کوردستان …

ئه‌م دۆخه‌ش زه‌مینه‌ سازی ده‌کرد بۆ سه‌رهه‌ڵدانی خاینه‌کان و داعشه‌کانی ناو کوردستان چونکی ئه‌و بارودۆخه‌یان ئه‌قواسته‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و ده‌که‌وتنه‌ ماڵ وێرانکردنی لانه‌ی کورد له‌ ناوه‌وه‌ هه‌ر وه‌ک جاشه‌کانی سه‌دام … له‌مانه‌ش هه‌ستیار تر ئه‌وه‌یه‌ هیچ حسابێک بۆ بارو دۆخی ناوخۆی کوردستان نه‌کراوه‌ چونکی به‌ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئاسمانا له‌ لایه‌ن هه‌رچی دوژمنێکه‌وه‌ و بونی ملیۆن و نیوێک له‌ عه‌ره‌به‌ ئاواره‌کان مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی ناوخۆمان چونکی له‌کاتی لاواز بونی باری سه‌ربازیمان ئه‌مانه‌ ئه‌بنه‌ باشترین پشتو په‌نا بۆ دوژمنه‌کانمان بۆ ئیستاو بۆ دوای شه‌ڕی داعش و چونکی ئه‌وان خاوه‌نی هه‌موو زانیاریه‌کی وردن له‌سه‌ر خه‌ڵک و شوێنه‌ هه‌ستیاره‌کان به‌ هۆی ژیانیان له‌ هه‌موو ناوچه‌ جیاوازه‌کانی کوردستان .. به‌رامبه‌ر به‌و ژماره‌ زۆره‌ش ئیستا 50 کورد نه‌ماوه‌ له‌ به‌غدا هه‌تا مشوری دۆسیه‌ی کورد بخوات وه‌ک هاووڵاتیان نه‌ک به‌رپرسان .. بواری سیاسی :- وه‌ک دیاره‌ ئه‌مڕۆ بواری سیاسی و دۆخی ناوچه‌که‌ له‌ سودو قازانجی کورد نییه‌ چونکی زلهێزه‌کان ئیشیان به‌ دوژمنه‌کانمان زیاتره‌ وه‌ک له‌ کورد بۆیه‌ هیچ کاتێک ئه‌وان پاڵپشت نه‌بون و نابن بۆمان و پێویسته‌ پشت ته‌نها به‌ خۆمان ببه‌ستین نه‌ک به‌ئه‌ملاو ئه‌ولا…!! و یه‌ک ڕیزی و برایه‌تی و ته‌بایی به‌رقه‌رارکه‌ین و ده‌ستورێک داڕێژین مۆدرن و هه‌موو لایه‌نه‌سیاسێکان له‌سه‌ری کۆ ده‌نگ بن و ده‌وڵه‌تی یاسا و ده‌سا وده‌ستی ده‌سه‌ڵات به‌رقه‌رارکه‌ین و مرۆڤه‌ شیاوه‌کان له‌ شوێنه‌ پێویسته‌‌کانا دابنێین ….

به‌کورتی هه‌رێمێکی دیموکراسی لیبرالی دامه‌زرێنین ئه‌وسا قه‌باره‌ی سیاسیمان ده‌بێ و وڵاتانی پێشکه‌وتوی دونیا پاڵپشتمان ده‌بن به‌ڵام ئه‌مڕۆ و به‌م بارو دۆخه‌مانه‌وه‌ نه‌خێر که‌سمان له‌گه‌ڵ نییه‌ و نابێ به‌ دوو فڕۆکه‌ کاری سه‌د ساڵمان ئه‌که‌ن به‌ ژێر گڵا …

بواری ئابوری :- بۆردومان کردنی هه‌ر وڵاتێک ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری ئابوری ده‌بێ به‌ ڕاکردنی هه‌موو وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان و ڕاوه‌ستاندنی هاورده‌ی کاڵاکان و فرۆشتنی به‌روبومی وڵات به‌ده‌ره‌وه‌ و وێرانکردنی فرۆکه‌خانه‌کان و کارگه‌ پیشه‌سازێکان و دابه‌زینی ئاستو نرخی دراو و بڵاوبونه‌وه‌ی برسێتی و نه‌خۆشی و زۆر شتی تریش … دوای ئه‌م کورته‌ باسانه‌ی بواره‌سه‌ره‌کیه‌کانی ژیان به‌ له‌ده‌ست دانی ئاسمان که‌ گرنگیه‌کی زۆر زۆر مه‌ترسیداری هه‌یه‌ بۆیه‌ :–

(( پێویسته‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ سه‌رکردایه‌تی کورد بیر له‌ فڕۆکه‌کانی (( به‌غداد )) بکاته‌وه‌ دوای شه‌ڕی داعش و هێزێکی تۆکمه‌ی پڕ چه‌کی دژ به‌ هێزه‌کانی ئاسمان به‌ شێوه‌یه‌کی زانستی پێشکه‌وتو بنیات بنێ بۆ به‌رگری کردن له‌ ئاسمانی کوردستان )) و هه‌وڵ بدات به‌ پێی ڕێژه‌ی 17% فڕۆکه‌وانی گه‌نجی کورد بسه‌پێنێ به‌سه‌ر هێزی ئاسمانی عیراقدا بۆ ڕۆژی پێویست .. ئه‌وه‌ش ڕه‌چاوکه‌ین که‌ فڕۆکه‌ی ئیستا به‌ بڕنه‌و و بیکه‌یسی و دۆشکه‌ ناخرێته‌ خواره‌وه‌ ..!!! با به‌و مێشکه‌ی شه‌سته‌کان بیر نه‌که‌ینه‌وه ڕێو شوێنی گونجاوی بۆ دابنێین له‌ڕێگه‌ی پسپۆڕه‌کانی به‌رگری ئاسمانه‌وه‌ …‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش هیچ ڕێگرێک و به‌رگریکارێک نییه‌ له‌ ئه‌گه‌ری داپڵۆسینمان دوای شه‌ره‌کانی داعش له‌ لایه‌ن ئه‌و بێ مێشکانه‌وه‌ و هۆکاره‌کانیش زۆرن بۆ لێدانمان له‌ ژێر هه‌رچ پاساوێکدا که‌ هه‌میشه‌ له‌ پاکه‌تا هه‌یانه‌و له‌به‌رده‌ستیانایه‌ و هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌کانی به‌غداش له‌ بڕیاره‌کانیانا ئازاد نین و چه‌ندین گه‌وره‌یان هه‌یه‌ بۆیه‌ زۆر مه‌ترسیدارن و خاوه‌نی په‌یمان و ته‌نانه‌ت قسه‌ی نوسراوی خۆشیان نین لێشمان دیون له‌مه‌و پێش …