خەبات جەزا : بەردێک بۆ دوو چۆلەکە و نائومێدی .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە ناوەندی ململانێی پارتە سیاسێکانی عیراق وسەرۆک وەزیران و مەرجەعیەتی نەجەف و دیموکراسیەت و دروستکردنی حکومەتی تێکنۆقڕات وەک سەرەتا وام بە پێویست زانی پێناسەیەکی وشەی تێکنۆقرات بکەم …. کە لە دوو بڕگە پێک هاتووە تێکنۆ بەمانای ( هونەری ) , ( لێزانی وردەکار ) کڕاتس … یش بە مانای ( دەسەڵات ) یان ( بەڕێوەبردن ) بەکۆ ماناکەی دەسەڵاتی لێزانەکان یان حکومەتی هونەری وردەکاری زاناکانی خاوەن بڕوا نامەو ئەزمون هەرکەس لە بواری خۆی لە پێناسەکەشدا مەرج نییە سەر بە حیزب بن ئەو کەسایەتیانە وەک پێشنیارێک بۆ ڕاگرتنی باڵانسی دیموکراسیەت و مافی هەڵبژاردنی خەڵکی بۆ پارتەکان لەگەڵ خەڵکە پڕۆفێشناڵەکانی ناویان هاتووە لە لیستەکەی عەبادی بەم جۆرە نەبێت کە تەنها سەرۆک وەزیران ناو پێشکەش بە پەڕلەمان بکات بۆ وەزارەتە تێکنۆقراتەکان چونکی مەحاڵە دەنگ بەو کەسایەتیانە بدرێت لە پەڕلەمانێکی حیزبی هەڵبژێردراو …. هەروەها پێشێل کردنی هەڵبژاردن ودیموکراسیەتە … بەڵکو هەر پارتێک لە لای خۆیەوە باشترین و پڕۆفشناڵترین کاندید پێشکەش بە سەرۆک وەزیران بکات هەتا دوو نیشانەی مافی هەڵبژاردن و تێکنۆقڕات بپێکێت لە دروستکردنی وەزارەتدا بەم کارەش بە بەردێ دوو چۆلەکە دەپێکێت . بەڵام دواجار ئەم کارەش کەلێنی تێ دەکەوێت و شکست دێنێ لەبەر ئەم هۆکارانە : 

یەکەم ـ هەر کاندیدێک لە پۆستەکەیدا هەرچەندە لێزان بێت دەبێت بە خواستی حیزبەکەی فەرمان دەرکات و سیاسەتی وەزارەتەکەی بەرێت بەڕێوە چونکی حیزب خێری ئەو شوێنەی پێ کردووەو دەبێت خۆی بە قەرزداری بزانێت .
دوهەم ـ هەموو گەندەڵی و سەرپێچی کردنێکی کاندیدەکە ( وەزیرەکە ) پشتگیری لێ دەکرێت لە حیزبەکەیەوە چونکی ئەگەر وانەبێت ئەبێ بە لەکەیەکی ڕەش بۆ حیزبی هەڵبژاردەی و بێگومان لە کێکەکەی لێی دەخوات بەشی حیزبەکەی ئەبێ لێ بدات و نانی حیزب دەبڕدرێت ئەگەر پشتی نەگرێت .
سێهەم ـ لەم جۆرە پێکهاتەیەدا وەزیری تازە ناتوانێت دۆسێی گەندەڵی وەزیرەکانی پێش خۆی ڕادەستی نەزاهەو دادگاکان ودەزگاکانی ڕاگەیاندن بکات چونکی وەزیرەکەی پێش خۆی لە هەمان حیزبی خۆیەتی .. بەڵام ئەمە چار دەکرێت بە جێ گۆڕکێی وەزیرەتازەکان بۆ وەزارەتی جیاواز لە وەزیری پێشوی هەمان حیزب .
دواجار ئەم ململانێیەی تێکنۆقرات و دیموکراسیەت کاتێک سەردەگرێت کە سەرۆک وەزیران خاوەنی زۆرینەی کورسێکانی پەڕلەمان بێت هەتا بتوانێت دەنگی پێویست دابین بکات بۆ ناوە تێکنۆقراتەکانی ئەمیش ئاستەمە لەم گێژاوەی ئیستای عیراقدا ..
دیسانەوە کێشەی پێکهاتەکانی گەلانی عیراق لە کوردو عەرەب و تورک و کەمایەتیەکان و ئاین و مەزهەبی جیاجیا و تەنانەت مافی ژنان دۆخەکەو کارەکە ئاڵۆزتردەکات لە سەرۆک وەزیران چونکی ڕاگرتنی ئەم دۆخە بەو مەرجانەی ڕەوتی سەدر و مەرجەعیەت و حیزب و پێکهاتەکانی تر مەحاڵەو دواییەکەی نا ئومێدییە هەرچیش دەکرێت ئەمڕۆ پینەیە وچارەسەری بنەڕەتی تیا بە دی ناکرێت .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت