دکتۆر کەمال میراودەلی : قورئان و بەکارهێنانی عەقڵ .

خوێندنەوەی قورئان بە قورئان

بەشی دەیەم

لە قورئاندا ٤٨ جار کردارەکانی عەقلاندن بە شێوەی عقلوه ، تعقلون ، يعقلون ، نعقل ، ويعقلها  بەکارهاتووە.

لە خوارەوە هەموو ئایەتەکان دێنینەوەو مانای وشەیی ئایەتەکان بە کوردیی دەنووسین و دوایی هەولی لێکدانەوەی هەندێکیان دەدەین . لە تێگەیشتنی تەواوی هەر ئایەتێک بە گومان بووبم پەنام بۆ تەفسیرە ستانداردە عەرەبییەکان بردووەو دەقی لێکدانەوەکانم نووسیوە .

من لەم بەشەدا تەنیا مانای وشەیی بێ تەفسیرو لێکدانەوە دەنووسم ، بۆیە هەر شتێکم بۆ روونکردنەوەو داڕشتنەکە زیاد کردبێت خستوومەتە نێوان دوو کەوانەی وەستاوەوە وەک ئەمە : [ مانای زیادە بۆ روونکردنەوە ] . نەک وەک موفەسسیرە عەرەبییەکان کە هەر یەکە بە ئارەزۆی خۆی دەیان ماناو لێکدانەوە بۆ وشەکان زیاد دەکەن .

وەک لە سەرەتاوە ئاماژەم کرد زۆربەی ئایاتی قورئان پەیامی پاش- رووداوین واتە بۆ ڕێنمایی رووداو کێشەو جەدەل و بابەتی دنیایی هاتوونە خوار بەم پێیە ئایاتەکان مێژوویین و زۆریان بە بێ زانینی [ ئەسبابی نزول ] ئەستەمە ماناو مەبەست و موناسەبەتی میژوویی ڕاستەقینەی ئایەتەکان بزاندرێ .

 لە بەر گرنگی بەکارهێنانەکانی کردارەکانی عەقڵاندن لە قورئانداو لە بەر ئەوەی هەندێ لە کردارەکان تەنیا لە چوارچێوەی کۆئاخن [ کۆنتێکست ، سیاق ] ی ئایەتەکانی پێشتردا مانای تەواو دەدەن هەندی جار ئەو ئایەتانەشمان بە تەواوەتی هێناونەوەو ماناکانمان لێک داونەوە .

بۆخوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ خوێندنەوەی قورئان بە قورئان – بەشی دەیەم

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies