دکتۆر کەمال میراودەلی : هەڵبژاردنی تورکیا شەڕە لەسەر دەستوورو هەولی گۆڕینی .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئەم باسە کە بەشێکە لە کتێبێکم دەربارەی دەستوورو دەستوورە جیهانییەکان بە بۆنەی هەلبژاردنەکانی تورکیا و هەلدانەوەی سەدجارەی فشەی .

دەستوور لە گەندەڵخانەی باشووردا بڵاو دەکەمەوە 

٢١. دەستووری نوێی تورکیای ١٩٢٠ : قانوونی دەستووریی
لە سەردەمی عوسمانییدا کاری پەرلەمانی تا رادەیەک تەنیا بریتی بوو لە دابەزینی دەسەلات لە حاکمەوە بۆ پرۆسەی یاسادانان بە بێ نوێنەرایەتی هەلبژێردراوی خەلک . بەلام بە دروستکردنی [ ئەنجومەنی مەزنی نەتەوەیی [ پەرلەمانی نەتەوەیی ] تورکی کە لە لایەن کەمال ئەتاتورکەوە دروست کراو لە ٢٣ ی نیسانی ١٩٢٠ دا یەکەم کۆبوونەوەی کرد ، هەنگاوێکی گەورە بەرەو دامەزراندنی دەزگای سەروەریی دەسستووریی نەتەوەیی نرا و هەموو دەسەلاتەکان دران بە پەرلەمان .
دەستووری ٢٠ ی کانوونی دووەمی سالی ١٩٢١ پێی دەوترا [ قانوونی دەستووریی ] و بە بەروارد لەگەڵ دەستووریی سیستمی قانوونیی عوسمانلی چەمکێکی تازەی گرتبووە خۆی . بە پێی ئەم چەمکە دەستوورییە دەسەلاتی یاسادانان درا بوو بە پەرلەمان بەلام دەسەلاتی جێبەجێکردن ( تەنفیزی ) تەنیا درا بوو بە ( ئەنجومەنیكی تەنفیزیی ) کە دەبێ بە دەنگدانی زۆربەی ئەندامانی پەرلەمان هەڵبژێردڕێت . بە پێی ئەم [ قانوونە دەستووریی ] یە . جیاوازییەکانی راوبۆچوون و ناکۆکییەکان دەبێت لە ناو پەرلەماندا چارەسەر بکرێن . هەروەها گۆڕینی وەزیرەکان لە سەلاحییاتی پەرلەمانە . ناوی حکومەتی تورکی لە سەردەمی شەری جیهانیی یەکەمدا بە ناوی ‘ حکومەتی ئەنجومەنی نەتەوەیی مەزن ‘ ەوە بوو . ناوی سوپای تورکیش ‘ سوپای ئەنجومەنی نەتەوەیی مەزن ‘ بوو . لە لایەکی ترەوە ئەنجومەنی تەنفیزی ئەو دەسەلاتەی درابوویە پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە یان بریاری هەلبژاردنی نوێ بۆ پەرلەمان بدات . سەرۆکی حکومەت لەو سیستمەدا نەبوو . بەلام لە ٢٩ ی ئۆکتۆبەری ١٩٢٣ دا پەرلەمان بریاێکی قبوڵ کرد کە شێوەی حوکم کۆماریی بێت و سەرۆکی کۆمار دەبێت بۆ ماوەی یەک تێرم لە ناو ئەندامانی ئەنجومەنی نەتەوەیی ( پەرلەمان ) هەڵببژێردرێت . بە پێی یاسا ، سەرۆکی کۆمار سەرۆکی حکومەت لە ئەندمانی پەرلەمان دیاری دەکات . هەروەها سەرۆکی حکومەت لە لای خۆیەوە ئەندامانی کابینەکەی لە ئەندامانی پەرلەمان هەڵدەبژێرێت ، بەلام دەبێ سەرۆکی کۆمار هەموو پێکهاتەکەی کابینە ، بە سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانەوە ، پێشکەشی پەرلەمان بکات تا دەنگی لە سەر بدەن و رازیبوونی لە سەر دەرببڕن .
٢٢. چاکسازییە رادیکالییەکانی کەمال ئەتاتورک و دەستووریی کەمال ئەتاتورکی ساڵی ١٩٢٤
لە ساڵی ١٩٢٢ دا کەمال ئەتاتورک سەڵتەنەتی عوسمانی هەڵوەشاندەوە .
لە ساڵی ١٩٢٣ دا توانی لە ئەنجامی سەرکەوتنە سەربازیی و دیپلۆماسییەکانیدا پەیمانی سیڤەری ١٩٢٠ هەڵبوەشێنیتەوەو پەیمانی لۆزان بە دەولەتانی رۆژاوایی مۆر بکات کە زامنی دروستبوونی دەولەتی تورکیای نوێی لە [ ٢٤ ی تەمووزدا ] کرد و ئەنقەرەی وەک پایتەختی ئەو دەولەتە راگەیاند .
لە ساڵی ١٩٢٤ دا خەلافەتی هەڵوەشاندەوەو هەموو مەدرەسەو مەکتەبە دینییەکانی قەدەغە کردن و شەریعەت [ قانوونی ئیسلامی ] لابرد . و دەستوورێکی نوێی بۆ تورکیا دانا .
دستووری سالی ١٩٢٤ بەردەوامیی حکومەتی پەرلەمانیی سەلماندەوە . هەردوو دەسەلاتی یاسادانان و جێبەجێکردن بۆ پەرلەمان دەگەڕانەوە . لە کاتێکدا پەرلەمان مافی ئەوەی هەبوو چاودێری حکومەت بکاو گەر پێویست بکات بیڕوخێنێت ، نە سەرۆک کۆمار نە حکومەت مافی حەلکردنی پەرلەمانیان نەبوو . لەم دەستوورەدا دەسەلاتی تەنفیزیی و دەسەلاتی دادوەریی بە روونیی جیاکراونەوە . هەروەها پرینسیپی بەرپرسیاری بەکۆمەڵی ئەنجومەنی وەزیران بەرامبەرپەرلەمان و چەمکی نەبوونی لایەنگیریی سیاسیی لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە لەو دەستوورەدا بڕیار دراون . لە ساڵی ١٩٣٧ دا ئەم دەستوورە هەموار کرایەوەو شەش پرینسیپەکانی کەمالیزمی حیزبی گەلی کۆماریی : کۆماریزم ، ناسیۆنالیزم ، میللەتگەریی ، دەولەتگەریی ، سیکیولاریزم ، وریفۆرمیزم خرانە ناو دەستوورەوە وەک ناسنامەی دەولەتی تورکیی .
لە رووی ناوەرۆکی سیاسییەوە ، دەستووری کەمال ئەتاتورک دەستوورێکی عەلمانی نەتەوەپەرستی شۆڤێنی و ئایدیۆلۆجی بوو . دوا بەدوای ئەوە مافە نەتەوەییەکانی کورد و نەتەوەکانی ترو تەنانەت مافی خۆناساندنیان وەک کورد یان غەیرە تورک لێسەندرا و تێڕۆرو ستەمگەریی و چەوساندنەوە تاوان بوونە ئامرازی جێبەجێکردنی ئەم نەخشەیەی دەولەتی ئایدیۆلۆجی ئەتاتورکیی .
ئەتاتورک کۆڕە دەروێشییەکان و کلاوی دینیی ( فاس) ی قەدەغەکردو داوای کرد ژنان سەرپۆش و حیجاب نەپۆشن . لە جیاتی رۆژمێری ئیسلامیی ( هیجریی ) رۆژمێریی غەربیی دانا و هەموو یاساکانی ئەحوالی شەخسیی و کاسبیی و بازرگانی لە سەر مۆدێلی یاساکانی ئەوروپایی دانا . بە پێی یاسای ئەحوالی مەەدنیی نوێ فرەژنی و تەلاقی پێڕازینەبوونی ئیسلامیی[ تەلاقی سێبەسێ ] ی نەهێشت و مارەیی لە ئۆفیسی مەدەنییدا کرد بە یاسا . لە سالی ١٩٢٨ دا ئەلفوبای عەرەبیی ئیسلامیی قەدەغە کردو ئەلفوبای لاتینی بۆ خوێندن و نووسین و بلاوکردنەوە خستە جێی و بوونی ئیسلامی وەک دینی رەسمی لابردو دەوڵەتی تورکی وەک دەولەتێکی عەلمانیی ناساند . لە سالی ١٩٣٣ دا بانگدان و خوێندنی قورئانی بە عەرەبی قەدەغەکردو دەبوو بە زمانی تورکی بوترێن . لە سالی ١٩٣٤ دا مافی دەنگدانی بە ژنان داو لەگەڵ مافی وەرگرتنی پۆست لە حکومەت و دەزگاکانیدا . هەروەها یاسای بەکار‌هێنانی سەرناوی لە جیاتی ناوی بابوباپیران سەپاند ، بەم جۆرە خۆی بوو بە کەمال ئەتاتورک و عیسمەت پاشا بوو عیسمەت ئینۆنۆ . لە ساڵی ١٩٣٥ دا لە جیاتی رۆژی جومعەی ئیسلامی رۆژی یەکشەممەی کردە رۆژی پشووی هەفتە و دەوری دەوڵەتی لە بەرێوەبردنی ئابووریدا خستە ناودەستوورەوە . هەموو ئەم چاکسازیی و گۆرانانە لە لایەن پەرلەمانی تورکییەوە کران بە یاسا یان بەشێک لە دەستوور .
گەرچی دەستووری تورکی ١٩٢٤ لە سالی ١٩٦١ و ١٩٨٢ هەموار کرانەوە هیچ گۆرانێک لە بنەما نەتەوەیی و عەلمانییەکانی دەولەتی تورک نەکران .
٢٣. بنەما سەرەکییەکانی دەستووری تورکیی
بنەما سەرەکییەکانی دەستووری تورکی لە دێباچەکە ( پێشەکییەکە ) یدا تۆمار کراون . کە لێرەدا تەرجەمەی دەکەم وەک لە ١٧ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٠١ دا هەموار کراوە :

PREAMBLE (As amended on October 17, 2001)
(Note: Articles 101 and 102 are changed by the public referandum on October 21, 2007)
In line with the concept of nationalism and the reforms and principles introduced by the founder of the Republic of Turkey, Atatürk, the immortal leader and the unrivalled hero, this Constitution, which affirms the eternal existence of the Turkish nation and motherland and the indivisible unity of the Turkish state, embodies;

بە هاوسازیی لەگەڵ چەمکی ناسیۆنالیزم و چاکسازیی و پرینسیپەکانی دامەزرێنەری کۆماری تورکیا ، ئەتاتورک ، سەرۆکی نەمر و قارەمانی بێوێنە ، ئەم دەستوورە ، کە هەبوونی ئەبەدیی نەتەوەی تورک و ولاتی دایک و لەدابەشنەهاتنی یەکێتییەکەی دەسەلمێنێتەوە ، ئەمانە بەرجەستە دەکات :

The determination to safeguard the everlasting existence, prosperity and material and spiritual well-being of the Republic of Turkey, and to attain the standards of contemporary civilization as an honorable member with equal rights of the family of world nations;

سووربوون لە سەر زامنکردنی هەبوونی ئەبەدیی وخۆشگوزەرانیی و خۆشنودیی ماددی و رۆحیی دەولەتی وترکی ، و بەدەستهێاننی ستانداردەکانی شارستانی سەردەم وەک ئەندامێکی شەرەفمەندو خاوەن مافی یەکسانیلە ناو خێزانی نەتەوەکانی جیهاندا

The understanding of the absolute supremacy of the will of the nation and of the fact that sovereignty is vested fully and unconditionally in the Turkish nation and that no individual or body empowered to exercise this sovereignty in the name of the nation shall deviate from liberal democracy and the legal system instituted according to its requirements;

تێگەیشتنی باڵایی رەهای ئیرادەی نەتەوەو ئەو راستییەی کە سەروەریی بە تەواویی و بەبێ مەرج لە نەتەوەی تورکییدا بەرجەستە بووە و هەر تاکێک و گرۆیەک کە دەسەلاتی درابێتێ کە بەناوی نەتەوەوە سەروەری پراکتیس بکات نابێ لە دیمۆکراسیی لیبرالیی و ئەو سسیستمە یاساییە لابدات کە بە پێی پێداویستییەکانی دامەزراوە .

The recognition that no protection shall be accorded to an activity contrary to Turkish national interests, the principle of the indivisibility of the existence of Turkey with its state and territory, Turkish historical and moral values or the nationalism, principles, reforms and modernism of Atatürk and that, as required by the principle of secularism, there shall be no interference whatsoever by sacred religious feelings in state affairs and politics

داننان بەوەی کە پاراستن [ بە یاسا ] هیچ چالاکییەک ناگرێتەوە کەدژ بە بەرژەوەندی نەتەوەیی تورک و ، پریسنسیپی لە دابەشبووننەهاتنی هەبوونی تورکیا بە دەولەت و خاکییەوە ، بەها مێژوویی و مەعنەوییەکانی تورک یان ناسیۆنالیزم ، پرینسیپەکان و ریفۆرمەکان و مۆدێرنیزمی ئەتاتورک بیت و کە وەک پێداویستییە دیاریکراوەکانی سیکیولاریزم ، عەلمانیەت ، هیچ جۆرە خۆتێگەیاندنێک لە لایەن هەستی ئایینی پیرۆز لە کاروباری دەوڵەت و سیاسەتدا نابێت .

; the acknowledgment that it is the birthright of every Turkish citizen to lead an honorable life and to develop his or her material and spiritual assets under the aegis of national culture, civilization and the rule of law, through the exercise of the fundamental rights and freedoms set forth in this Constitution in conformity with the requirements of equality and social justice;

داننان بەوەی کە ئەوە مافی – لەگەڵ – لە دایکبوونی هەر هاولاتییەکی تورکە کە ژیانیكی شەرەفمەندانە بەرێوەبەرێت و بنمایە ماددیی و رۆحییەکانی گەشەپێبدات لە ژێر سایەی کەلتووریی نەتەوەیی و شارستانێتی و حوکمی یاسادا ، ئەویش بە پراوەکردنی ماف و ئازادییە جەوهەرییەکانی وەک لەم دەستووردا بەیان کراوە بەپێی پێداویستییەکانی یەکسانیی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتیی .
The recognition that all Turkish citizens are united in national honor and pride, in national joy and grief, in their rights and duties regarding national existence, in blessings and in burdens, and in every manifestation of national life, and that they have the right to demand a peaceful life based on absolute respect for one another’s rights and freedoms, mutual love and fellowship and the desire for and belief in “Peace at home, peace in the world”.
داننان بەوەدا کە هەموو هاولاتییانی تورک لە شەرەف و شانازیی نەتەوەییدا یەکن ، لە خۆشییەکان و شیوەنەکانی نەتەوەییدا یەکن ، لە مافەکانیان و ئەرکەکانیان دەربارەی بوونی نەتەوەیی ، لە نیعمەت و زەحمەتدا ، و لە هەر جۆرە دەربرینێکی ژیانی نەتەوەییدا یەکن و ومافی ئەوەیان هەیە داوای ژیانیكی ئاشتی و ئاسایشدار بکەن کە لە سەر بنەمای رەهای باوەڕبوون بە ‘ ئاشتی لە ولاتەکەمانداو ئاشتی لە جیهاندا ‘ دامەزرابێت .

This Constitution, which is to be embraced with the ideas, beliefs, and resolutions it embodies below should be interpreted and implemented accordingly, thus commanding respect for, and absolute loyalty to, its letter and spirit.
Is entrusted by the Turkish nation to the patriotism and nationalism of its democracy-loving sons and daughters.

ئەم دەستوورە کە ئەو ئایدیاو باوەڕو بریارانە لە ئامێز دەگرێت کە لە خوارەوە بەرجەستەیان دەکات ، پێویستە بە هاوسازی لەگەل ئەواندا ، لێکبدرێتەوەو جێبەجێ بکرێت ، و بەم جۆرە شایانی رێژو ئیتاعەی رەها بێت ، لە وشەو مانایدا ، بە ئەمانەت لەلایەن نەتەوەی تورکییەوە دەخڕیتە ئەستۆی نێشتمانپەروەریی وناسیۆنالیزمی کوران وکچانی دیمۆکراسییخوازی .
٢٤. دەستووریزمی تورکیی
دەستووری تورکی پرینسیپی دەستووریزم پەیرەو دەکات واکە دەستوور وەک مەزنترین بەلگەنامەی یاسایی دەکاتە پێکهێنەرو دانەرو زامنکەری نەتەوەو دەولەت و دەزگاو پێکهاتەو یەکێتی نەتەوەیی و مانەوەی . هەر جۆرە لادانێک لە پرینسەپەکان و ستانداردەکانی لە لایەن هەر هێزێک و دەستەیەکەوە مەنع دەکات .
گرنگترین دەسکەوتی دەستووری تورکی دامەزراندنی سیستمی سیکیولاریزم . جیا کردنەوەی دین لە دەولەت و دامەزراندنی سیستمی فەرمانڕەوایی فرەحیزبی دیمۆکراسی بوو بەو مانایەی کە حیزبی جیاواز بۆ بەدەستهێنانی دەسەلات لە ڕێگەی هەڵىژاردنی ڕاستەوخۆوە رکەبەرایەتی دەکەن . دەستوور بوو بە کارنامەی دەسەلات ، شەڕکردن لە سەر دەسەلات لە تورکیادا بووە شەڕکردن لە سەر گۆڕین یان بەکارهێنانی دەستوور بۆ دەسەڵات . ئەمەش جەوهەری سسیتمی سیاسی تورکی وەک دەستووریاریی دیمۆکراتی [ دیمۆکراتیک کۆنستیتیوشناڵیزم ] هێشتەوە .
بەلام ئەم دیمۆکراسییە دەستوورییە تا دوای جەنگی جیهانی دووەم نەچەسپا . بۆ یەکەم جار لە میژووی تورکیادا لە ساڵی ١٩٤٦ دا هەڵبژاردنی فرەحیزبیی کراو لە ساڵی ١٩٥٠ دا حیزبی دیمۆکراتی هەڵىژاردنی بردەوەو بۆ یەکەمجار لە تورکیادا دەستاودەستی دیمۆکراتی دەسەلات لە حیزبی دەسەڵاتەوە بۆ حیزبی ئۆپۆزیسیۆن ، کرا . لەو کاتەوە سێ کودەتای سەربازیی لە تورکیادا روویاندا هەر سێکیان بە ئامانجی گۆڕینی دەستوور یان دانانی دەستوورێکی تازە بوون . یەکەم کودەتای سەربازیی ١٩٦٠-١٩٦١ بووە هۆی دانانی دەستووری کۆماری تورکی دووەم ١٩٦١-١٩٨٠، دەستێوەردانی سەربازی دووەم ١٩٧١-١٩٧٣ بووە هۆی لابردن و سنووردارکردن و تەسککردنەوەی ئازادییەکان لە دەستووردا . سێیەم دەستێوەردانی سەربازیی ١٩٨٩-١٩٨٣ بووە هۆی دروستبوونی دەستووری کۆماری تورکیای سێیەم . ئەوەی سەرنجدراوە لە سابیتی و چەسپاویی سیستمی تورکیی ، فەشەلهێنانی کودەتا سەربازییەکانە لە وەی دەستوورێکی نوێ فەڕز کەن و کۆمەلگای تورکیا بە شێوەیەکی تر دارێژنەوەو سیستمی دیمۆکراسی فرەحیزبیی کە لە ١٩٥٠ – ەوە خۆی گرتووە ، هەڵبوەشێننەوە . ئەمەش لە بەر سێ هۆ بوون : چەسپانی نەریتی هەلبژاردنی مونافەسەکاری فرەحیزبیی کە دەستوور زامنی کردووە ، پرۆسەیەکی خێرای مۆدێرنە کردنی کۆمەلگای تورکی و پەڕەسەندنی ئابووریی هەموو ئەمانە بوونە هۆی دروستکردنی کۆمەلگایەکی سیاسیی هوشیار و چەسپاندنی سیستمی پلورالیزمی حیزبیی .
ئێستاش شەڕی ئۆردوگان و حیزبە ئیسلامییەکەی شەڕی دەستوورە : ئامانجی ئەو شەڕەش ئاشکرایە: دەسەلاتی ئەوە بەدەستبێنێت دەستوور بگۆڕێت و سیستمی تورکی گەر بە تیوۆریش نەبێت بە کردەوەو وابوو ، بکاتە سیستمی یەک حیزبی و خۆشی بکاتەوە بە سوڵتانێکی عوسمانیی .. لەم پرۆسەیەدا بە تایبەتی لە کوردستان ، دین وەک ئامرازیك بەرامبەر مۆدێرنەبوونی کۆمەڵگاو فرەحیزبێتیی و بەتایبەتی ژیاندنەوە و هەقسەندنەوەی گەلی کورد ، بەکار دێنێت .. بەلام گەر ئەردۆگان لەمەشدا سەرکەوێت ئەوە گەورەترین پاشەکشێ دەبێ بۆ پەرەسەندنی کۆمەلایەتی و ئابووریی تورکیاو گەورەترین مەترسی دەبێت لەسەر دیمۆکراسی ؟ ئایا کۆمەلگای تورکی ئامادەیە ئەم گۆرینە رادیکالییە بۆ دوواوە قبوڵ بکات ؟