خەبات جەزا : بۆچی ئه‌نوسین ؟
هه‌ندی له هاوڕێکانم جارجار پێم ده‌ڵێن بۆچی ده‌نوسی یان خه‌ڵکان ده‌نوسن له باره‌ی گه‌نده‌ڵی و بارودۆخی ئیستا چونکی نه گه‌نده‌ڵکاران و نه به‌رپرسه‌کان هیچ له‌م نوسراوانهتان ناخوێننه‌وه و ئه‌م دیوو ئه‌ودیویشی ناکه‌ن … به‌ڵکو ئیستا هه‌ندێ له ڕۆشهنبیرانیش گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌مان ئه‌و وشانه دووبارهئهکهنهوه و بێ ئومێد بون له بار‌و دۆخه‌که ، به‌ڵام وه‌ک وه‌ڵامێکی زۆر کورت و پوختی ئه‌و به‌ڕێزانه ئه‌ده‌مه‌وه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا .
یه‌که‌م ـ وه‌ک به‌رپرسیارێتی مرۆڤی و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ڕۆشه‌نبیر پێویسته ڕاستیه‌کان بگه‌یه‌ننه خوێنه‌ری (( چاک و خراپ )) و له‌سه‌ریانه ڕونکردنه‌وه‌ی زانستی به به‌ڵگه‌وه بخه‌نه به‌رده‌ست خه‌ڵکان بۆ بنیاتنانی ڕای گشتی ساغ و (( به پێی تواناش چاره‌سه‌ری کێشه‌کان دیاری که‌ن )) هه‌روه‌ها ڕونکردنه‌وه‌ی به‌رچاوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بۆ هه‌مه ئاهه‌نگی کردن و دابینکردنی ژیانێکی ئاسوده و سه‌رفراز بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌مان و ده‌ورو به‌ریشمان .
دوهه‌م ـ هه‌موو سته‌مێک له کۆمه‌ڵگا و مێژو و هه‌رکه‌سێک و ته‌نانه‌ت ژینگه‌ش بکرێ پێویسته زریانێک له ناخی نوسهرا به‌رپاببێ و ، ئینجا ویژدانی ئاسوده‌بکات به‌خستنه سه‌ر کاغه‌زی هه‌ست و هۆشی و په‌نجه بخاته سه‌ر برین و هه‌ڵه‌کان و چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌و پراکتیکی ئاسان و به که‌مترین تێچون بۆ بدۆزێته‌وه .. به‌وه‌ش بارێکی قورس له سه‌ر دڵی خۆی لاده‌دات و ئهیڕێژێته ناو وتاره‌که‌یه‌وه .
سێهه‌م ـ ئێمه دۆخه‌که‌و ڕاستێکان ئه‌خه‌ینه سه‌ر کاغه‌زو به‌رچاو هه‌تا نه گه‌نده‌ڵکاران به‌ڵگه‌یان هه‌بێ و بڵێن که‌س پێی نه‌وتوین له ڕۆژی لێپرسینهوهداو نه نهفامهکانیش گاڵته‌مان پێ بکه‌ن و بڵێن هیچتان پێ نییه و قوڕو قه‌پیان کردوه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆیانا و هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌کان و هه‌ندێ له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا وانه‌زانن میلله‌ت گه‌له مه‌ڕن و نافامن . وهه‌روه‌ها بۆ نه‌وه‌کانی دوای خۆشمان نه‌فره‌تمان لێ نه‌که‌ن و پێمان بڵێن ڕۆشه‌نبیرو چاکسازیکارمان نه‌بووه له نه‌وه‌کانی پێش خۆمان و نوستوبون و هیچ قسه‌یه‌ک و هه‌ڵوێستێکیان نه‌بوه !
چوارهه‌م ـ خزمێکی باوه‌ڕ پێکراوی نزیکم ساڵانێکی زۆره له ئه‌مه‌ریکا ده‌ژی پێێ ڕاگهیانم زۆربه‌ی زۆری ولایه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا چه‌ند کوردێک لای حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی وه‌رگێڕن (( مترجم )) و زۆربه‌ی ئه‌و وتارانه‌ی له گۆڤار‌و ماڵپهڕهکانا ده‌نوسرێ به کوردی وه‌رده‌گێڕن بۆ ئینگلیزی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌کانی (( لێکۆڵینه‌وه سیاسێکان )) و (( حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکاش )) ئاگاداری هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسه‌تمه‌داره‌کان و دۆخی ئابوری و سیاسی و ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵایه‌تیشمان بن چونکی ئه‌وان فه‌رمانه‌کانیان و هه‌ڵسوکه‌وتیان به بێ لێکۆڵینه‌وه‌و بنه‌ما ناده‌ن به‌رامبه‌ر به کورد‌و سه‌رکرده‌کانی و هیچ میله‌تێک و وڵاتێک . که‌وابێ ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌کانمان گوێمان لێ نه‌گرن ئه‌وا به (( ئه‌مه‌ریکا )) ده‌ڵێین به ناڕاسته‌وخۆ له وتارهکانمانا و ئه‌وسا له‌ژێر پرێسا خۆیان ڕاستیان ده‌که‌نه‌وه و ئه‌یان گۆڕن …
پێنجه‌م ـ له‌وانه‌شه لهبهرپرسهکانا که‌سانێک هه‌بن و هه‌شن بێگومان که وتاره‌کانمان بخوێننه‌وه و قازانجی لێ وه‌رگرن . که‌وابێ ده‌نوسین له پێناوی خزمه‌تکردنی کوردستان و کۆمه‌ڵگاکه‌ی .
- خەبات جەزا : بەردێک بۆ دوو چۆلەکە و نائومێدی . - 2016-04-04
- خەبات جەزا : سەربەخۆیی و هەندێ لە گرفتەکانی . - 2016-02-09
- خەبات جەزا : پێناسەی سیاسی تازە . - 2016-01-11