Dr-kamal-miraw-deli

دکتۆر کەمال میراودەلی : جیاوازیی نێوان سیاسەت و گەوادیی سیاسیی .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

نموونەی چوارەم : ڕێکەوتنی ئەم دوایی یەی نێوان ئێران و جیهان , مەبەست ڕێکەوتنی کۆتایی پێهێنانی کێشەی چەکی ئەتۆمیی ئێرانە .

پاشخان
1 – ساڵی ٢٠٠٢ ، بە هۆی کاری جاسووسی موجاهیدینی خەلقەوە ، ئەوە بۆ رۆژاوا دەرکەوت کە ئێران پرۆژەی بەرهەمهێاننی وزەی ئەتۆمیی و لەمەوە چەکی ئەتۆمییی هەیە . وەستاندنی چەکی ئەتۆمیی ئێران بوو بە پرسە هەرە لە پێشەکانی سیاسەتی ئیسرائیل و ئەمریکاو رۆژاواو ئەوسا لە ڕێگای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی نەتەوە یەکگرتۆکانەوە ، هەموو جیهان .
2 – بۆ ناچار کردنی ئێران کە دەسبەرداری ئەم پرۆژەیە بێت ، ئەمریکاو ئیسرائیل و ڕۆژاوا هەموو هۆکارێکی سیاسیی و دیپلۆماسیی و ئابووریییان بەکارهێنا ، هەر لە سزادان و گەمارۆدانی ئابوورییەوە هەتا هەڕەشەی بەکار‌هێنانی هێزی سەربازیی و هێڕشیی ئاسمانی .
3 – ئەمانە تەنیا هەڕەشە نەبوون : چەندین زانای ئەتۆمیی ئێران لە ناو ئێراندا تێڕۆر کران . بەلای کەمەوە لە ٢٠٠٧ ەوە تا ٢٠١٣ حەوت زانای پسپۆڕی بواری وزەی ئەتۆمیی تێڕۆر کران لەوانە : موجتەبا ئەحمەدی ، فەرمانداری بارەگای جەنگی سایبەر [ سەروو ئاسمانیی ] ئێران . لە لایەکی تریشەوە کارخانەکانی بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمیی ئێرانی کەوتنە بەر هێڕشی ڤایرۆسی سایبەر [ ڤایرۆسی ستوخنێتی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا ] نزیکەی پێنج یەکی یەکە کارسازییەکان لەناو بردران .
4 – بەلام ئەوەی لە هەموو زیاتر پشتشكێن بوو بۆ ئێران سزادانی دارایی و گەمارۆی ئابووریی بوو . ئەو سزایانەی لە ڕێگای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکرتۆکان وئەمریکاو یەکێتیی ئەوروپیی یەوە خرانە سەر ئێران و هەموو بوارێکی ژیان و چالاکی ئابووریی و دارایی و بازرگانییان گرتەوە :
1 – قەدەغەکردنی هاوردەکردنی چەکی قورس و تەکنۆلۆجیای ئەتۆمی بۆ ئێران
2 – قەدەغەکردنی چەکفرۆشتن بە ئێران
3 – سڕکردن و هەڵپەساردنی حیسانی بانکیی کۆمپانیاو کەسانی ئێرانیی
4 – قەدەغەکردنی هەموو جۆرە مامەڵەیەکی دارایی و پارە لەگەڵ بانکەکان و دامەزراوە دارایی یەکانی ئێران
5 – قەدەغەکردنی کڕین و هاورەدکردن و گواستنەوەی نەوتی ئێران. پێشتر ولاتانی یەکێتی ئەوروپایی ٪٢٠ ی نەوتی ئێرانیان دەکڕی .
6 – لە ١٩٧٩ – ەوە ئەمریکا هەموو جۆرە پیوەندییەکی ئابووریی و بازرگانی لەگەڵ ئێران قەدەغەکردووە جگە لە هەندێ کەلوپەلی پزیشکی و کشتوکالی بۆ مەبەستی مرۆڤپەروەرانە .
5 – کاریگەریی سزاو گەمارۆی ئابووریی و بازرگانی
ئەنجامە ڕاستەوخۆکانی ئەو گەمارۆیە ئابوورییە توند و گشتگرە ئەوە بوو :
ئێران نەتوانێ نەوتەکەی کە سەرچاوەیەکی سەرەکیی داهاتییەتی ، لە بازاری جیهانییدا بفرۆشێت ، ئێران نەتوانێت دراوی قورسی دەسکەوێت . ئێران نەتوانێ سیستمی بانکی جیهانیی بەکاربێنێت و پارە قەرز بکات ، بگۆڕێتەوە ، بنێڕێت ، ئێران نەتوانێت بابەتی تەکنۆلۆجی و ئامرازو کەرەسەی ئیحتیات و یەدەگ بۆ سنعەتەکانی تەنانەت کەرەسەی پزیشکی پێوسیتیش لە دەرەوە بێنێت . ئەمەش بووە هۆی دابەزینی هەرەساوی نرخی تومەن کە دوو لە سەر سێی نرخی بەرامبەر دۆلار دابەزیی و قەیرانی ئابووریی گەورەو تەشەنەکردنی بێکاریی و هەژاریی . هەناردەی نەوتی ئێران تا مایسی ٢٠١٣ رؤژی ٧٠٠٠٠٠ بەرمیل دابەزی . لە کانوونی دووەمی ٢٠١٣ دا وەزیری نەوتی ئێران دانی بەوەدا هێنا کە ئێران بە هۆی گەمارۆی ئابوورییەوە مانگانە لە نیوان ٢.٥ تا ٥ بلیۆن / ملیار دۆلار زیانی پێدەگات . تەنیا لە ساڵی ٢٠١٢ دا خەسارەتی ئێران لە نەفرۆشتنی نەوتەکەی ٢٦ بلیۆن دۆلار بوو .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ـــ  جیاوازیی نێوان سیاسەت و گەوادیی سیاسیی ـ بەشی چوارەم