Xanda-Caza

خەندە جەزا : من ژنێکی حەڵاڵم .

من نزیکی بە ٤٤ ساڵ تەمەنمە  ، بۆ یەک جاریش دەستدرێژیم نەکردۆتە سەر کورێکی پێنج ساڵ یان بچوکتر یان گەورەتر .
من دڵنیام بۆیەک ساتیش چاوم بەقەدو باڵای پاوپوزیی هیج لاوێکی گەرەک و نیشتمانەکەم هەڵنەهێناوە . من زۆر دڵنیام هیج کات دەستم بۆ ناوگەڵ و گەڵوگونی هیج پیاوێک نەبردووە . من هیج کات ئاخوئۆفێکی قیزەونانەم لەڕووی هیج کورێکا نەوتووە .
من ژنێکی حەڵاڵم ـ هەموو خواردنێک دەخۆم بە گۆشتی ئاژەڵەکانیشەوە ، کامیان  لام خۆش بێت . جارجار پێم خۆشە شەرابێک بنۆشم بەڵام کە سەرگەرم بم هیچ کات پەلاماری سنگومەمکی کورێکم نەداوە . من تەنها یەک شوم کردووە حەزم لەچوار مێردیش نیە ، گەر ویستم پیاوەکەم بگۆرم بەئاشکرا دەڵێم : دەمەوێ لەلات برۆم .
من هیج کەسم نەکوشتووە بەتەمای عیسای مەزنیش نیم لەو دنیا چاوەرێی علی و عومەرو نەوەکانی محمدیش نیم .
من بۆجارێکیش لەنێو هۆسەی بازارەکاندا خۆم نەخشاندوە لە نیرینەیەک .
من کورە بچوکەکان سواریی خۆم ناکەم . من ناچمە یانەی شەوانەو دەستبازی و جنس بازی ناکەم .
من بەدوای قەسابخانەی حەرام و حەڵاڵدا ناگەریم .
من ئیشی ڕەش ناکەم و پارەی سۆشیال وەرناگرم .
من گایەک ناکەم بەقوربانی و زۆرانبازیی شمشێرو خنجەر لەسەر گەردنی ناکەم .
من شانازی بەناوگەڵمەوەناکەم هەزاران جار شەرم بوو ، کەجی وەکو پیاوە حەرامەکان نەموت …… م بەهی ژنت . نەم وت …………….. م بەخوشکودایکت ، یەع لەوانەی میکانزمی جنێوەکانیشیان بەناوگەلێانە .
من ژنێکی حەڵاڵم
دەخالەت لەژیانی تۆدا ناکەم .
من پێم خۆشە هەموخەڵک دڵشادبێت و بەختەوەر بێت .
من بەزنجیر لەخۆم نادەم لاشەم خلتانی خوێن ناکەم  ، دواتر بەمێردەکەم ناڵێم سارێژم کە .
من کاردەکەم کەدەگەرێمەوە میردەکەم دەستی لەهەویردابێ نالێم وەرە من تێربکە .
 من هیج کات پیاوەکان بەکەم عەقڵ نابینم بەزەعیف ناویان نابەم .
 من سەروەتەکەم بەیەکسانی ئەدەمە نەوەکانم .
 من شایەتی کچە شیرینەکەم لەلام دوو هێندەی شایەتی کورە دزێوەکانە .
من حەڵاڵم
نەکەس دەکوژم نەکەس ئازاردەدەم نە بێ رێزی بەکەس دەکەم ، تۆ گەر گۆشتی بەراز بخۆیت یان پەرداخێک شەراب نۆش کەیت ، باشترە یان پەلاماری کچێکی 5 ساڵ بدەیت ..  تۆ گەر عاشق بی و ماچەکانت پڕ بێ لەخۆشەویستی باشترە یان وەکو ئاژەڵ هەرجارەو لەکەسێکا خۆت بەتاڵ کەیت ؟
دلنیابە من حەڵاڵم ، حەڵاڵ و حەرام ـ ئەوەنیە کەتۆ دوو هەزار ساڵە ئەیدەی بەگوێمانا ..

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

 

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies