Barzani-Erdogan

کەمال میراودەلی : ئەردۆگان و دەستووری تورکیا .

ئەردۆگان  دەڵێ : داواکاری خودموختاری جەریمەیەکی دەستووری یە ، کە دەبێ سەرکردەکانی هەدەپە نرخەکەی بدەن .

داواکاری گشتیی تورکیا لە دیاربەکر سەلاحەددین دەمیرتاش و سەرکردەو پەرلەمانتارەکانی هەدەپە بە تۆمەتی جەریمە بەرامبەر دەستووری پیرۆزی تورکیاو تێکدانی یەکپارچەیی و یەکنەتەوەیی تورکیا بە پشتگیری خودموختاری بۆ باکووری کوردستان تاوانبار دەکات و ئەردۆگان داوا دەکات پاسانە ( حەصانە ) ی پەرلەمانییان لێ وەربگیرێتەوە تا دادگایی و زیندانیی بکرێن .

گەوادەکانی ئەردۆگان دەیانوت ، کە کورد سیاسەت بکا و هاوکاری ئەردۆگان و ئەکەپە بکات دەستوورر بگۆڕێت .

دەستووری تورکی ئەتاتورکی عەلمانی :  تورکیا بە دەولەتی یەک نەتەوەیی تورک ناو دەبات هەر بۆیە ناوەکەشی تورکیایە ئەمەش هەمیشە مانای وا بووە گەلانی دی دەبێ یان وەک تورک بتوێنەوە یان وەک جەستەو بوون بتوێنرێنەوەو ئیبادە بن وەک هەموو ئەرمەنییەکان و بەشێکی زۆری کورد لەناوبردان .
ئێستا ئاشکرایە هیچ تورکێكی فاشیست نایەویت ئەمە بگۆڕێت جا نە خوازەلا گەوادیکی ئیسلامی سوڵتانی وەک ئەردۆگان و داودئؤغلۆ کە خەون و پرۆژەی هەرە گەورەیان ژیاندنەوە ی دەولەتی تورکی عوسمانلییە . بە هێزی سەربازیی و بەکارهێنانی ئایدیۆلۆجیەتی گەوادیی ئیسلامیی .
گەر ئەردۆگان بیویستایە کێشەی کورد تەنانەت وەک هاوولاتی تورکیاش چارەسەربکات و دەستوور بگۆڕێت ئەوا پێویستی نە بە عەبدوڵلا ئۆجەلان بوو ، نە پەکەکە ، نە هەدەبەو سەلاحەددین دەمیرتاش و نە گەوادەکانی باشوور تا ئەمە بکات . بۆخۆی لە دەسەلاتدایەو دەیتوانی و دەتوانێت ئەمە بکات .
ئەو دەیتوانی هێمای ئاشتیخوازانەو جیاوازیی خۆی لە حوکمی عەلمانی و عونسوری تورکی بەوە نییشان دابایە کە سەرۆک ئاپۆی لە زیندان دەربکردایەو هەر نەبێت لە ماڵەوە دەستبەسەری بکردایە . هەندێ هەنگاوی بۆ بەکار‌هێنانی زمانی کورد بۆ خوێندن و پەروەردە نابایە .. بەلام بەپێچەوانەوە لە هەموو رژیمەکان فاشی ترە و ئەمەش سروشتی فاشیستی دینییە : چی هی داعش و ئەپەکە بێت بەرامبەر کورد ، چ هی بوزییەکان ىێت بەرامبەر مسلمانی بۆرما .
دین کە بۆ دەسەلاتی دنیا بەکاردێت لە بنەرەتدا فاشیزمێکی قەومییە . تەنیا کورد بە پێچەوانەوە دین بە کاردێنی واتە دەبێتە گەوادی فاشیستەکانی دژی نەتەوەکەی .. بۆیە سەلاحەددینی ئەییوبی کە بە شیوەیەکی ڕەها گەورەترین سەرکردەیە لە مێژوودا ناوی نییەو دوژمنانی کورد نرخی قۆندەرەی بۆ دانانێن و کورد خۆشی نایناسێت .
ئەوەتا ئەوە ئەردۆگانی گەوادی ئیسلامییە کە دیفاع لە دەستووری فاشیستیی ئەتاتورکی دەکات و دەیەوێت بەو دەستوورە هەموو سەرکردە دیمۆکراتەکانی کورد بگڕێ و زیندانی بکاو شالاوی قەڵاجۆکردن لە کوردستان بەرپاو بەردەوام بکات .
ئاشکرایە ئەردۆگان گۆڕینی دەستووری تەنیا بۆ یەک ئامانج دەوێت وەک خۆی دانی پێدا نا : ئەوێش ئەوەیە خۆی بکات بە هیتلەری تورکیا . بەلام زۆرداریی لە ئەستوورییەوە دەپسێت .
چارەنووسی هیتلەرەکان دیارە . سەگی هار چل شەوی عومرەگەوادەکانی ئەردۆگانیش دەبی لەگەل ئەردۆگان بچنە گەوادخانەی مێژووەوە .
باشە رژێمێکی فاشی هەر لە سەر باسکردنی خودموختاری کوردی باکوور ئیبادە بکات جۆن سەربەخۆیی و دەوڵەتی بۆ کوردی باشوور دەوێت . زەمانی شای ئێرانێش  دەیانوت سەربەخۆیی بو کوردی باشوور دەوێت لە کاتێکدا لە سەر قسەکردن بە کوردی لە کاتی دەرس وتنەوەدا مامۆستا کوردەکانی زیندانی دەکرد تا ئاشبەتاڵی بە نۆکەرەکانی کرد . مێژوو دووبارە دەبیتەوە گەوادەکان بی باکن .

سود وەرگرتن  لە : todayszaman

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies