خەندان جەزا : بڕۆن ئازیزان برۆن .

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

بڕۆن ئازیزان برۆن ، ئێوە بەد بەخترین جیلی وڵات بوون ، ئێوە نە تانتوانی جاش بن و بێ منەت نانێکی بێ قڕە بخۆن لەسەردەستی بەعس ، وە نەتوانیشتان کۆیلەیەکی سێبەربن لەسەردەستی مافیاکانی نەوت .
ئێوە نە لەنیشتمانی خۆتان گەرم بونەوە و نە لە خاکی غەریبی . ئێوە لەدەست سەرماو بێ کارەبای و بێ نەوتی خۆتان و جارەنوستان هەراج کرد ، ئێوە بەدبەخترین بوونەوەری دنیان ، سەرۆکەکەتان هەموساڵێک دەمەو بەهار وڕێنەی سەربەخۆی دەکات ـ لەهەمان کاتا گیرفانتان تاڵان دەکات .
برۆن ولات بۆ ئێوە نیە سەربەخۆ ببێت ـ یان نەبێت چرای ئێوە هەر بێ نەوتە ماڵتان هەر تاریکو گیرفانتان هەرخاڵیو خەونەکانتان هەر مەحاڵە .
برۆن نیشتمان جوتێک پێلاو و چاکەتێکی گەرم ناهێنێت ، نیشتمان ساتێک ناداتەوە بەئێوە ئازارەکانتان لەئامیز بگرن . نیشتمان لە بۆنی خوێن و باروت و نەوت خنکاوە .
نیشتمان لە درۆی شاخدار بۆتە بەستەڵەک .
نیشتمان لەبۆگەنی دەمی بەرپرسە درۆزنەکان هەراسانە .
نیشتمان ٢٤ ساڵ بەرلەئیستا لاقەکراو سەرتاپای جەستەی شەڵتانی خوێنکرا .
نیشتمان نە ئابروی ماو نەشەرەف نەخێرو نەبەرەکەت
بڕۆن نیشتمان چٶڵ کەن

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت