کاوسێن بابەکر : چارەسەری قەیرانی ئابووری بەهێنانەدەری پارەی ژێرزەمینەکان دەکرێ !
خەمەکە هەموو چینەکانی شێلاوە
قەیرانی ئابووری لە هەرێم لەوە دەرچووە هەرخەمی چینی ژێر هێڵی هەژاری بێ ، بەڵکولە چینی ناوەندیش تێپەڕیوەو دەوڵەمەندە بچوکەکانیشی گرتۆتەوە و خەریکە خاوەن کۆمپانیاکانیش لەئەنجامی نەدانەوەی پارەی قەرزەکانیان و خەرج نەکردنی مافەکانیان وەزاڵە دەکەون و زیانیکی زۆریان پێکەوتووە . بێکاری و هەژاری زۆر زیادیکردووەو ڕادەی هەژاری لە ٣% لەساڵی ٢٠١٣ کە لەعێراق هەر لەوساڵەدا بەپێی قسەی عەبدلزەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ١٧% بووە هەروەها ناوبراو کەوەزیری “وەزارەتی پلاندانانە ئاماژەیەكی نوێی بۆ رێژەی هەژاری لە عێراقدا راگەیاندووە ، كە بەپێی ئەو ئاماژەیە ، رێژەی هەژاری لە ساڵی 2014 بۆ 22.5 لە سەدا بەزربووەتەوە و بەپێی ئاماری بانکی دەولیش بۆ٣٠% لەمساڵدا واتا ٢٠١٦بەرزبۆتەوە.و ، لەهەرێم هەر بەپێی قسەی ناوبراو ئێستا گەیشتۆتە١٢%. بێکاریش لەناولاواندا بەپێی ئاماری بانکی دەولی ٣٠% ونەبوونی لێپرسینەوە -١،١٣ یە لەعێراقدا بەهەرێمی کوردستانیشەوە !! لەبەر نەبوونی جـوجۆڵی پارە بازار خەریەکە بەتەواوی پەکی دەکەوێ . حکومەت پڕوپاگەندەی چاکسازی ئابوری دەستپێکردووە بەڵام وەک پەندە کوردیەکە دەڵێ بەکەرێ ناوێرێ لەکورتانی ڕەپەڕەپە ! لەجیاتی چاوخشاندنەوەو ڕێکخستنەوەی باج و گومرگەکان و لابردنی بەخشینەکانی سەر کۆمپانیازەبەلاحەکان و کورتکردنەوە یان بڕینی ئەودەستانەی بەناوی حزبەوە دەستەگوڵ لە پارەی گومرگەکان دەدەن و پارەیەکی زۆر بەبەلاش بەخشکەیی دەبەن ـ !پێکهێنانی ئەنجومەنیکی واقعی و کاراو شارەزا بۆ ڕێکخستن و بەداوداچوونی کڕین و فرۆشتنی نەوت و هەڵگرتنی پارەکەی لەسندوقێکی تایبەت بەخۆیداو کۆنترۆڵکردنی ڕیزە تانکەرە لەئەژمار نەهاتووەکانی نەوت و بە قاچاغبردنەکان ، لەکاتێکدا قەبارهی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ههرێم له گهڵ وڵاتانی دراوسێ لهساڵی ڕابردودا گهیشتۆته نزیكهی 30 ملیار دۆلار ، بهو پێهیش دهردهكهوێت كه داهاتی خاڵه سنوریهكان نزیكهی 1 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووه .
به پێی ئهو زانیارییانهی کەناڵی KNN تەلەفزیۆنی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویکردۆتەوە ، له ساڵێكدا تەنها نزیكهی ٧٢ ملیۆن دۆلار لە داهاتی خاڵهسنورییهكان خراوهته ناو خهزێنهی گشتییهوه ، بهوهش دهردهكهوێت نزیكهی له 90%ی داهاتی خاڵه سنورییهكان نادیارهو كهس نازانێت بۆ كوێ دهچێت .
ڕێکخستنەوەی کارەباو سوتەمەنی وێستگەکان بە شێوەیەک کەمترین تێچووی هەبێ وەک گۆڕینی سوتەمەنیەکەی لەگازوایلەوە بۆ گاز کە ئەمەی دواییان زۆر کەمتری تێدەچێ واتا تەنها 500 ملیۆن لەچاو گازوایل کە 3500 ملیۆنی تێدەچێ لەمانگێکدا !! کەمکردنەوەی وەزاڕەتەکان و دەوائیرو مەرکەزە ناپێویستەکان و دەرماڵەی وەزاڕەت و دائیرەکان و ئینجا ئەو مووچە زەبەللاحانەی سێ سەرۆکایەتیەکان . سەرۆکە بەڕێزەکان خواتان بێ ؛ بەکەمکردنەوە یان نیوە بەنیوە خەرجکردنی مووچەی مامۆستا کەزۆربەی زۆریان هیچ سەرچاوەیەکی تری بژیویان نیە چاکسازی دەکرێ ؟! دەبێ دوایین شت کەبیری لێبکرێتەوە دەستبردن بێ بۆ مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران . تۆ سەیرکە چ بەتاڵانبردنێک و چ بێڕەوشتیەک لەئارادایە بەرانبەر بەسامانی ئەو خەڵکە هەژارو لەخۆبوردووە ، سەیرکە چ سەرمایەدارو ملیاردلێرێک لەم چەند دەیەی دواییدا هەڵتۆقیون وێڕای ڕێزم بۆ ئەو سەرمایەدارانەی بەئارەقی ناوچەوانیان و بەڕێگای کاسپی و بازرگانی شەریف سەرمایەکانیان پێکەوە ناوە بەڵام بە سەرنجدان بەم ئامارەی خوارەوە ئەم هەڵتۆقینەی نائاساییەی ملیاردلێرانی هەرێمت بۆدەردەکەوێ بەتەنیشت هەژارتر بوونی هەژاران و نەبوونی مووچە تەنانەت بۆ پێشمەرەگەش کە پاسەوان و پارێزەری ئەم ملیاردها دۆلارەی ئەم بەڕێزانەیە !!
ئامار قسەدەکات :
بهپێی ئامارێكی سایتی فۆربسی ئهمریكی بۆ پلهبهندی سهرمایهدارهكان , لهجیهاندا 1426 ملیاردێر ههیه , كه لهنێویاندا فهڕهنسای خاوهن چهندین كۆمپانیای فرۆكهوانی و نهوت 24 ملیاردێر و ژاپۆنی خاوهنی كۆمپانیا زهبهلاحهكانی تۆیۆتاو نیسانو سۆنی و هیتاشی 22 ملیاردێرو ئیتاڵیای خاوهنی گرانترین كۆمپانیای ئوتومبێل و پۆشاك و یانهی وهرزشی خاوهنی 23 ملیاردێرو هۆڵهندای خاوهن یهكهمین بانك 6 ملیاردێرو كوهیتی خاوهن نهوتێكی زۆر 5 ملیاردێری هەیە . ههرێمی کوردستانێکی خاوەن هەزاران خێزانی خوار ئاستی هەژاری ، بە پێی وتهی یاسین مهحمود وتهبێژی یهكێتی وهبهرهێنهران ئهم ههرێمه کە خاوهن 4 پارێزگاو 5 ملیۆن كهسه , له ئێستادا 30 ملیاردێرو 10 ههزارو 800 ملیۆنێری دۆلاری ههیە . دروستبونی ئهو 30 ملیاردێرو ههزاران ملیۆنێره له ههرێمی كوردستان و تۆمارنهكردنی ناوهكانیان لهڕیزبهندی سهرمایهدارهكانی جیهان له كاتێكدایه , بهپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی شهفافیهتی نێودهوڵهتی عێراق و ههرێمی كوردستان پێنجهمین وڵاتی گهندهڵن لهئاستی جیهاندا .لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی ( هاوڵاتی) کە ڕۆژنامەیەکی ئەهلی هەرێمی کوردستانە ، محەمەد کەریم ، ئەندامی مونتەدای ئابوری کوردستان بەهاوڵاتی دەڵێت : ( هەموو ئەوانەی گەشتونەتە ملیار دۆلار ، یان هی حزبە یان ئەشخاسی ناو حزبە ، یان کەسێک بەڕەمزی سەرپەرشتی کۆمپانیاکە دەکات و چەند کەسێکی حزبی لەپشتەوەیە ، چونکە تاکە کەس نیە بتوانێت بگاتە ملیاردێر بەبێ پشتیوانی حیزب و ئەشخاسەکانی ). هەروەها دەڵێ : ( دوای فۆرشتنی بەرهەمە نەوتیەکان ، سەدان کەس بەهۆی نەوتەوە بونەتە ملیۆنێرو ملیاردێر .)*
چاکسازی ئاوادەکرێ ؟
خوێنەری خۆشەویست شانازی بکە هەرێمی کوردستان بەژمارەی ملیاردلێرو ملیۆنێر پێش فەڕەنساو ژاپۆن و ئیتاڵیا و هۆڵەندا و کوەیتیش کەوتەوە ! بەڵام ئاگایان لەپشتەوە نییە چ دۆزەخێکیان بۆژیانی کەس و کاری پێشمەرگەو شەهیدو مامۆستاوخوێندکارو فەرمانبەرو کرێکارو جوتیارو کاسبکاری ئەم ووڵاتەخێر لەخۆنەدیوە داخستوە!! ئاگایان لێنیە هەمووتاکێکی ئەم کوردستانە دەزانێ چ گەندەڵی ودزیەکی لێ دەکرێ زۆرباش دەزانێ ئەم دەستەڵات و حکومەتە بەنببەست گەیشتووەو تەڕایی خێری تێدا نەماوە ، زۆر باشتریش دەزانێ چۆن چۆنی ئەمانە لەسەر کورسی بێنێتە خوارەوە ، بەڵام ئەم خەڵکە بەخاتری نیشتمانەکەی بەخاتری ئەم هەمووهەڕەشانەی لەسەر ئەم دەسکەوتانەن کەخەریکە ئێوە لەدەستیان دەدەن ، بەخاتری ئەو دەیان ڕووباری خوێنە ، ئەو هەزاران گوڵە شەهیدە دانی بەخۆیدا گرتووە ، بەڵام سەرۆکە بەڕێزەکان ؛ ئەو دانبەخۆدا گرتنەش لەکۆتاییدا سنووری هەیە ، بۆیە پێتان دەڵێم : ئەو چاکسازیەتان نەپێدەکرێ نەدەشی کەن کەواتە باشتر وایە کە چارەسەرێکی ترتان لەدەست نایە ، ئەو هەموو پارەوپولە ی بردوتانەو لە قاسە زل و زەبەللاحەکانی بانکەکانی دونیادا و لەژێر زەمینە تاریک ونوتەکەکاندا حەشارتان داوە بۆ سەفەری شەوە پەمەییەکانی ئەوروپای پێدەکەن و ، لە نەوەی نەوەشتان زیادە ، بیهێننەدەر ، پێش ئەوەی خەڵکی وەزاڵە کەوتوو و بێدەرەتان بیانهێنێتەدەر ، چارەی ئەم ئابرووچونەی پێبکەن و دڵی منداڵی ئەو پێشمەرگانەی پێخۆشبکەن ، کەبۆ پاراستنی نەک هەر ئاڵاو نیشتمان و حکومەتەکەتان بەڵکو بۆپاراستنی پارەکانتان و پاراستنی سەروماڵ و ناموسیشتان سنگی ناوە بەگووللەوە !
تێبینی : ئەم چەند دێڕە لەسایتی پێنوسەکانەوە وەرگیراوە .
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت
- بابەتەکانی تری كاوسەین ىابەکر
-
کاوسێن بابەکر: حزب لەنێوان گۆڕان و پوکانەوەدا.
- -
کاوسین بابەکر: هەرێم لەئەگەری بەڕێوە نەچوونی هەڵبژاردندا.
- -
کاوسێن بابەکر: بێدەنگی مانای ڕازیبوون نیە!
- All Posts