111.2899 Barzani 7

نەبەز جەلال : گێچه‌ڵه‌که‌ی پارتی و شه‌رمه‌زارییه‌که‌ی به‌رۆک .

خوڵقه‌تێکی سه‌یره‌ ئه‌م گێچه‌ڵه ؛ وڕکێکی له‌مێژینه‌ی چه‌ق به‌ستوه .
میتۆدی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و به‌رگریکردن له‌ ناهه‌قیه‌کانی به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ له‌ گروپێکی پاوانخواز و بنه‌ماڵه‌ ، به‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان و ناوچه‌که‌دا، جگه‌ له‌ تاوانکاری و زوڵم و سته‌می راسته‌وخۆ هیچ جۆره‌ مانایه‌ک هه‌ڵناپێچێت . ناچێته‌ نێو به‌رگریکردن له‌ سه‌روه‌ریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و مانه‌وه‌ی وه‌ک گه‌لێکی زیندوی به‌رگریکار له‌بڕینی قۆناغه‌کانی به‌ره‌وپێشچون ، بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی راسته‌قینه‌ی وڵات .
زهنی ” په‌راوێزخستن و دوره‌په‌رێزی گروپێکی دیاریکراو به‌ په‌روه‌رده‌ی خێڵ و بنه‌ماڵه‌ و تاک پاڵه‌وان ! ته‌نها له‌ بیری کۆنه‌پارێزه‌کان له‌ جوڵه‌دان و خه‌ڵکی کوردستان ده‌یان ساڵه‌ ئه‌م جۆره‌ بیرکردنه‌وه‌یان له‌ گۆڕ ناوه‌ و بۆته‌ جێگه‌ی شه‌رمه‌زاری سیاسی خه‌ڵکی کوردستان .
پارتی هه‌نوکه‌ش باجی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ هه‌ڵه‌یه‌ ده‌دات و نایه‌وێت هۆشی راسته‌قینه‌ی سیاسی بکاته‌وه‌ به‌ به‌را و له‌ دڵه‌ڕاوکێی ” ئه‌ز ” و ” ئه‌زبه‌نی ” قورتاریبێت .
چه‌مکی ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش و حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ هی خۆیان ده‌زانن و بۆخۆیانی ده‌به‌ن .!؟ لێره‌وه‌ به‌رکه‌وتنه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌ دروست ده‌بێت و بنه‌ماڵه‌ی زلپارت و خه‌ڵکی کوردستان جیا ده‌بێته‌وه و پارتی بون ده‌ست پێده‌کات .
ئه‌م قۆناغی شه‌ڕکردنی جیاوازیه‌ به‌سه‌ر یه‌کێتی نیشتیمانی و کارا سیاسیه‌کانی ئه‌وی رۆژێدا تێپه‌ڕی و نه‌یانتوانیوه‌ به‌ هۆکاری ململانێی توندی ناوچه‌که‌ و هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه‌ شکست به‌م عه‌قڵی خێڵه‌ بهێنن و تێگه‌یشتن بۆ “ئه‌ز ” دروست بکه‌ن و ” ئه‌زبه‌نی” له‌ گۆڕی سیاسی بنێن و وڵات بکه‌نه‌ وڵاتی هاوڵاتی .
له‌به‌شێکی ئه‌م هه‌رێمه‌دا به‌رهه‌می پارتی سیاسی دروستکردنی تاکی چه‌ق به‌ستو بووه‌ ، فێرکردن بوه‌ به‌ ئومێدی فه‌رمانده‌ی باڵا و سه‌رکرده‌ی زلپارت‌ بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌کانی و هه‌مو تواناو ویست و ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی خستۆته‌ خزمه‌ت زلکردن و ئه‌ستورکردنی ئه‌م بتی فریاد ره‌سه‌وه ‌بۆ ئاینده‌ ، که‌ جگه‌ له‌ خه‌ونێکی نه‌زۆک هیچی دی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت ، بۆ وڵات و سیستمی سیاسیه‌که‌ی‌ ؛ جگه‌ له‌ دواخستن و په‌کخستنی عه‌قڵی کۆمه‌ڵگا .
لابردن و شکاندنی ئه‌م بتی فریاد ره‌سه‌ و داگرتنی ئه‌م مۆته‌که‌یه‌ی سه‌ر شانی گه‌ل و خستنه‌وه‌ جێگایی راسته‌قینه‌ی خۆی ، پرۆسه‌ی سیاسی وڵات به‌ ئاراسته‌ی ته‌ندروستدا کارا ده‌بێت و ئازادی تاک فه‌راهه‌م ده‌کات و هه‌رێمه‌که‌مان ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر رێچکه‌ی ئاسایی خۆی و ژیان به‌و ئومێده‌وه‌ گه‌شه‌ده‌کات و خه‌ڵک ده‌ربازی ده‌بێت له‌ نه‌هامه‌تی و بێبه‌ش نابێت له‌مافی هاوڵاتی بون و گرێ کوێره‌ی ئازاره‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کرێته‌وه ‌.
وڵات خاوه‌نی ده‌ستور و یاسای نیشتیمانی نیه‌و له‌سۆنگه‌ی سیاسی پارته‌کانه‌وه‌ بزوێنه‌ری رێساکان ده‌بزوێن و ده‌بنه‌ خوڵقێنه‌ری رێچکه‌ی به‌ڕێوه‌بردن به‌سودی زلپارت و پارتی براوه ‌.
دروستکردن و کاراکردنی ده‌ستور و یاساکانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ده‌رچه‌یه‌کی تۆکمه‌ و به‌هێزن بۆ ده‌ربازبونی خه‌ڵکی کوردستان و داڕوخانی عه‌قڵی خێڵه‌کی له‌ هه‌ناوی سیاسی زلپارت و ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وانه‌ی بنه‌ماڵه‌ و سه‌رانی ده‌ستڕۆیشتودا له‌ فۆرمی ده‌وڵه‌تداری راسته‌قینه‌دا بۆ ئه‌و هه‌رێمه‌ی له‌ قۆناغی سیاسی خۆیدا گینگڵی داوه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆی و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی و نه‌جات بونی له‌و به‌رۆکه‌ی لێی بۆته‌ مڵۆزم .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies