نەبەز جەلال: بەرماوەخۆری.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئێوە ( جیهان ) کە گومان لە بوون و ڕەنگ و زمان و خاکەکەشمان دەکەن، پێمان ناڵێن ئێمەی کورد بە چ شێواز و ڕێگەیەک تێتان بگەیەنین؟! کە لەگەڵ کێ و بۆ کێ و لە چ شوێنێکی بوون دا دەبین!.
کورد لە ئەزەلەوە پەراوێزخراو و گۆشەگیرە، جگە لە مەرامی بچوک و بەرژەوەندی و گەوجاندنی سیاسی بەرژەوەندخوازەکان. تا ئێستا یەک تاکە وڵات ناوی کوردی وەک نەتەوەیەکی بن دەست نەبردووەو ناشوێرێت نابات.!
رۆژی خۆکۆکردنەوەو هەرەوەزی هەموو کوردانە، گەر خۆمان ئامادە و شایستەی ئەم ڕۆژە بین و لە دۆخی بەرماوەخۆری ئەزمونمان وەرنەگرتبێت و تێنەگەیشتبین کە بەرماوەکە نەما خۆمان بەرهەم هێن نەبووین ئیتر ئێمەش ناژین و دەبینەوە بە کۆیلەو گوێ لە مشتی ناوچەکە.
سفرەی بەرماوەکانی شەڕی ( ئێران عێراق و کەنداو و تالیبان و قاعدە و داعش ) خوراو گەیشتە کۆتایی، کورد ئەو هەموو قوربانییەی بۆ بەرماوەخۆری نەبەخشی!. گەرئەو خووە خراپە چڵێس خۆرییە فڕێ نەدەین و خۆمان نەگەڕێنینەوە بۆ مرۆڤ بوونەکەی پێش سەردەمی سفرە خۆری و بچوکبوونەوە، بە دڵنیایی لە نەبوون و هەڵگرتنی بەرماوەی شەڕەکانی داهاتودا براکوژییەکان بە خراپییەکی ترسناکترەوە لە جاران دروست دەبنەوەو کەلاکەکانی یەکتریش لە تاوو، برساندا دەخۆین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت